فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی ڕیابکۆڤ دەڵێت هاریکارییە سەربازییەکانی ڕووسیا لەگەڵ ئێران ملکەچی فشارە جیۆپۆلیتیکیەکان نابن، ئەوەش دوای ئەو هەواڵانەی کە گوایە واشنتن داوای لە تاران کردووە چیتر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە مۆسکۆ نەفرۆشێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی ڕووسیا، ڕیابکۆڤ دەڵێت " هیچ گۆڕانکارییەک لە ئارادا نیە و هاریکارییەکان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبن. ئێمە دەوڵەتی سەربەخۆین و ملکەچی ئەمەریکا و مانگە دەستکردەکانی نابین."

لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە زاری بەرپرسێکی ئێرانی و کەسێکی دیکەوە کە نزیکە لە گفتوگۆکانەوە بڵاویکردەوە ئەمەریکا فشاری کردووەتە سەر ئێران تاوەکو فڕۆکەی بێفڕکەوان بە ڕووسیا نەفرۆشێت، کە ڕووسیا لە جەنگەکەی ناو ئۆکرانیادا بەکارییان دەهێنێت.

ساڵی ڕابردوو ڕووسیا دەستیکرد بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهیدی دروستکراوی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ناو قووڵایی ئۆکرانیا، کە بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆکوژییەکان ناسراون و لەگەڵ بەرککەوتنی بە ئامانجەکەیدا دەتەقێتەوە.

بەرپرسێکی کۆشکی سپی لە مانگی شەشدا وتی لە مانگی هەشتی ساڵی 2022 ەوە ئێران چەند سەد فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ڕەوانەی ڕووسیا کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

27/8/2023

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان