بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند سبەینێ یەکەم رۆژی وەرزی هاوینە و دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ڕوودەدات و پێویستە هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەک سەیری نەکەن چونکە زیان بە چاو دەگەیەنێت و ڕەنگە مرۆڤ کوێر بکات.
کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، سبەینێ هەندێک وڵات خۆرگیرانی ئەڵقەی تێیاندا ڕوودەدات و هەندێک وڵاتی دیکەش خۆرگیرانی نیمچەیی تێیاندا ڕوودەدات،ئاسمانی عێراق و هەرێم یەکێکن لەم وڵاتانە.
کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردوە دەستپێکی دیاردەکە لە هەرێمی کوردستان لە کاتژمێر حەوت و 34 خولەک و 52 چرکەی بەیانی دەبێت و کاتژمێر هەشت و 38 خولەک و 47 چرکە خۆرگیرانەکە دەگاتە بەرزترین ئاستی.
هەروەها کاتژمێر نۆو 50 خولەک و 24 چرکە مانگ بە تەواوی لەپێش خۆر لادەچێت و کۆتایی بە دیاردەکە دێت و هەموو دیاردەکە دووکاتژمێر و 15 خولەک و 32 چرکە دەخایەنێت.
کەشناسی هەرێم هۆشداریشی داوەتە هاوڵاتیان کە بەهیچ شێوەیەک هەوڵنەدەن سەیری خۆر نەکەن،چونکە زیانی راستەوخۆ بەچاو دەگەیەنێت و ڕەنگە ببێتە هۆی کوێربوون یان لەدەستدانی بینینی ڕەنگەکان.
ئاماژەی بەوەشکردوە،ئەگەر بە کامێرانی مۆبایلیش سەیری بکرێت دەبێتە هۆی سوتاندنی کامێراکە یان زیان پێگەیاندنی.
٢١/٦/٢٠٢٠