فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

سەرنووسەری رۆژنامەی "دەنگی ئازادی" لە کرماشان، رایگەیاند، لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەی هونەرمەندێکی کرماشانی، کە کەزییەکانی دەرکەوتوون، لەلایەن 'دەستەی چاودێریی راگەیاندنەکانی ئێران'، هۆشداریان پێدراوە و گوشارەکان لەسەریان زیادبوون.

رۆژنامەی "دەنگی ئازادی" هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ خانمە هونەرمەند چیمەن رەحمانیدا کردووە و وێنەیەکی گەورەی ئەو هونەرمەندەی لە لاپەڕەی یەکەم بە جلوبەرگی کوردی بڵاوکردووەتەوە، گوڵوەنی لەسەر بەستووە و کەزیەکانی بەسەر سینگیدا شۆڕ کردووەتەوە.

لە لاپەڕەی ئینستاگرامی دەنگی ئازادیدا گوتراوە، ئەمجۆرە پۆشاک و جلوبەرگە سەدان ساڵە ژنانی کورد لە بەری دەکەن و رەسەنایەتی لەنێو عەشیرەت و خێڵەکانی کورددا هەیە.

هەڤپەیڤینەکە لەگەڵ چیمەن رەحمانی سەبارەت بە میوزیکە لە ژمارەی 671 و رۆژی 03.06.2023 بڵاوکراوەتەوە.

جەلیل ئاهنگەرنەژاد، سەرنووسەری رۆژنامەکە رایگەیاندووە، دەستەی چاودێریی راگەیاندنەکانی ئێران دەڵێن بەهۆی ئەوەی ئەو وێنەیە گوایە رێوشوێنەکانی باڵاپۆشیی تێدا رەچاو نەکراوە، هاوکارییەکان و ئاسانکارییەکانیان بۆ ئەو رۆژنامەیە رادەگرن.

دوای ناڕەزایەتییەکانی ساڵی پاری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پرسی پابەندنەبوونی ژنان بە باڵاپۆشی بۆ حکومەت بووەتە کێشەیەکی جیدی و هەوڵەکانی دامودەزگا جیاوازەکانی دەسەڵات بۆ پابەندکردنی ژنان بە باڵاپۆشی، سەرکەوتوو نەبوون.

بەرپرسانی ئێران، باڵاپۆشی وەک یەکێک لە کۆڵەکەکانی کۆماری ئیسلامی دەزانن و دەڵێن، ئەگەر لەم بابەتەدا پاشەکشێ بکرێت، بوار بۆ رووخانی کۆماری ئیسلامی ئامادەتر دەبێت.

رۆژنامەی دەنگی ئازادی پێشتریش گوشاری زۆری لەسەر بووە. مانگی کانوونی دووەمی ساڵی پار جەلیل ئاهنگەرنەژاد، سەرنووسەری رۆژنامەی دەنگی ئازادی، لەسەر بڵاوکردنەوەی راپۆرتی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکان و گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، لەلایەن زانکۆی رازی کرماشان و لایەنە ئەمنییەکانەوە سکاڵای لەسەر تۆمار کرابوو.

رۆژنامەی دەنگی ئازادی رۆژیک دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، لاپەڕەی سێیەمی ژمارەی 652ی مانگی گەلاوێژی بە سپی و وێنەیەکی ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە و تێیدا نووسرابوو "لاپەڕەیەکی سپی بۆ ژینا ئەمینی."

هەروەها لە ژمارەی 655ی نێوەڕاستی مانگی رەزبەریشدا راپۆرتێکی لەسەر ناڕەزایەتییەکانی شاری کرماشان بڵاوکردەوە، بە وێنەی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، کە لەسەر دیوارێک نووسرابوو.

لە ژمارەی 657یشدا بە مانشێتی "رۆژی رەشی زانکۆی رازی"، راپۆرتێکی لەسەر ناڕەزایەتی خوێندکاران لەم زانکۆیەی شاری کرماشاندا بڵاوکردەوە و باسی لە گیرانی دەیان خوێندکار کرد.

لەسەر رۆژی رەشی زانکۆی رازی، سەرۆکایەتی ئەم زانکۆیە سکاڵای دژی جەلیل ئاهنگەرنەژاد تۆمار کردووە و دامەزراوە ئەمنییەکانیش لەسەر راپۆرتەکانی دیکە سکاڵایان تۆمار کردووە.

ئەم رۆژنامەیە هەوڵی زۆری بۆ برەودانی بە زمانی کوردی دەدا، رێکلام ئەگەر بە زمانی کوردی بوایە بە خۆڕایی بڵاوی دەکردەوە و وەک دروشم لە لاپەڕەی یەکەمیدا نووسیبووی: "هۆشمان بە زمانی دایکەوە بێت."

رۆژنامەی دەنگی ئازادی بە هەر دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ دەکرێت و لە پارێزگاکانی کرماشان، هەمەدان، لوڕستان، ئیلام، سنە و ورمێدا بڵاودەکرێتەوە.

20/6/2023

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان