فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وەها پێشبینی دەکات ژمارەی قوربانیانی پەتای کۆرۆنا لەم هەفتەیەدا بەرزببێتەوە بۆ 20 ملیۆن توشبوو بەم پەتایە و هەروەهاش گیان لەدەستدانی نزیکەی 750 هەزار کەس.

تێدرۆس ئێدهانۆم لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا وتی "لە نێو ئەم ئامارانەدا بڕێکی زۆری ئازار و مەینەتی هەیە." و دەشڵێت "بەڵام هێشتا چرۆی سەوزی هیوا ماون" لەگەڵ ڕەچاوکردنی قۆناغەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە وڵاتێک یان لە ناوچەیەکدا.

لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەیدا، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هیچ ستراتیژیەتێکی نوێی نەخستە ڕوو بۆ لەناوبردن و بەرەگاربوونەوەی کۆڤید 19، بەڵام ئەوەی دووپات کردەوە کە "پێویستە ڕێبەران، هەنگاوی بەرەوپێش بنێن بۆ جێبەجێکردنی ڕێنوماییەکان و لەسەر هاوڵاتیانیش پێویستە ڕێوشوێنی نوێیان هەبێت بۆ خۆپاراستن لەم پەتایە."

ئێدهانۆم، ئاماژەی بە وڵاتی نیوزیلاند کرد و بە نمونەیەک ناودێری کرد کە پێویستە وڵاتانی جیهان وەک نیوزیلاند بکەن.

نیوزیلاند لەم ماوەیەی ڕابردوودا، ئاهەنگی گێڕا بەهۆی ئەوەی 100 ڕۆژە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوخۆی وڵاتەکەدا نەیتوانیوە بڵاوببێتەوە.

هەروەها تێدرۆس ئێدهانۆم ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ڕێوشوێنانەی وڵاتەکان، لەوانە بەریتانیا و فەڕەنسا گرتویاننەتە بەر، وەک ستراتیژیەتی بەکارهێنانی دەمامک و داخستنی بە ئامانج، بە نمونەیەکی باش و گونجاو ناودێری کردن لەو ستراتیژیەتانەی بەکاردەهێنرێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە.

10/8/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان