فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی(٢٠ ژوئێنی ٢٠٢٠ ز) زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی کورد بەندکراو لە زیندانی حکوومەت لە قرچەکی وەرامین مانگرتن لە خۆراکی ڕاگەیاند.

بە گوێرەی هەواڵەکە: خاتوو زەینەب جەلالیان چەندد ڕۆژ بەرێ بە بەرپرسانی زیندانی ڕاگەیاندبوو، ئەگەر نەی گەڕێننەوە بۆ زیندانی حکوومی شاری خۆی دەست دەداتە مانگرتن لە خواردن.

پێویستە بیری بێنینەوە کە: ئەم زیندانییە سیاسییە لە کاتێکدا لەم ماوەیە تووشی ڤایرۆسی کورۆنا بووە خوازیاری پێڕاگەیشتنی پزیشکی زۆرتر ببوو و هەر لەم پێوەندییە و بە هۆی کردەیی نەبوونی هیچکام لە داواکارییەکانی، ناوبراو ئەوڕۆ مانگرتن لە خواردنی کە پێشتر ڕایگەیاندبوو خستە بواری جێبەجێ بوونەوە.

شیاوی باسە: زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی کورد خەڵکی ماکۆ و لە دایکبووی٢٦٨٢ی کوردی ماوەی ١٣ ساڵە کە لە زیندانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دایە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٠ی گوڵانی ئەمساڵ لە زیندانی شوێنی ژیانی لە شاری خۆی لە ڕووداوێکی چاوەڕوان نەکراو و بە بێ ڕاگەیاندنی پێشوەختە بۆ زیندانی حکوومی قرچەکی وەرامین ڕاگوێزرابوو.

سەرچاوە:kmmk

21/6/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان