بەرهەمی هونەرمەندێکی کرماشانی بەشداری کێبەرکێی نێونەتەوەیی “لێنز کالچێر”ی٢٠٢٠ (LensCulture Journeys) بوو.
بەرهەمی “ڤێنووس بەیات”، ئەندامی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی کرماشان بەشداری کێبەرکێی وێنەگریی “لێنز کالچێر” بوو.
“لێنز کالچێر”، دامەزراوەیەکی وێنەگری و گۆڤارێکی ئانلاین تایبەت بە هونەری وێنەگریی هاوچەرخ، ڕاگەیاندن، سیاسەت، بازرگانی و فەرهەنگی گشتی لە سەرتاسەری جیهانە.
جگە لە گۆڤاری ئانلاین و دامەزراوەی وێنەگری، لە ساڵی (٢٠١٠)ەوە “لێنز کالچێر” بە هاوکاریی پاریس فۆتۆ ساڵانە توێژینەوە لە سەر بەرهەمی وێنەگران لە پاریس دەکا.
جێی ئاماژەیە، ساڵانە هونەرمەندانێکی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری فێستیڤاڵە جیهانییەکان دەکەن و سەرکەوتن بەدەست دەهێنن و دەبنە خاوەنی خەڵاتە جیهانییەکان.
31/7/2020