فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا تەقە لە بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کرا و بەهۆیەوە ئەندامێکی پارتەکە بەناوی دەنیز پۆیراز گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە کاژێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شارۆچکەی کۆناک روویداوە. کەسێکی نەناسراو بە دەمانچە لە کۆڵانەوە تەقەی لە بارەگای هەدەپە کردووە.

مورات چەپنی، پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی ئیزمیر هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە رووداوی تەقەکردنەکەدا ئەندامێکمان بەناوی دەنیز پۆیراز گیانی لەدەستداوە و تەقەکەرەکەش لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە".

لەکاتی رووداوەکەدا هاووڵاتیان ناوچەکەیان چۆڵکردووە و هەواڵیان بە پۆلیس داوە.

بەپێی راگەیێنراوێک لە پارێزگای ئیزمیرەوە، ئەو کەسەی تەقەی کردووە پێشتر کارمەندی وەزارەتی تەندروستی بووە. لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە: "ئەمڕۆ کاژێر 11:05ی بەیانی کەسێک بەناوی (ئۆ، گ) کە پێشتر کارمەندی تەندروستی بووە و دەستی لەکارکێشاوەتەوە، چووەتە نێو باڵەخانەیەک، کە 32 شوێنکاری تێدایە و لە بارەگای هەدەپە کە لە نهۆمی دووەمی ئەو باڵەخانەیەدایە، تەقەی لە کارمەندێکی پارتەکە (د.پ) کردووە و کوشتوویەتی".

تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و کۆڵانەکەیان بەڕووی هاتووچۆدا داخست، دواتریش تەقەکەرەکەیان دەستگیرکرد. لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە

سەرچاوە رووداو

١٨/٦/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان