فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەیانی ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٩٩، سادق زەرزا، چالاکی سیاسی و ئەندامی پێشووی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری لێواردن (Leeuewarden) هەڵکەوتوو لە باکووری هۆڵەند لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر و هەوڵی کوشتنی درا.

کەناڵی ( Hart van Netherlands) هۆڵەند پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئەو چالاکە سیاسییە کوردە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ١٥ چەقۆی بەر کەوتووە و هێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەوبارەوە ڕایگەیاندوە، سادق زەرزا نەشتەرگەری بۆ کراوە و باری تەندروستی جێگیرە، بەڵام ئەگەری زۆرە چاوێکی لە دەست بدات.

ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاندووە کە هێرشبەرەکە بە ناوی ”ڕ . پ“ خەڵکی شنۆ بووە و ئێستا لە ژێر لێپرسینەوەی پۆلیسی هۆڵەند دایە.

سادق زەرزا چالاکی سیاسی کورد و خەڵکی شاری شنۆیە. ناوبراو خۆشکەزای د.عەبدورەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە کە ڕێکەوتی ١٣ی ژوئیەی ١٩٨٩ لە سەر میزی وتوێژ لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەتی ئێران لە شاری ڤیەن، پایتەختی ئوتریش (نەمسا) تیرۆر کرا.

وەزیری دەرەوەی هۆڵەند ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە، کۆماری ئیسلامی ئیران دەستی هەبوو لە داڕشتنی پلانی تیرۆری دوو چالاکی سیاسی ئێرانی لەو وڵاتەدا. لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، ئەحمەد نیسی، دامەزرێنەری “بزووتنەوەی ئازادی بەخشی ئەل ئەحەواز” و “محەمەد ڕەزا کولاهی سەمەدی” ئەندامی موجاهدینی خەڵک لە وڵاتی هوڵەند و بەدەستی دەست و پەیوەندییەکانی ئێران تیرۆر کراون.

سەرچاوە:چاونیوز

٢١/٦/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان