شەڕ و پێکدادانەکان لە ئەفغانستان بەردەوامن و بەرپرسانی ئەفغانی دەڵێن هێزەکانی ئاسایشی وڵاتەکە بەرپەرچی هەندێک لە پێشڕەوییەکانی تاڵیبانیان داوەتەوە.
لە دوای دەستپێکردنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە ئەفغانستان لە 1 ی مانگی پێنجدا، چەکدارانی تاڵیبان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان فراوانترکردووە، زیاتر لە 60 ناوچەیان کۆنتڕۆڵکردووە و زیانێکی گیانی گەورەشیان لە هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان داوە.
نوێنەری تایبەت و بەڕێوبەری ئەرکی یارمەتییەکان لە ئەفغانستان ( یوناما ) دێبرا لایەنس وتی " زۆربەی ئەو ناوچانەی کۆنتڕۆڵکراونەتەوە لە دەوروبەری پایتەختی هەرێمەکانن، ئەمەش ئاماژەیەکە لەسەر ئەوەی تاڵیبان دەیەوێت دوای کشانەوەی تەواوەتی هێزە بیانییەکان سەرجەم ئەو پایتەختانە کۆنتڕۆڵ بکاتەوە."
لایەنس لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا لە نیویۆرک وتی " دەبێت ڕاستییەکە قبوڵ بکەین، زیادبوونی ململانێکان لە ئەفغانستان مانای زیادبوونی ناسەقامگیرییە
بەرپرسی نوسینگەی حەسەن رۆحانی رایگەیاند، ئەمریکا رەزامەندی لەسەر هەڵگرتنی هەزار و ٤٠ سزا دەربڕی کە سێکتەرەکانی نەوت و گواستنەوە و دڵنیایی لەسەر ئێران دەگرێتەوە، دەشڵێت، "ژمارەیەک لە کەسایەتی و ئەندامانی نزیک لە عەلی خامنەیی رابەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەگرێتەوە."
ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیاکانی ئێران لەسەر زاری مەحمود واعزی بەرپرسی نوسینگەی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران باسی لەوەکردووە، لەچوارچێوەی گفتوگۆکانی ڤییەنا، ئەمریکا رەزامەندی لەسەر هەڵگرتنی سزاکانی وڵاتەکەی لەسەر کەرتەکانی نەوت، گواستنەوە و دڵنیایی ئێران دەربڕیوە.
بەرپرسی نوسینگەی حەسەن رۆحانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەچوارچێوەی هەڵگرتنی سزاکانیشدا، ئەمریکا بڕیاری دەرهێنانی چەند کەسایەتییەکی دیاری ئێرانی لە لیستی سزاکانی خۆیدا داوە.
مەحمود واعزی ئەوەشی خستوەتەڕوو، نزیکەی هەزار ٤٠ سزا کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی ترەمپ دەگەڕێتەوە لەچوارچێوەی رێککەوتنەکەدا هەڵدەگیرێت، لەگەڵ ئەوەشدا رێککەوتنەکە هەلگرتنی سزا لەسەر ژمارەیەک کەسایەتیی و ئەندامی نزیک لە عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانییەوە دەگێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی رابردوو گفتوگۆکانی ڤییەنا لە نێوان ئێران و روسیا و چین و ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لەبارەی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بە ئامانجی رێگریکردن لە و وڵاتە بۆ وەستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم و بەدەستنەهێنانی چەکی ئەتۆمی و لە بەرامبەریشدا ئەمریکا سزا سەپێنراوەکانی بەسەر کەرتە جیاجیاکان و کۆمپانیا و بانک و کەسایەتییەکان هەڵگرێت.
ئاڵۆزییەکان لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە لەنێوان ئەمریکا و ئێران زیاتر بووە، کاتێک ترەمپ لە رێککەوتنی ئەتۆمی پێنج کۆ یەک چووە دەرەوە و جارێکی تر سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا و بەوەش ئابوری ئێرانی پەکخست.
رێککەوتنامەی JCPA کە بە رێککەوتنامەی (ئەتۆم)ی ناسراوە و لە ١٤ی تەمموزی ٢٠١٥، لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا لە نێوان هەریەک لە چین، فەڕەنسا، روسیا، بەریتانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی ئێران، پارێزگای ئیلام زۆرترین و پارێزگای لوڕستانیش کەمترین رێژەی بەشداریی هەڵبژاردن لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەبوو.
بەپێی خشتەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی ئێران لەسەر رێژەی بەشداریکردنی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری و ئەنجوومەنی شار و گوندەکاندا، لە نێوان 31 پارێزگای ئەو وڵاتەدا پارێزگای خوراسانی باشوور بە 71٪ زۆرترین رێژەی بەشداریکردن و پارێزگای تارانیش بە 24٪ کەمترین رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانییان هەبووە.
بەپێی ئەو خشتەیە لە کۆی 7 ملیۆن و 165 هەزار کەس لە ژمارەی دەنگدەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان 3 ملیۆن و 43 هەزار و 200 کەس دەنگیان داوە کە دەکاتە 42.47٪.
پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای پارێزگای خوراسان و سیستان، بە رێژەی 63٪ لە پلەی سێیەمی بەشداریکردندا تۆمارکراوە. هەروەها پارێزگای ورمێ بە رێژەی 46٪ لە پلەی 22 و پارێزگای کرماشانیش بە رێژەی 45٪ لە پلەی 23ی رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا تۆمار کراون. پارێزگای سنەش بە رێژەی 36.5٪ لە پلەی 29 و پارێزگای لورستانیش بە رێژەی 33٪ لە پلەی 30 پارێزگاکانی
تێبی "ڕاسی ناوچەی لەیلاخ" لەلایەن نووسەری کورد "ئیبراهیم ئەحمەدی" وەکوو پڕۆژەیەکی توێژینەوەیی لەلایەن توێژینەوەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستانەوە، لە چاپ دراوە.
ئامادە کردنی ئەو کتێبە ماوەی ٨ ساڵی خایاندووە.
ئەم کتێبە سێ بەرگییە کە ١٧٠٠ لاپەڕەیە، پێک هاتووە لە چیرۆک و ئەفسانەگەلی ناوچەی لەیلاخ کە ۳۳۷ چیرۆکی لە خۆوە گرتووە کە بۆ وتنەوەی ئەم چیرۆک و ئەفسانەگەلە ۱۰۶ حیکایەتبێژ و ڕاستبێژیی ناوچەی لەیلاخ بەشدارییان کردووە کە بوونەتە هەوێنێک بۆ بەپێزترکردنی ئەم بەرهەمە و گیانێکی دووبارە بە ڕۆحی فۆلکلۆری کوردیدا.
نووسەر لە پێشەکیی کتێبەکەدا دەڵێت: "چیرۆک و ئەفسانە ڕەنگدانەوەی بیر و باوەڕ، هیوا و ئاواتەکانی خەڵکن و سینگ بە سینگ و بەرەبەرە گوێزراونەتەوە و پاڵپشتیی پتەوی ئەدەبی ئاکاری و کۆمەڵایەتین. ناوەرۆکیان پڕە لە بنەماکانی دۆستی و دادپەرەوەری و ڕنگدانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتین و کۆمەڵێک جیهانبینی
لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا تەقە لە بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کرا و بەهۆیەوە ئەندامێکی پارتەکە بەناوی دەنیز پۆیراز گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە کاژێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شارۆچکەی کۆناک روویداوە. کەسێکی نەناسراو بە دەمانچە لە کۆڵانەوە تەقەی لە بارەگای هەدەپە کردووە.
مورات چەپنی، پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی ئیزمیر هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە رووداوی تەقەکردنەکەدا ئەندامێکمان بەناوی دەنیز پۆیراز گیانی لەدەستداوە و تەقەکەرەکەش لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە".
لەکاتی رووداوەکەدا هاووڵاتیان ناوچەکەیان چۆڵکردووە و هەواڵیان بە پۆلیس داوە.
بەپێی راگەیێنراوێک لە پارێزگای ئیزمیرەوە، ئەو کەسەی تەقەی کردووە پێشتر کارمەندی وەزارەتی تەندروستی بووە. لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە: "ئەمڕۆ کاژێر 11:05ی بەیانی کەسێک بەناوی (ئۆ، گ) کە پێشتر کارمەندی تەندروستی بووە و دەستی لەکارکێشاوەتەوە، چووەتە نێو باڵەخانەیەک، کە 32 شوێنکاری
لە خولەکەکانی یەکەمی دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئێران، رێبەری ئێران دەنگی خۆی خستە نێو سندووقەکانی دەنگدان و داوای لە خەڵکی وڵاتەکە کرد بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و چارەنووسی وڵاتەکەیان دیاریی بکەن.
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە حوسەینییەی "ئیمام خومەینی" دەنگی خۆی خستە نێو چوار سندووقی دەنگدان بۆ سێزدەیەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، شەشەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانیی شار و گوندەکان، نێوان خولی پێنجەمین خولی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری و نێوان خولی یازدەیەمین خولی پەرلەمانی ئێران.
رێبەری ئێران لەدوای دەنگدان گوتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد بەشداریی لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن .رێبەری ئێران رایگەیاند، تاوەکو بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا زیاتر بێت ئەوا پێگەی ئێران لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بەهێزتر دەبێت. گوتیشی دەنگدان ئەرکێکی نەتەوەیی سەر شانی
ههڵبژاردنی سیازدەیەمین خولی سەرۆكایەتیی كۆماری ئێران بهردهوامهپهیامسهرلهبهیانیی ئهمڕۆ هەڵبژاردنی خولی سیازدەیەمی سەرۆكایەتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران دهستی پێكرد و هاوڵاتییان ڕوویان كرده سندووقهكانی دهنگدان.كاتژمێر 7ی سهرلهبهیانی دوێنێ پێنجشهممه بە كاتی تاران، هەڵمەتی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆتایی هات، هەڵمەتێك كە بە دانپێدانانی بەرپرسانی باڵا، ساردوسڕیی زۆری پێوە دیار بووە و بەدەمەوە هاتنی هاووڵاتیان بۆی سست بووە.ئاژانسی میهری ئێران بڵاوی كردهوه، ئایەتوڵلا عەلی خامنەیی، ئەمڕۆ کاتژمێر 7ی سهرلهبەیانی لە حوسەیننیەی ئیمام خومەینی لە تاران دەنگی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سێزدەهەمین سەرۆک کۆماری ئێران و هەروەها هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان دا.لای خۆیهوه موحەممەد خودادادی یاریدەری وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران (رۆشنبیری) بۆ كاروباری ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندن، وتی: سەرباری بەرتەسكییەكانی گەشت كردن لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی كۆرۆنا، زیاتر لە ٥٠٠ پەیامنێری بیانی لە ٢٢٦ میدیای نێونەتەوەییەوە هەڵبژاردنی ١٤٠٠ی ئێران بڵاو دەكەنەوە.ههڵبژاردنهكه بهجۆرێكه كه لە حەوت كاندیدی
ڕۆژی هەینی بەشێک لە ئێرانییەکان بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەڕۆن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێیان. بەڵام لە کاتێکدا ڕێگە لە چاودێرانی جیهانی گیراوە، چاودێری ئەم هەڵبژاردنە بکەن، ڕەخنەگران دەڵێن هەڵبژاردنەکە ئازاد و ڕەوا نییە.
ئابوری ئێران لە ماوەی زۆربەی سێ ساڵی ڕابردوودازیاترلاواز بووە. بەشێکی زۆریشی بەهۆی ئەو سزایانەیە کە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پاش کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێککەوتنی ناوکی ئێران لە ساڵی 2018 جارێکیتر سەپاندییەوە بەسەر وڵاتەکەدا و تارانی تاوانبار کرد بە ناسەقامگیرکردنی هەرێمەکە، کە تاران نکوڵی لێدەکات.
سەنەم وەکیل لە ڕێخراوی چاتام هاوس لە دیمانەیەکدا بە ڕێگای سکایپ بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "ئەم سزایانە بە شێوەیەکی بەرچاو کاریان کردووەتە سەر ئابوری ئێران، بەڵام لە سەرو هەموویانەوە ئەمە کاریگەرییەکی زۆری هەبوو بۆسەر خەڵکی ئاسایی ئێران کە بە دەست بەرزبوونەوەی نرخ و دابەزینی بەهای دراوەوە دەناڵێنن. بێگومان لە بەرامبەر ئەم پاشەکشێیەدا ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید-19 زۆرترین ڕێژەی
پەیوەندییەكان گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 10 هەزار 700 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.
پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 10 هەزار و 715 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و119 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.
ەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی
پەرلەمانی ئیسرائیل بە دەنگی زۆرینەی ئەندامەکانى حکومەتی نوێی پەسندکرد و دوای 12 ساڵ کۆتایی بە دەسەڵاتی بنیامین نەتەنیاهوو هێنا.
حکومەتی نوێی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتیی نافتالی بێنێت پێکهێنرا کە بۆ ماوەی دوو ساڵ سەرۆکوەزیران دەبێت، دوای ئهویش بڕیارە دوو ساڵی دووەمی کابینەی حکومەت یائیر لاپید، سەرۆكی پارتی یێش عاتید "داهاتوو هەیە" ببێتە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.
بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل، لە کۆی 120 ئەندامی پەرلەمانی
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جارێكی تر هۆشداری دەدات لەوەی كە ئێران نزیكە لە دروستكردنی بۆمبی ئەتۆم و بە پێویستی دەزانێت پەلە بكرێت لە بەگەڕخستنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی 2015.
ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند: ساڵی 2018 لە دوای كشانەوەی واشنتۆن لە رێككەوتنی
پاش ئەوەی داواکاری گشتی تورکیا ڕۆژی دووشەممە جارێکی تر داوای داخستنی پارتی هەدەپەی سەر بە کوردەکانی کرد، ئەمڕۆ سێشەممە هەدەپە ئەو هەنگاوەی شەرمەزار کرد و بە هەنگاوێکی بە تەواوەتی سیاسی ناودێری کرد.
داواکاری گشتی دادگای باڵای تورکیا ناسراو بە (یارگتای) ڕۆژی دووشەممە جارێكی تر دۆسێی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ی کردەوە.
داواکاری گشتی لە 17ی مانگی چوار تۆمەتبارکردنەکەی بۆ دادگای دەستووری نارد ، بەڵام دادگا بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لە 31ی مانگی چواردا دۆسێکەی گەڕاندەوە.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە ئەمڕۆ لە میانەی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ
ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ئێران دەبێت ڕێگە بە چاودێریکردنی چالاکییەکانی لەلایەن پشکێنەرانی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بدات کە لە ڕێککەوتنێکی ئەم دواییانەدا تا 24 مانگی شەش درێژکرابووە، ئەگینا دەبێت چاوەڕێی مەترسی هەڵوەشاندنەوەی گفتوگۆکان بکات کە لەسەر زیندووکردنەوەی
بەرێوەبەری دەرمان و پشتیوانییە کۆمەڵایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە سڕکەرەکان، ڕایگەیاندووە: "ساڵانە نزیک ٤ هەتا ٥ هەزار کەس لە ئێران، بەهۆی بە کاربردنی ماددە سڕکەرەکانەوە گیانیان لەدەست دەدەن".
بە وتەی ڕەزا تویسرکانمەنێش، لە ٢٤ کاتژمێردا، ١٢ هەتا ١٣ کەس بەهۆی تووشبوون بە ماددە سڕکەرەکانەوە، گیانیان لەدەست دەدەن.
ئەو بەرپرسە حکوومەتییە هەروەها ڕایگەیاند: "بەکارهێنانی ماددە سڕکەرەکان لە ئێران بریتین لە تریاک، هێرۆئین، هەروەها ئەو ماددانە کە لە تریاک دروست دەکرێن و هەروەها بەشێکی کەمی وەک سڕکەرەکان بە تایبەت حەشیش، شیشە یان تێکڵاوێک لە ماددەی موحەركی نوێ".
بە وتەی ڕەزا تویسرکانمەنێش، بە شێوەی گشتی بەکارهێنانی
ئانیسا جەعفەریمێهر و داریووش مورادی، دوو چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی شاباد لە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" بێتاوان ناسێندران.
ڕۆژی شەممە ٨ی جۆزەردانی ئەمساڵ ئەو دوو چالاکە فەرهەنگییە، بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام"، بانگهێشتی دادگای ئینقلابی شاباد کرابوون.
کۆبوونەوەی ڕوونکردنەوەی تۆمەتی ئەو دوو چالاکە فەرهەنگییە، ٢٨ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لقی دادستانیی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاباد بەڕێوە چووبوو و ناوبراوان لە تۆمەتی "ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکان"، بێتاوان ناسێندران.
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٩٩، ئانیسا جەعفەریمێهر بە دانانی بارمتەی ٣٥٠ ملیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەزی ٩٩، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئانیسا جەعفەریمێهر و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
هێزە ئەمنییەتییەکان، کەرەستەی کەسیی ئەو چالاکە فەرهەنگییە وەکوو لەپتاپ، مۆبایل و هەندێک کتێبیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
ئانیسا جەعفەریمێهر، تەمەن ٢٧ ساڵ و خوێندکاری کارناسیی باڵای بواری زمانناسیی زانکۆی کوردستانە.
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ٩٩، داریووش مورادی