کورتە فیلمی دەرهێنەری کورد، “سۆران ئەحمەدی” چووە فێستیڤاڵی جیهانیی فیلم لە ئەمریکا.
کورتە فیلمی “ڕەنگێک قسە دەکات” لە دەرهێنانی “سۆران ئەحمەدی”، خەڵکی شاری بانە، وەک یەکێک لە باشترین کورتە فیلمەکان دیاریکراو، توانی بچێتە فێستیڤاڵی جیهانیی فیلم لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
جێی ئاماژەیە، ئەم کورتە فیلمە لە نووسینی “موبین خدری” و هەروەها بە ڕۆڵگێڕانی “ژیلا یوونسی”، ئامادە کراوە و وەکوو یەکێک لە کورتە فیلمە بەشدار بووەکانی ئەو فێستیڤاڵە دیاری کراوە.
فێستیڤالی کورتە فیلم لە وڵاتی ئەمریکا بە بەشداری چەندین کورتە فیلمی دەرهێنەران لە چەندین وڵاتی جیهانەوە کە بەشداری تێدا دەکەن بەڕێوە دەچێ.
شایانی باسە، کەم نین ئەو هونەرمەند و دەرهێنەرانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە بواری کورتە فیلمدا کار دەکەن و تا ئێستا بەهۆی باشی بەرهەمەکانیانەوە توانیویانە لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانیدا بەشداری بکەن و خەڵاتە جیهانییەکان بەدەست بهێنن.
18/6/2020