ۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، "زارا جەماڵی" چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی کەنگاوەر، پاش خوناساندنی بە دادسەرای ئەو شارە، ڕەوانەی زیندانی دێزڵاوای کرماشان کرا.
حوکمی دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە مەدەنییە لەلایەن دادوەر "ئەحمەدیان" درابوو.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی جەماڵی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا، دەڵێت کە ئەو ژنە چالاکە لەگەڵ خوشکەکەی بە ناوی "سەمیرا" و زاواکەیان "عەلی قولی لوو"، لە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمەی
دیموکراتەکانی ئەمەریکا لە شەوی دووهەمی کۆنگرەکەیاندا بە فەرمی جۆ بایدنی جێگری سەرۆکی پێشویان کردە کاندیدی حزبەکەیان بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی 11 لە کاتێکدا چەند کۆمارییەکی بەناوبانگیش بەشداریان لەگەڵ دیموکراتەکاندا کرد لە ڕەخنەگرتن لە سەرۆک دانۆڵد تراپ لە کاتێکدا ستایشی بایدنیان دەکرد.
چەند مانگە بایدن کاندیدی چاوەڕوانکراوی حزبەکەی بوو پاش ئەوەی لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی پارتەکەیدا توانی دەنگ لە بێرنی ساندەرسی سیناتۆری ویلایەتی ڤێرماونت و ڕکابەری سەرەکی زیاتر بەدەستبهێنێت.
لە شەوی دووهەمی کۆنگرەی دیموکراتەکاندا وەکو
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، کۆڵبەریکی کورد بە ناوی "هادی خدری" کوڕی "عەلی"، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "کەریم ئاوا"ی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە گومانی
کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕۆژنامەیەکی داخستووە پاش ئەوەی لێدوانەکانی پسپۆڕێکی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا دەڵێت ئەو ژمارە فەرمیانەی توشبوون و گیان لە دەستدان بەهۆی کۆڤید 19وە تەنها لە سەدا پێنجی ژمارەی ڕاستەقینەن.
وەزارەتی تەندروستی ئێران، نکوڵی کردووە لە لێدوانەکانی ئەو پسپۆڕە.
موحەمەد ڕەزا سەعدی، سەرنوسەری ڕۆژنامەی جیهان سانات بە ئاژانسی دەنگ و باسی ئێرنای وتووە، دەسەڵاتدارانی ئێرانی ڕۆژنامەکەیان داخستووە کە لە ساڵی 2004دا یەکەم ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە و ڕۆژنامەکە بەگشتی سەنگیی لەسەر هەواڵی کاروبارەکانی ناو ئێران بووە.
ڕۆژی یەکشەممە ڕۆژنامەی جیهان سانات کە ڕۆژنامەیەکی
ێنجشەممە ۱۶ی گەلاوێژی ۲۷۲۰ی کوردی، لە ڕووداوێکدا لە کاتی کارکردنی دوو کرێکاری لکێنەر (نصاب)ی بەنداوی سەمیرم لە شاری بەدرە سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕووداوێکدا لە کاتی کارکردن گیانی خۆیان لە دەست دا.
بە گوێرەی هەواڵەکە؛ دوو کرێکاری ناوبراو کە سەرقاڵی پێکەوەلکانی تیکەکانی بەنداوی بوون بە هۆی پچڕانی تەلی جەڕەسەقیلێک کە پارچەکانی لاشەی بەنداوی
حەمید عەبدی، چالاکی سیاسی ۴۰ ساڵ تەمەن و دانیشتووی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ۱۵ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کــرا.
حەمید عەبدی، مانگی گوڵانی ئەو ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ئەم حکوومەتە لە شاری ورمێ ڕاگواسترابوو.
کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕی ئەوساڵ ئەم حوکمە لە لایە لقی دووی دادگای ئینقلاب بە سەرۆکایەتی دادوەر “عەلی شێخ لوو” بڕدراوەتەوە و بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەتی
بەبۆنەی سەدەمین ساڵوەگەڕی واژۆکردنی پەیمانی (Sèvres)، کۆمەڵێک لە ڕێکخراوە کلتوورییەکانی دیاسپۆرای کورد لە فەرانسە، نامەیەکیان بە زمانی فەرانسەیی بۆ سەرکۆمار "ئیمانوئێل ماکرۆن" ناردووە.
دەقی نامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز سەرکۆماری فەرانسە
مژار: یادی سەد ساڵەی پەیمانی
بەڕێز سەرکۆمار،
سەد ساڵ لەمەوبەر، واتە ١٠ی ئووتی ١٩٢٠، پەیمانی سیڤەر لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتانی زلهێزی جیهان یەک لەوان دەوڵەتی فەرانسە، لە شاری سیڤەر ( Sèvres) هەڵکەوتوو لە نزیک پاریس واژۆ کرا.
بەپێی ئەو پەیمانە، لە مادەی ٦٢دا بەمجۆرە بە مافی ئۆتۆنۆمی ئاماژە کرابوو: "کۆمیسیۆنێک لە نوێنەرانی فەرانسە، ئیتالیا و بریتانیا پێک بێت و لە ماوەی ٦ مانگدا ئامادەکاری بۆ ساخکردنەوەی هەرێمێکی کوردی لە نێوان ئەرمەنستان، تورکیە، ڕۆژهەڵاتی فورات و لاسەرووی سووریە بکرێت".
لە مادەی ٦٤دا، لە نەتیجەی واژۆکردنی پەیمانەکە، دروستکرانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی دیاری کراوە، بەپێی ئەو ئاماژەیە، ئەگەر کوردەکان خوازیاری دەوڵەتی خۆیانن و دەیانهەوێ لە تورکیە جیا ببنەوە، ماوەی ساڵێک کە لە ڕۆژی واژۆکردنی پەیمانەکەوە دەست پێدەکا، دەرفەتیان هەیە بۆ ئەو مەبەستە نوێنەرەکانی خۆیان بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بناسێنن. ئەگەر شورای ئاسایش هەستی بەوە کرد کە کوردەکان توانای
"سوهەیلا حیجاب" پارێزەر و زیندانی سیاسی، کە ماوەی ٥ ساڵ حوکمەکەی لە زیندانی قەرچەکی وەرامین تێدەپەڕێنێت، لە لایەن زیندانییەکی ترەوە هێرشی کرایەسەر.
ڕۆژی هەینی ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەو هاوڵاتییە کوردە لەلایەن زیندانییەکی ترەوە کە بە تۆمەتی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کراوە، بە پارچەیەک شوشەی شکاو هێرشی کرایەسەر و زۆر بە تووندی بریندار کرا، دواتر بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.
ئەو زیندانییە سیاسییە بە هۆی قووڵبوونی برینی، لە بەندی کەرەنتینە کراو بۆ دەرمانخانەی زیندان و دواتر بۆ نەخۆشخانەی شار گوازرایەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن پیروتی" خەڵکی شاری شنۆ، لە ڕێگای تەلەفوونەوە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.
هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی لێپرسینەوە، بەو هاووڵاتییە کوردەیان ڕاگەیاندووە، پەیوەندییە تەلەفوونییەکان و پەیامەکانتمان کۆنترۆڵ کردووە.
بانگهێشتی حوسێن پیروتی سەبارەت بە چالاکییەکانی لە بواری
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وەها پێشبینی دەکات ژمارەی قوربانیانی پەتای کۆرۆنا لەم هەفتەیەدا بەرزببێتەوە بۆ 20 ملیۆن توشبوو بەم پەتایە و هەروەهاش گیان لەدەستدانی نزیکەی 750 هەزار کەس.
تێدرۆس ئێدهانۆم لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا وتی "لە نێو ئەم ئامارانەدا بڕێکی زۆری ئازار و مەینەتی هەیە." و دەشڵێت "بەڵام هێشتا چرۆی سەوزی هیوا ماون" لەگەڵ ڕەچاوکردنی قۆناغەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە وڵاتێک یان لە ناوچەیەکدا.
لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەیدا، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هیچ ستراتیژیەتێکی نوێی نەخستە ڕوو بۆ لەناوبردن و بەرەگاربوونەوەی کۆڤید 19، بەڵام ئەوەی دووپات کردەوە کە "پێویستە ڕێبەران، هەنگاوی بەرەوپێش بنێن بۆ جێبەجێکردنی ڕێنوماییەکان و لەسەر هاوڵاتیانیش پێویستە
هەینی ١٠ی گەڵاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، کۆلبەرێک بە ناو نیشانی ڕەزا پوور ئیسماعیل بە تەقەی راستەو خۆی هێزە چەکدارەکانی ئیران کوژرا.
ئەم کۆلبەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بە بێ هیچ چەشنە هۆشداری پێدانێکی پێشوەختە لە سنوری عەمو خانزادی چالدێران کراوەتە ئامانج.
ڕەزا پور ئیسماعیل خەڵکی گوندی ” خزرلوو”ـه و بە بۆنەی بێکاریەوە ناچار بوە کۆلبەری بکات.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەە تا ئێستە ٤٠ کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئیران و تورکیا کوژراون، بە
پاش تێپەڕینی مانگێک بەسەر دۆخی ئەفشین شێخ الائیسلامی، ڕەوشی ئەم چالاکە مەدەنییە نادیار و گوشاری دامەزراوە ئیتلاعاتی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بنەماڵەکەی زیادی کردووە. ئەم چالاکە مەدەنییە شەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، پاش ئازادی چل ڕۆژەی لە زیندان، سەرلەنۆێ دەستبەسەر و هەنووکه له دەستبەسەریدایە.
نێزیک ١٢ ڕۆژ پێشتر بەرپرسانی زیندانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری ســنە بە زیندانی سیاسیی ئەفشین شێخ الائیسلامی مۆڵەتیان داوە کە لە گەڵ بنەماڵەکەی پێوەندی بگرێ.له ڕەوتی وتووێژێکدا کە ئەم چالاکە ژینگەییە له گەڵ بنەماڵەکەی هەبوویه، ڕایگەیاندبوو کە بەرپرسانی زیندان مۆڵەتیان
کۆمەڵە وێنەیەکی “خالید فەرەجزادە”، هونەرمەندی وێنەگر و دەرهێنەری خەڵکی ساحێبی سەقز بە ناوی “ژیان و گەشت” بەشداری پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وێنە و فیلمی short cutـی وڵاتی سێربێستان بوو.
ئەم فێستیڤاڵە لە ڕێکەوتی ٢٩ و ٣٠ـی ئاگۆستی ٢٠٢٠ لە شاری “ئینجیا”ی وڵاتی سێربێستان بەڕێوە دەچێ.
شایانی باسە ئەمە پێنجەمین سەرکەوتنی ئەم هونەرمەندە لە ماوەی ئەم دوو مانگەی دواییەدایە و، پێشتریش وێنەکانی خالید فەرەجزادە، بوونەتە باشترین وێنەی
لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە کوردستان و ئێراندا، خەڵکی ناوچەی "پشتەنگـ"ـی سەر بە "سەرپێڵ زەهاو" لەهەمبەر بێکاریی و نەبوونی خزمەتگوزاری ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژ، خەڵکی ئاوایی "ئەلیاسی" سەربە ناوچەی "پشتەنگـ"ـی سەرپێڵ زەهاو بەنیسبەت بارودۆخی نالەباری ژیان، نەبوونی ئیمکانات، خزمەتگوزاری و کەمئاوی لەبەردەم بینای فەرمانداریی ئەو شارەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
ناوچەی "پشتەنگ" ناوچەیەکی بێبەشە و خەڵکی ئەو ناوچەیە بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لە دوای شەڕی ئێران و عێراق ئاوارە بوونە و لە بوومەلەرزەکەی
بەرهەمی هونەرمەندێکی کرماشانی بەشداری کێبەرکێی نێونەتەوەیی “لێنز کالچێر”ی٢٠٢٠ (LensCulture Journeys) بوو.
بەرهەمی “ڤێنووس بەیات”، ئەندامی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی کرماشان بەشداری کێبەرکێی وێنەگریی “لێنز کالچێر” بوو.
“لێنز کالچێر”، دامەزراوەیەکی وێنەگری و گۆڤارێکی ئانلاین تایبەت بە هونەری وێنەگریی هاوچەرخ، ڕاگەیاندن، سیاسەت، بازرگانی و فەرهەنگی گشتی لە سەرتاسەری جیهانە.
جگە لە گۆڤاری ئانلاین و دامەزراوەی وێنەگری، لە ساڵی (٢٠١٠)ەوە