لە شنۆ و گوندەکانی دەوروبەری خولی فێرکردنی زمانی کوردی کۆتاییهات و بڕوانامە بەخشرایە 121 فێرخواز.
رۆژی پێنجشەممە، 07-09-2023، لە شنۆ رێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولەکانی فێرکردنی زمانی کوردی لەنێو شار و شەش گوندی ئەو شارە لە هۆڵی فەرمانگەی کولتووریی ئەو شارە بەڕێوەچوو.
خولەکە لە لایەن ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان بەڕێوەچوو و تێیدا 121 فێرخواز لەنێو شاری شنۆ و گوندەکانی دێشەمس، باڵاگیر، سینگان، کانی سۆرک، خوریشت و شێخان بەشداربوون
مەزڵوم عەبدی- سەرکردەی هێزەکانی سوریای دیموکرات
سەرکردەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە کوردەکانی سوریا ڕابەرایەتی دەکات و لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانییان لێدەکرێت بەڵێنیدا داوای هۆزە عەرەبەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا جێبەجێ بکات و "ئەو هەڵانە" ڕاست بکاتەوە کە وتی لە بەڕێوبەرایەتیکردنی ناوچەکەدا هەبوون، ئەوەش لە هەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کە بەهۆی شەڕە کوشندەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردووەوە دروست بووە.
هەفتەی ڕابردوو بەهۆی یاخیبوونی چەکدارەکانی هۆزە عەرەبەکانەوە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دەیرەزوور ژمارەیەک کەس کوژران، ئەوەش یەکەمین یاخیبوونی لەوشێوەیە بووە لە دوای ئەوەی هێزە کوردییەکانی ناوچەکە چوار ساڵ لەمەوبەر بە یارمەتی ئەمەریکا
هانا ڕەزا، دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی پڵنگانی بێ سنوور، دەبێتە یەکێک لە سێ براوەی خەڵاتی پریتزکەر لە بواری داهێنانی ژینگەیی بۆ ساڵی ٢٠٢٣، کە لەلایەن زانكۆی كالیفۆرنیاوە پێشكەش دەكرێت.
لەوبارەیەوە هانا ڕەزا، دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی پڵنگانی بێ سنوور ڕایگەیاندوە، لەگەڵ ١٨ کەسی دیکە هەڵبژێردراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی پریتزكەر بۆ داهێنانی ژینگەیی
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی جەخت لە سەرپێویستی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015ی ئێران لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکان دەکاتەوە، ئەمەش بە مەبەستی چاودێریکردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە.
ڕافائیل گرۆسی ڕۆژی دووشەممە، 28ی مانگی هەشت لە لێدوانێکیدا لە دامەزراوەی سوید بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە ستۆکهۆڵم، بە ئاماژەدان بە کشانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015ی ئێران لە سەردەمی بەڕێوبەرایەتی دانۆڵد ترامپ و کشانەوەی وردە وردەی ئێران لە بەڵێنەکانی، گوتی "هەرچەندە کەس ناتوانێت بڵێت ڕێککەوتنەکە بە تەواوی مردووە و لەناو چووە، بەڵام ئەتوانم بڵێم لە ئێستادا بۆش و بەتاڵە و نە چاودێری لەسەرە و نە هیچ لایەنێک جێبەجێی دەکات."
گرۆسی گوتیشی "ئێران خەریکی پیتاندنی یۆرانیۆمە بە ڕێژەی 60% و ئێمە لە مانگی یەکدا نمونەمان وەرگرتووە و گەردیلەی یۆرانیۆمی 84% مان دۆزیوەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئاستی
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی لە 27ی مانگی هەشت لە ئەنقەرە بەڕێوەبرد.
هاوسەرۆکانی هەدەپە میتات سانجار و پەرڤین بوڵدان هیچ ڕۆڵێکیان لە کۆنگرەدا نەبوو.
لە کۆنگرەدا لە جیاتی سانجار و بوڵدان، جاهیت کرکازاک و سوڵتان ئۆزجان وەک هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە هەڵبژێردران.
ئەلیف بولوت، ئەندامی پێشووی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی هەدەپە، باسی لە هەڵبژاردنی دوو هاوسەرۆکە نوێیەکەی هەدەپە کرد و گوتی "سوڵتان ئۆزجان و جاهیت کرکەزاک لە سەرەتای دامەزراندنی پارتەکەمانەوە تا ئێستاش لە ناو هەدەپە بەردەوام خەبات دەکەن، ئۆزجان و کرکازاک خۆیان لە ناو بەڕێوەبەرایەتی پارتی چەپی سەوزدا پێگەیان دیار بووە. ئەوان وەک ڕاگری ئەم حزبە وان، بۆیە ئەو دوو هاوڕێیەمان زۆر بە نرخن لامان”.
دوای هەڵبژاردنەکە، کرکازاک بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، لەمەودوا وەک
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی ڕیابکۆڤ دەڵێت هاریکارییە سەربازییەکانی ڕووسیا لەگەڵ ئێران ملکەچی فشارە جیۆپۆلیتیکیەکان نابن، ئەوەش دوای ئەو هەواڵانەی کە گوایە واشنتن داوای لە تاران کردووە چیتر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە مۆسکۆ نەفرۆشێت.
بەپێی ڕاپۆرتێکی دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی ڕووسیا، ڕیابکۆڤ دەڵێت " هیچ گۆڕانکارییەک لە ئارادا نیە و هاریکارییەکان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبن. ئێمە دەوڵەتی سەربەخۆین و ملکەچی ئەمەریکا و مانگە دەستکردەکانی نابین."
لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە زاری بەرپرسێکی ئێرانی و کەسێکی دیکەوە کە نزیکە لە گفتوگۆکانەوە بڵاویکردەوە ئەمەریکا فشاری کردووەتە سەر ئێران
شاندێکی باڵای ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ وەزیری نێوخۆ کۆبوونەوە. پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوولادا هەبووە.
رۆژی یەکشەممە 20-08-2023 شاندێکی ئێران کە پێکهاتبوو لە جێگری وەزیری نێوخۆی وڵاتەکە و پارێزگاری ورمێ، لە دیوانی وەزارەتی نێوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیری نێوخۆ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە، پارێزگاری هەولێر و محەممەدسادق موعتەمیدیان، پارێزگاری ورمێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان کردەوە و باسیان لەوە کرد، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ هاتنی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن بۆ کەربەلا، لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەرانەوە کراوە.
دوای ئەوەی رێگەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەرپرسانی ئێران بە
کۆماریخوازان ناوەندی هەوال: دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەروبەندی ساڵڕۆژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، دەستیانکردووە بە شەپۆلێکی دیکە لە گوشار و تۆقاندن ودەستگیرکردنی خەڵکی ئاسایی و چالاکوانانی کورد و ئەندامانی خێزانی قوربانییانی دوایین خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ئێران، ئەمە بەگوێرەی چاودێرانی مافی مرۆڤی کورد و ئێران.
بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، تەنها لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم 23 چالاکوان و هاووڵاتی کورد لە شار و پارێزگا جیاجیاکانی کوردستان لە ئێران دەستگیرکراون.
سەرچاوەکان دەڵێن دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی گوشاریان خستوەتە سەر بنەماڵەی قوربانیانی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" و دووکاندارانی شارەکانی کوردستان بۆ خۆ بەدوورگرتن
وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانێکدا بۆ سعوودیە لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، جێنشینی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و پەیامی سەرۆککۆماری ئێرانی گەیاندە پادشای سعوودیە.
رۆژی هەینی (18ـی ئابی 2023) لە شاری جەددە، محەممەد بن سەلمان، جێنشینی سعوودیە لەگەڵ حوسێن عهبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووە و تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ریاز و تارانیان کرد.
ئاژانسی هەواڵەکانی سعوودیە بڵاویکردووەتەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران، پەیامی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێرانی گەیاندووەتە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای سعوودیە و لە بەرامبەریشدا، محەممەد بن سەلمان، سوپاس و پێزانینی پادشای
ژینگەپارێزانی خۆبەخش بە دڵی خۆش دارستانەکانی مەریوانیان جێهێشت؛ ئەوان دوای سێ رۆژ شەونخونی بەسەر ئاگری دارستانەکاندا سەرکەوتن، هەڵبەت بە زیانێکی زۆری ژینگەییەوە.
لەم دوو هەفتەیەدا سەتان هێکتار دارستان و لەوەڕگەی مەریوان سووتاون. سووتانێک کە ئەنجامی کەمتەرخەمی یان دەستی ئەنقەستی کەسانێکە کە بۆ بەرژەوەندییەکی کەم، زیانی گەورە بە ژینگە دەگەیێنن و گیانی ژینگەپارێزانی خۆبەخشیش دەخەنە مەترسییەوە.
لە کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی مەریواندا خەڵکێکی زۆر بەشداربوون. دانیشتووانی گوندەکانیش بە رێنوێنیی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەوزی چیا
لە رۆژانی رابردوودا سێ چالاکوانی مەدەنی شاری سنە بە ناوەکانی مەسعوود میرزایی، ئیبراهیم میرزایی و هۆزان باباکەرەمی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستگیرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراونەتەوە.
بە پێی هەواڵی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ: مەسعوود میرزایی و ئیبراهیم میرزایی کە دوو بران رۆژی ٢٤ی تەمووز دەستبەسەر کراون. مەسعوود میرزایی ٥٣ ساڵی تەمەنە و نەخۆشی
دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتە پشتڕاستنەکراوەکان سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015، ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران دانوستانە نافەرمیەکانی نێوان تاران و واشنتنی لە نیویۆرک پشتڕاست کردەوە.
پێشتر ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە لێدوانی بەرپرسانی بەرگری وڵاتەکە بڵاویانکردەوە کە ئێران و ئەمەریکا "زۆر نزیکن" لە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە بوژانەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی نێوان ئێران و زەلهێزە جیهانییەکان.
هەروەها ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای چەند ڕۆژ پێش ئێستا لە زاری دوو سەرچاوەی نەناسراوەوە بڵاویکردەوە کە ئەمەریکا "نزیک بۆتەوە لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی کاتی کە تیایدا واشنتن هەندێک لە سزاکان لادەبات و لە بەرامبەریشدا ئێران چالاکییەکانی وەک پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکاتەوە."
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کرابوو کە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە هاریکاریکردن لەگەڵ دەزگای وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ئەمەش لە بەرامبەر ڕێگەدان بە
رۆژی هەینی رێکەوتی ١٩ی جۆزەردان، زیاتر لە ٣٠ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی شارەکانی سنە، دیواندەرە و دێولان کە سەردانی گڵکۆی شەهیدانی خۆپێشاندانەکانی سەرانسەری شارەکانی سەقز و بۆکانیان کردبوو، لە کاتی گەڕانەوەیاندا لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە رفێندران.
ناسنامەی چەند کەس لەوانە کە رفێندراون بریتین لە: "دایە شەریفە میرزایی، کۆسار مێنبەری، هانا مێنبەری، هاشم سەعیدی، عەبدولڕەحمان نەسی لەگەڵ لیمۆی هاوژینی و منداڵەکەی بە ناوی مائێدە نەسری، حەسەن ئەمینی، محەممەد ئەمینی، ئەحمەد رەحیمی، سەدیق بەهمەنی و بنەماڵەکەی، هاشم سەعیدی
عەلی ئەكبەر ئەحمەدیان، سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران، ئەمڕۆ دوشەممە، لەمیانی پێشوازیكردنی لە قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و شاندی یاوەریدا رایگەیاند، لەچوارچێوەی رێككەوتنی ئەمنی نێوانماندا، چاوەڕێین هەرچی زوە عێراق كۆتایی بە گروپە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران لەسەر خاكەكەی بهێنێت.
ئاوێنە: قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ شاندێكی یاوەری بەسەردانێك لە ئێرانەو ئەمڕۆ دوشەممە، لەلایەن عەلی ئەكبەر ئەحمەدیان، سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی
سەرنووسەری رۆژنامەی "دەنگی ئازادی" لە کرماشان، رایگەیاند، لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەی هونەرمەندێکی کرماشانی، کە کەزییەکانی دەرکەوتوون، لەلایەن 'دەستەی چاودێریی راگەیاندنەکانی ئێران'، هۆشداریان پێدراوە و گوشارەکان لەسەریان زیادبوون.
رۆژنامەی "دەنگی ئازادی" هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ خانمە هونەرمەند