فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هانا ڕەزا، دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی پڵنگانی بێ سنوور، دەبێتە یەکێک لە سێ براوەی خەڵاتی پریتزکەر لە بواری داهێنانی ژینگەیی بۆ ساڵی ٢٠٢٣، کە لەلایەن زانكۆی كالیفۆرنیاوە پێشكەش دەكرێت.

لەوبارەیەوە هانا ڕەزا، دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی پڵنگانی بێ سنوور ڕایگەیاندوە، لەگەڵ ١٨ کەسی دیکە هەڵبژێردراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی پریتزكەر بۆ داهێنانی ژینگەیی ساڵی ٢٠٢٣، كە خەڵاتێكی گەورەی جیهانییە و لەلایەن زانكۆی كالیفۆڕنیاوە پێشكەش دەكرێت.

زانکۆی کالیفۆرنیا دوای هەڵسەنگاندنی کار و چالاکییەکانی ئەو ١٨ کەسە، سێ کەسی بۆ خەڵاتی پریتزکەر لە بواری داهێنانی ژینگەیی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دەستنیشان کردووە، کە ئەوانیش بریتین لە هانا ڕەزا، لە باشووری کوردستان، خوان کارلۆس مۆنتەری گۆمێز لە پاناما و ئیرۆرۆ تانشی لە نایجیریا.

ھاوکات زانکۆکە ڕایگەیاندووە، ئەو ٣ كەسە، كە تەمەنیان لە خوار ٤٠ ساڵەوەیە و براوەی خەڵاتی ئەمساڵن، كەسانێكن ئەنجامی ناوازەیان بەدەست هێناوە و لە بوارەكەی خۆیاندا، پێشەنگانی پاراستنی ژینگەن و لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵد لە مەراسیمێكی شایستەدا لە زانكۆی كالیفۆرنیا خەڵات دەكرێن.

جێی باسە، ھانا ڕەزا خەڵکی باشووری کوردستانە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری ئیکۆلۆژی و پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان لە زانکۆی نیوکاسڵ. دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی پڵنگانی بێ سنوورە و سەرپەرشتی پڕۆژەکانی پاراستنی پلنگ و ورچی قاوەیی دەکات.

30/8/2023

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان