دوکتور “ئاناهیتا قەباییان”، هونەرمەندی کوردی کرماشانی بوو بە براوەی خەڵاتی کەلتوور و هونەری فەڕانسە و هێمای شوالیەی ۲۰۲۰ی پێ بەخشرا.
ناوبراو هونەرمەندێکی دیاری بواری وێنەگرییە و بەڕێوەبەری گەلەری ڕێگەی هەورێشمە، بەهۆی بیست ساڵ کارکردنی لە بواری هونەری وێنەگرتن و گواستنەوەی بۆ کەلتوورەکانی تری جیهانی ئەم خەڵاتەی پێ بەخشرا.
جێی ئاماژیە، دوای هونەرمەندی دیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان مامۆستا
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند سبەینێ یەکەم رۆژی وەرزی هاوینە و دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ڕوودەدات و پێویستە هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەک سەیری نەکەن چونکە زیان بە چاو دەگەیەنێت و ڕەنگە مرۆڤ کوێر بکات.
کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، سبەینێ هەندێک وڵات خۆرگیرانی ئەڵقەی تێیاندا ڕوودەدات و هەندێک وڵاتی دیکەش خۆرگیرانی نیمچەیی تێیاندا
بەیانی ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٩٩، سادق زەرزا، چالاکی سیاسی و ئەندامی پێشووی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری لێواردن (Leeuewarden) هەڵکەوتوو لە باکووری هۆڵەند لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر و هەوڵی کوشتنی درا.
کەناڵی ( Hart van Netherlands) هۆڵەند پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئەو چالاکە سیاسییە کوردە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ١٥ چەقۆی بەر کەوتووە و هێرشبەرەکە
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بنەماڵەی گەنجێکی ٣٢ ساڵ تەمەنی خەڵکی جوانڕو بە ناوی ” خەلیل مورادی” هەواڵی مردنی کوڕەکەیان کە لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بووە پێڕاگەیاندا.
بە گوێرەی هەواڵەکە: لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتەوە بە بنەماڵەی ناوبراو ڕاگەیەندرا بوو کە کوڕەکەتان لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا مردووە هەروەها هەڕەشەیان لێکردوون کە لەم بارەوە بە هیچ شێوەیەک نابێ لێدوان بدەن.
شیاوی باسە کە: سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئاشکرا کردووە؛ مردنی ئەم گەنجە کە خوێنداری دەرمانسازی زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان بوو بە هۆی
ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی(٢٠ ژوئێنی ٢٠٢٠ ز) زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی کورد بەندکراو لە زیندانی حکوومەت لە قرچەکی وەرامین مانگرتن لە خۆراکی ڕاگەیاند.
بە گوێرەی هەواڵەکە: خاتوو زەینەب جەلالیان چەندد ڕۆژ بەرێ بە بەرپرسانی زیندانی ڕاگەیاندبوو، ئەگەر نەی گەڕێننەوە بۆ زیندانی حکوومی شاری خۆی دەست دەداتە مانگرتن لە خواردن.
پێویستە بیری بێنینەوە کە: ئەم زیندانییە سیاسییە لە کاتێکدا لەم ماوەیە تووشی ڤایرۆسی کورۆنا بووە خوازیاری پێڕاگەیشتنی پزیشکی زۆرتر ببوو و هەر لەم پێوەندییە و بە هۆی کردەیی
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی جۆزەردان، هاجەر سەعیدی، چالاکی بواری مافەکانی ژنان، دوای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی لە گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان، بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی شاری سنە گواسترایەوە.
هاجەر سەعیدی، ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردان، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە، لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ناوبراو پێشووتریش (مانگی گوڵانی ئەمساڵ)، لە سەروبەندی
کورتە فیلمی دەرهێنەری کورد، “سۆران ئەحمەدی” چووە فێستیڤاڵی جیهانیی فیلم لە ئەمریکا.
کورتە فیلمی “ڕەنگێک قسە دەکات” لە دەرهێنانی “سۆران ئەحمەدی”، خەڵکی شاری بانە، وەک یەکێک لە باشترین کورتە فیلمەکان دیاریکراو، توانی بچێتە فێستیڤاڵی جیهانیی فیلم لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
جێی ئاماژەیە، ئەم کورتە فیلمە لە نووسینی “موبین خدری” و هەروەها بە
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردان، "سوهەیلا حیجاب"، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری کرماشان، لە بەندی دابڕگەی زیندانی قەرچەکی وەرامین، لەهەمبەر دۆخی نالەباری خۆی و گوشار بۆ سەر بنەماڵەکەی، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، مانی لە خواردن گرت.
ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، هەروەها بە نیشانەی ناڕەزایەتی و پشتیوانی لە ناڕوونیی چارەنووس و ڕاگرتنی "زەینەب جەلالیان"، زیندانیی سیاسیی دیکەی کورد، لە زیندانی قەرچەکی وەرامین دەستی داوەتە مانگرتن.
"سوهەیلا حیجاب"، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر "محەممەد موقیسە" بە تۆمەتگەلی وەک "پڕوپاگەندە دژی
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق بە بەیاننامەیەک بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی پشتیوانی لە رێککەوتنی سیاسی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا و پارتی یەکێتی دیموکراتی دەکات و رایدەگەیێنیت، هەردوو شاند دووپاتیانکردەوە کە رێککەوتنی دهۆک دەکەنە بنەمای دانوستاندنەکانیان.
ئێوارەی ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق راگەیێندراوێکی تایبەت بە دانوستاندنەکانی ئەنەکەسە و پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشوازی لە لێکتێگەیشتنی سەرەتایی نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد و پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی دەکەین، ئەو لێکتێگەیشتنە
ئیماڕات وتی دەستوەردانە سەربازییەکانی تورکیا و ئێران لە عێراق پێشێلکردنی سەروەریی ئەو وڵاتەیە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیماڕات لە بەیاننامەیەکدا وتی " دەوڵەتی ئیماڕات سەرکۆنەی دەستوەردانە سەربازییەکانی تورکیا و ئێران دەکات لە عێراق، بەتایبەتی بۆردومانکردنی ناوچەکانی باکووری عێراق کە ئەوە بۆ خۆی پێشێلکردنی سەروەری دەوڵەتێکی عەرەبیە و بۆتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو هاوڵاتیە مەدەنیە بێتاوانەکاندا."
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ماوەی ڕابردوودا وتی فڕۆکە جەنگییەکانی
تەقینەوەی هەڵکشانی ئاماری تووشبووان بە ڤایرۆسی کورۆنا له جوگرافیای ئێران بە گشتی و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستا، بەدەر لە بابەتی پزیشکی و سرووشتی نەخۆشانی ڤایرۆسی نیشانەیەکە لە بێ تەدبیری بەرپرسانی حکوومەت کە ئەم ڕۆژانە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پتر لە جاران تێوەگلاوی ڤایرۆسی کورۆنایە و ئەوناقی بڕاوە.
لەم نێوەنده شەپۆلی نوێی ئەم ڤایرۆسە ماڵوێرانکەر پارێزگای ســنەی پتر له شەپۆلی یەکەم داگرتووە، بە پێی توێژینەوە مەیدانییەکان لە نەخۆشخانەی تەوحیدی ســنە مەخابن ئەم نەخۆشخانەیە تەژییە لە نەخۆش و نەخۆشخانەکانی کەوسەر و بێعسەت ـتیش بە هۆی زۆر بوونی لە ڕادەبەدەری
“شۆرش وەکیلی”، دەرهێنەری کوردی خەڵکی شاری کامیاران لە فێستیڤاڵی فیلمی بریتانیا خەڵات کرا.
لە درێژەی سەرکەوتنەکانی لە ئاستی نێودەوڵەتییدا، کورتە فیلمی “لەکە” لە نووسین و دەرهێنانی “شۆڕش وەکیلی”، توانی خەڵاتی فێستیڤاڵی کورتە فیلم لە بریتانیا بباتەوە.
نێوەرۆکی ئەم کورتە فیلمە لەسەر “مافی مرۆڤ و ئاشتییە” کە بە هاوکاریی ئەنجومەنی سینەمای گەنجانی سنە، بەرهەم هاتوە.
جێی ئاماژەیە، ئەم کورتە فیلمە پێشتریش لە چەند وڵاتی تری وەک: هێندوستان، ئەمریکا، کانادا و کرۆواسی خەڵاتی باشترین فیلمی نێونەتەوەیی وەرگرتوە، هەروەها شۆڕش وەکیلی دەرهێنەر و
هاجەر سەعیدی"، چالاکی کورد و خەڵکی سنە، پاش ٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، هەتا ئێستا هێزە ئەمنییەتییەکان ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی پێ نەداوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "هاجەر سەعیدی" هەنووکە لە ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەدایە و هەتا ئێستا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
بەپێی یاسا، تۆمەتلێدراون و مەحکوومکراوان پاش ٢٤ کاتژمێر ئیزنی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەیان، بەتایبەتی کەسانی نزیک وەک باوک و دایک، خوشک و برا، هاوژین و منداڵەکانی
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەردەوام باس لە ژیانەوەی گۆلی ورمێ دەکات، بەڵام "عیسا کەلانتەری" سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەی ئێران باسی لەوە کردووە، ٧ ساڵی دیکە گۆلی ورمی دەژێتەوە.
ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران وادەی ئەوەی داوە، ساڵی ١٤٠٦ گۆلی ورمێ بەگشتی دەژێتەوە و کێشەی نامێنێت.
ڕێژیمی ئێران دەیهەوێت بە کێشانی ئاوی ڕووبارەکانی شارەکانی دیکەی پارێزگای ورمێ ئەو گۆلە بژێنێتەوە، ئەو پرۆژەیە جیا لەوەیکە
بومەلەرزەیەک بە هێزی 5.7 بە پێوانەی ڕێختەر لە هەرێمی بینگۆل دەدات لە باکووری کوردستان
بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان،3 کەس برینداربوون بەهۆی ڕوخاننیدوو تاوەری چاودێریکردن، وەک لە ڕاگەیاندنی فەرمانڕەوای ئەو هەرێمەی تورکیا ئەو 3 کەسەی برینداربوون، کارمەندی هێزە ئاسایشییەکانی تورکیان.
هەر لەو ڕاگەیاندنەدا هاتووە