ێنجشەممە ۱۶ی گەلاوێژی ۲۷۲۰ی کوردی، لە ڕووداوێکدا لە کاتی کارکردنی دوو کرێکاری لکێنەر (نصاب)ی بەنداوی سەمیرم لە شاری بەدرە سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕووداوێکدا لە کاتی کارکردن گیانی خۆیان لە دەست دا.
بە گوێرەی هەواڵەکە؛ دوو کرێکاری ناوبراو کە سەرقاڵی پێکەوەلکانی تیکەکانی بەنداوی بوون بە هۆی پچڕانی تەلی جەڕەسەقیلێک کە پارچەکانی لاشەی بەنداوی دەگوازتەوە و کەوتنە خوارەوەی پارچەیەک لە بەرزاییەوە تووشی کارەسات دەبن و گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.
شیاوی باسه کە نەبوونی کەلووپەلی پاراستن لە شوێنی کار و گرنگی نەدانی خاوەنکار بە ئەمنیەتی کرێکاران ساڵانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەساری گیانی قەرەبوونەکراوە لێدەکەوێتەوە.
١٠/٨/٢٠٢٠