فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردان، "سوهەیلا حیجاب"، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری کرماشان، لە بەندی دابڕگەی زیندانی قەرچەکی وەرامین، لەهەمبەر دۆخی نالەباری خۆی و گوشار بۆ سەر بنەماڵەکەی، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، مانی لە خواردن گرت.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، هەروەها بە نیشانەی ناڕەزایەتی و پشتیوانی لە ناڕوونیی چارەنووس و ڕاگرتنی "زەینەب جەلالیان"، زیندانیی سیاسیی دیکەی کورد، لە زیندانی قەرچەکی وەرامین دەستی داوەتە مانگرتن.

"سوهەیلا حیجاب"، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر "محەممەد موقیسە" بە تۆمەتگەلی وەک "پڕوپاگەندە دژی نیزام، کۆبوونەوە و تەبانی، تێکدانی بیروڕای گشتی بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە، دروستکردنی گرووپی نایاسایی لە ڕاستای مافی ژنان و داخوازیی ڕیفراندۆم و گۆڕینی یاسای بنەڕەتی"، سەرجەم بە ١٨ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.

پێشتریش "سوهەیلا حیجاب" بە بڵاوکردنەوەی "دڵنووسێک" (دلنوشتە) نووسیبووی : "ئەوەی بەسەر من و کوردەکانی دیکە لە ئێراندا دێت، ڕۆژێک بۆ خەڵک و لێڕەوار و زەریاکان دەیڵێمەوە، هەتا لە بەردە بچووکەکان پەیکەرێک دروست بکرێت و سەربازەکانیش لەنێو کتێبە مێژووییەکان بێنەوە ماڵەکانی خۆیان. لە بەرانبەر زوڵم و زۆر ئەگەر ئاگر لە جەستەم ببارێت، هەرگیز چۆک دانادەم، تەنانەت ئەگەر ئاسمان بچووکەتر لە بەژن و باڵای من بێت".

پێشتریش، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بانەمەڕ، لە بانگهێشتنامەیەکدا داوا لەو چالاکە مەدەنییە کرابوو کە ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردان خۆی بە دادگای پێداچوونەوەی تاران بناسێنێت و پاش خۆناساندنی ئەو پارێزەرە کوردە، لەلایەن مەئموورانی هێزە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوو.

18/6/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان