فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

حەمید عەبدی، چالاکی سیاسی ۴۰ ساڵ تەمەن و دانیشتووی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ‌۱۵ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کــرا.

حەمید عەبدی، مانگی گوڵانی ئەو ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ئەم حکوومەتە لە شاری ورمێ ڕاگواسترابوو.

کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕی ئەوساڵ ئەم حوکمە لە لایە لقی دووی دادگای ئینقلاب بە سەرۆکایەتی دادوەر “عەلی شێخ لوو” بڕدراوەتەوە و بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی لە ڕێی ئەندامەتی و هاریکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بە ۱۵ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

شیاوی باسە کە حەمید عەبدی پاییزی ۲۷۱۹ی کوردی، له لایەن هێزه ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بەفرانبار پاش کۆتایی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغی لێکۆڵینەوە ئازاد کرابوو.

ناوبراو سەرلەنوێ مانگی گوڵان دەستبەسەر و ماوەیەک پاش بۆ زیندان گوازرایەوە و لەو کاتەوە تا ئێستە لە بەندی ١-٢ی ئەم زیندانە ڕاگیراوە.

سەرچاوە: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

١٠/٨/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان