فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بنەماڵەی گەنجێکی ٣٢ ساڵ تەمەنی خەڵکی جوانڕو بە ناوی ” خەلیل مورادی” هەواڵی مردنی کوڕەکەیان کە لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بووە پێڕاگەیاندا.

بە گوێرەی هەواڵەکە: لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتەوە بە بنەماڵەی ناوبراو ڕاگەیەندرا بوو کە کوڕەکەتان لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا مردووە هەروەها هەڕەشەیان لێکردوون کە لەم بارەوە بە هیچ شێوەیەک نابێ لێدوان بدەن.

شیاوی باسە کە: سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئاشکرا کردووە؛ مردنی ئەم گەنجە کە خوێنداری دەرمانسازی زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان بوو بە هۆی ئەشکەنجە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە کرماشان و له بێدەنگی ڕاگەیاندنەکان هاتۆتە ئاراو.

جێی بیرهێنانەوەیە کە : خەلیل مورادی لە ڕێکەوتی خەزەڵوەری ٢٧١٨ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و تا ماوەیەکی درێژ لە دەستبەسەری و لێپرسینەوەی له ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک ڕانەگەیەندرا. دایکی ئەم خوێندکارە گەنجە کە تووشیبووی نەخۆشی دڵە، چەندد جار بۆ وەرگرتنی زانیاری چارەنووسی کوڕەکەی سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی کردبوو بەڵام هەرجارەو بە وتنەوەی ئەم دەستەواژەیە “هێشتا کارمان لە گەڵی کۆتایی نەهاتووە” ڕووبەڕوو دەبوونەوە.

21/6/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان