فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دیموکراتەکانی ئەمەریکا لە شەوی دووهەمی کۆنگرەکەیاندا بە فەرمی جۆ بایدنی جێگری سەرۆکی پێشویان کردە کاندیدی حزبەکەیان بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی 11 لە کاتێکدا چەند کۆمارییەکی بەناوبانگیش بەشداریان لەگەڵ دیموکراتەکاندا کرد لە ڕەخنەگرتن لە سەرۆک دانۆڵد تراپ لە کاتێکدا ستایشی بایدنیان دەکرد.

چەند مانگە بایدن کاندیدی چاوەڕوانکراوی حزبەکەی بوو پاش ئەوەی لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی پارتەکەیدا توانی دەنگ لە بێرنی ساندەرسی سیناتۆری ویلایەتی ڤێرماونت و ڕکابەری سەرەکی زیاتر بەدەستبهێنێت.
لە شەوی دووهەمی کۆنگرەی دیموکراتەکاندا وەکو شێوەیەکی نەریتی هەمو ویلایەتەکان دەنگی نوێنەرەکانیان ڕاگەیاند هەر نوێنەرەو لە ویلایەتەکەی خۆیوە دەنگەکەی ڕادەگەیاند و پشتیوانیان بۆ بایدن دەربڕی.

بایدنیش گوتی کاندیدکردنەکە " مانایی دنیای هەیە بۆ من و خیزانەکەم، و پێنجشەممە دەتانبینم." مەبەستی لە وتارەکەی پەسەند کردنی بەربژارێتییەکەی بوو کە لە دووا شەوی کۆنگرە پێشکەشی دەکات.
هاوکاتی کۆبونەوەی دیموکراتەکان سەرۆک ترامپ ڕۆژی سێشەممە سەردانی دوو ویلایەتی سەرەکی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکای کرد ویلایەتەکانی ئایۆوا و ئەریزۆنا و لەوێ هەوڵی دا پشتیوانی دەنگی ژنان بەدەستبهێنێت.هەر لە هەمان ڕۆژدا وتارێکی لەسەر لێخۆشبوون لە هێمای دەنگدانی ژنان سوزەن بی ئەنتۆنی پێشکەش کرد کە لە ساڵی 1872 بەهۆی دەنگدانی لە کاتێکدا ژنان بۆیان نەبوو دەنگ بدەن دەستگیر کرا.

لە سەدهەمین ساڵیادی پەسەندکردنی بەندی 19ی گۆڕانکاری دەستووری ئەمەریکا سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی ئەو لێخۆشبوونەی مۆر کرد.
لە کۆنگرەی دیموکراتەکاند جیل‌ی هاوژینی بایدن گوتی " کەسانێک هەن کە دەیانەوێت پێمان بڵێن وڵاتەکەمان بێهیوایانە دابەش بووە، جیاوازییەکانمان چاکنابنەوە. بەڵام من لە ماوەی چەند مانگی ڕابوردوودا هەستم بەوە نەکردووە، ئێمە پێکەوەین و پشتیوانی پشتگیری یەکتر دەکەین، ئێمە لێخۆشبوون و میهرەبانی لەو ساتەوەختانەدا دەبینین کە ڕەنگە گرنگیمان پێیان نەدابێت. ئێمە دەبینین جیاوازییەکانمان بەنرخن و لێکچوونەکانیشمان بێ سنوورن."

لە میانەی وتارەکەیدا کە لە پۆلی خوێندنگایەکی دوواناوەندی شاری ویلمینگتۆنی ویلایەتی دێلوێرەوە پێشکەشی کرد کە گوتی سەردەمێک لەوێ وانەی وتۆتەوە خاتو بایدن گوتی " ئێمە نیشانمان دا دڵی ئەم نیشمانە هێشتا بە میهرەبانی و ورەوە لێدەدات. ئەمە ئەو ڕووحیەتەی ئەمەریکایە کە جۆ بایدن ئێستا شەڕی بۆ دەکات".

بەشێکی تر لەو کەسانەی کە شەوی سێشەممە لە کۆنگرەی دیموکراتەکاندا وتاری خۆیان پێشکەش کرد بریتی بوون لە دوو سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا جمی کارتەر و بل کڵنتن.

جۆن کیری وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمەیکا لە سەردەمی بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما و بایدن لەو تارەکەیدا گوتی سیاسەتی دەرەوەیی ترامپ سەرکەوتوو نەبووە.

بڕیارە شەوی چوارشەممە کامڵا هێرس دەستنیشانکراوی جێگری جۆ بایدن وتاری پەسەند کردنی بەربژارێتییەکەی پێشکەش بکات و هاوکات سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا باراک ئۆباما و سیناتۆر ئیلێزابیت وارن وتار پێشکەش دەکەن.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ترامپ بە فەرمی کاندیدکردنی لەلایەن حزبەکەیەوە لە کۆنگرەی نیشتمانی کۆمارییەکاندا پەسەند بکات.

هەڵمەتەکانی ترامپ و مایک پێنسی جێگری سەرۆک لە میانەی هەفتەی کۆنگرەی دیموکراتەکاندا، گەشتەکانیان بۆ ویلایەتە سەرەکییەکانی دەنگدان دەشێ ڕۆڵێکی گرنگی لە هەڵبژاردنەکاندا هەبێت.

بڕیارە پێنجشەممە ترامپ سەردانی ناوچەیەکی نزیک ئەو شوێنەی کە بایدن لە سکرانتۆنی ویلایەتی پێنسلڤانیا تیایدا گەورە بووە بکات.

19/8/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان