فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شاندێکی باڵای ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ وەزیری نێوخۆ کۆبوونەوە. پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوولادا هەبووە.

رۆژی یەکشەممە 20-08-2023 شاندێکی ئێران کە پێکهاتبوو لە جێگری وەزیری نێوخۆی وڵاتەکە و پارێزگاری ورمێ، لە دیوانی وەزارەتی نێوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیری نێوخۆ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوە.

دوای کۆبوونەوەکە، پارێزگاری هەولێر و محەممەدسادق موعتەمیدیان، پارێزگاری ورمێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان کردەوە و باسیان لەوە کرد، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ هاتنی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن بۆ کەربەلا، لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەرانەوە کراوە.

دوای ئەوەی رێگەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەرپرسانی ئێران بە سەلامەتتر دانرا، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ لە رێگەی دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و باشماخەوە، بەتایبەت حاجی ئۆمەران، نیو ملیۆن زیارەتکار سەردانی کەربەلا بکەن بۆ بەشداری لە چلەی ئیمام حوسێن.

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوە کرد، "لە هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەچوونی ئەم رێوڕەسمە، لیژنەیەکی باڵا پێکهاتووە و هەموو ئامادەکارییەکی پێویست بۆ زیارەتکاران هەر لە هاتنە نێو سنووری حاجی ئۆمەرانەوە تاوەکو دوایین بازگەی ئێمە کە شێراوایە، ئاسانکارییەکانیان پێشکێش دەکرێت."

وەزارەتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە زیارەتکاران کردووە و کۆمیتەیەکی 12 کەسی پێکهێناوە. ئەو کۆمیتەیە نزیکەی 12 لیژنەی پێکهێناوە بۆئەوەی بە رێکوپێکی پێشوازی لە زیارەتکاران بکرێت و رێنوێنییان پێ بدرێت و هەر پرسیارێکیان هەبوو، هاوکاری بکرێن.

"کردنەوەی دەروازەی کلەشین لە قۆناخی کۆتاییدایە"

وەکو پارێزگاری هەولێر ئاماژەی پێدا، تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەیان تایبەت بوو بە کردنەوەی دەروازەیەکی دیکە لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە سیدەکان - کێلەشین. ئومێد خۆشناو گوتی، "ئێمە لە چوارچێوەی رێککەوتنمان لەگەڵ پارێزگاری ورمێ، ئامادەکارییەکی باشمان کردووە، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو سنوورە بکەوێتە خزمەتی هاووڵاتییان و جووڵەی بازرگانی."

رۆژی 23-07-2023، لە حاجی ئۆمەران هەردوو شاندی هەرێمی کوردستان و ئێران کۆبوونەوە و پارێزگارانی هەولێر و ورمێ رێککەوتنێکی 20 خاڵییان واژۆ کرد بۆ زیاتر و باشترکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کارئاسانی گەشتیارانی هەردوولا.

ئومێد خۆشناو جەختی لەوە کردەوە، "هەردوو وڵات پابەندین بەو رێککەوتنانەی پێشووی نێوانمان و لێی رەزامەندین." گوتیشی، ساڵی رابردوو سنووری حاجی ئۆمەران لەڕووی بازرگانی و هاتووچۆوە، پڕ جووڵەترین سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بووە.

لە درێژەی کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا، محەممەدسادق موعتەمیدیان بۆ ئامادەکارییەکانی هاتنی زیارەتکاران، دەستخۆشی لە پارێزگاری هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، "لە ماوەی دوو ساڵدا، زۆربەی رێککەوتنەکانمان کە بە ئاراستەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بوون، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، جێبەجێکراون."

محەممەدسادق موعتەمیدیان گوتی، ساڵی رابردوو نزیکەی 70 هەزار کەس لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە بە مەبەستی زیارەت سەردانی کەربەلا و شارە پیرۆزەکانی عێراقیان کردووە؛ ئەوەشی بە ئەزموونێکی سەرکەوتووی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دانا.

سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانیش، پارێزگاری ورمێ گوتی، ساڵی رابردوو دەروازەی سنووریی تەمرچین [حاجی ئۆمەران]، لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە، لە پلەی یەکەمی دەروازە سنوورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان بووە، کە بڕی ئەو ئاڵوگۆڕییە گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار.

محەممەدسادق موعتەمیدیان گوتیشی، بەشێک لە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، کردنەوەی دەروازەی سنووریی نوێ بووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەروازەی سنووریی سیدەکان-کێلەشین، کە لە قۆناخی کۆتاییدایە، دەکرێتەوە.

ئەو دەروازە سنوورییەی بڕیاری کردنەوەی دراوە، لە سنووری قەزای سیدەکانە و ناوی دەروازەی کێلەشین دەبێت، بەوەش سۆران دەبێتە خاوەن سێیەمین دەروازە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران حەوت دەروازەی سنووری هەن سێ فەرمی و چواریشیان نیمچە فەرمین؛ لەو دەروازانەوە ساڵانە شەش ملیار دۆلار ئاڵۆگۆڕی بازرگانی دەکرێت.

سەرچاوە : رووداو

٢٠/٨/٢٠٢٣

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان