فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتە پشتڕاستنەکراوەکان سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015، ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران دانوستانە نافەرمیەکانی نێوان تاران و واشنتنی لە نیویۆرک پشتڕاست کردەوە.

پێشتر ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە لێدوانی بەرپرسانی بەرگری وڵاتەکە بڵاویانکردەوە کە ئێران و ئەمەریکا "زۆر نزیکن" لە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە بوژانەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی نێوان ئێران و زەلهێزە جیهانییەکان.

هەروەها ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای چەند ڕۆژ پێش ئێستا لە زاری دوو سەرچاوەی نەناسراوەوە بڵاویکردەوە کە ئەمەریکا "نزیک بۆتەوە لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی کاتی کە تیایدا واشنتن هەندێک لە سزاکان لادەبات و لە بەرامبەریشدا ئێران چالاکییەکانی وەک پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکاتەوە."

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کرابوو کە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە هاریکاریکردن لەگەڵ دەزگای وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ئەمەش لە بەرامبەر ڕێگەدان بە هەناردەکردنی 1 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران لە ڕۆژێکدا و دەستڕاگەیشتنی ئەو وڵاتە بە سەرمایە سڕکراوەکانی لە دەرەوە.

کۆشکی سپی ڕاپۆرتەکەی ڕەت کردەوە و گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی وەکو ئاماژەیەک بۆ ڕاپۆرتەکەی ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای گوتی "ڕاپۆرتەکە هەڵەیە و چەواشەکارییە و هەر ڕاپۆرتێک لەسەر ڕێککەوتنی کاتی هەبێت ڕاست نیە."

بەڵام ڕۆژی شەممە،10ی مانگی شەش موجتەبا تەوانگەر، پەرلەمانتاری ئێران دانوستانە نهێنییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکای لە نیویۆرک پشتڕاست کردەوە و لە تویتێکدا نووسیوێتی "سەرەڕای ئەنجامدانی دانوستانەکان لە نیویۆرک، بەڵام بە هۆی داواکارییە زۆرەکانی ئەمەریکا، هیچ ڕێککەوتنێک بەمزووانە لە ئارادا نییە."

ئەو ئەندام پەرلەمانە هەروەها نووسیوێتی "حکومەتی ئەمەریکا هەوڵ دەدات ئێران بە شێوەی راستەوخۆ بهێنێتە ناو دانوستانەکان."

ناوبراو ئەمەریکا تۆمەتبار دەکات بەوەی کە هەوڵ دەدات "لە بەرامبەر ئازادکردنی سەروەت و سامانی سڕکراوی ئێران، وڵاتەکە لە هێزی ئەتۆمی داماڵێنێت" و نووسیویەتی ئەم کارە "دژی یاسا و پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی ئێرانە".

شایانی باسە کە ڕۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمزی بەریتانیاش هەفتەیەک پێش ئێستا لە زاری چەند دیپلۆماتکار و شرۆڤەکارەوە بڵاویکردەوە کە ڕابێرت ماڵی نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران چەند جارێک لەگەڵ ئەمیر سەعید ئیروانی، نێردەی و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆبووەتەوە و قسەیان کردووە.

ڕاپۆرتەکەی فاینەنشاڵ تایمز لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە بەڕێوبەرایەتی جۆو بایدن نووسیوبووی کە ئەو وتووێژانە بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر ئەگەری ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بووە.

12/6/2023

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان