فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هه‌ڵبژاردنی سیازدەیەمین خولی سەرۆكایەتیی كۆماری ئێران به‌رده‌وامه‌په‌یامسه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هەڵبژاردنی خولی سیازدەیەمی سەرۆكایەتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ستی پێكرد و هاوڵاتییان ڕوویان كرده‌ سندووقه‌كانی ده‌نگدان.كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ بە كاتی تاران، هەڵمەتی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆتایی هات، هەڵمەتێك كە بە دانپێدانانی بەرپرسانی باڵا، ساردوسڕیی زۆری پێوە دیار بووە و بەدەمەوە هاتنی هاووڵاتیان بۆی سست بووە.ئاژانسی میهری ئێران بڵاوی كرده‌وه‌، ئایەتوڵلا عەلی خامنەیی، ئەمڕۆ کاتژمێر 7ی سه‌رله‌بەیانی لە حوسەیننیەی ئیمام خومەینی لە تاران دەنگی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سێزدەهەمین سەرۆک کۆماری ئێران و هەروەها هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان دا.لای خۆیه‌وه‌ موحەممەد خودادادی یاریدەری وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران (رۆشنبیری) بۆ كاروباری ڕۆژنامەوانی و  ڕاگەیاندن، وتی: سەرباری بەرتەسكییەكانی گەشت كردن لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی كۆرۆنا، زیاتر لە ٥٠٠ پەیامنێری بیانی لە ٢٢٦ میدیای نێونەتەوەییەوە هەڵبژاردنی ١٤٠٠ی ئێران بڵاو دەكەنەوە.هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌جۆرێكه‌ كه‌ لە حەوت كاندیدی پەسەندكراوی هەڵبژاردنەكە، سێ‌ كاندید لە هەردوو بەرەی ڕیفۆرمخواز و محافزكارەكان كشاونەتەوە.لە بەرەی محافزكاران، هەریەك لە سەعید جەلیلی و عەلیڕەزا زاكانی لە بەرژەوەندیی ئیبراهیم ڕەئیسی كاندیدی بەهێزی بەرەكەیان كشاونەتەوە. هەروەها موحسین ڕەزایی لە هەمان بەرە كاندیدە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری.بەرەی ڕیفۆرمخوازانیشن كە ڕایگەیاندووە ئەوان نوێنەریان نییە و هیچكام لە كاندیدەكانیان پەسەند نەكران، بەڵام دوو كەسی ڕیفۆرمخواز لە لیستی حەوت كاندیدە پەسەندكراوەكەی سەرۆكایەتی ئێراندا هەن، ئەوانیش عەبدولناسر هیممەتی و، موحسین میهر عەلیزادە. هەرچەندە هەواڵی پاشەكشەی هیممەتی لە میدیاكانی ئێران بڵاو كرایەوە، بەڵام دواتر خۆی ڕایگەیاند كە نەكشاوەتەوە.لە هەڵبژاردنەكەدا ٥٩ ملیۆن و ٣١٠ هەزار و ٣٠٧ هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئێران لە وڵاتانی دیكە، سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند كە لەو وڵاتانەی كە ئێران نوێنەرایەتیی هەیە، بە لای كەمەوە سندووقێك بۆ دەنگدان دادەنرێت، جگە لە كەنەدا و سەنگاپوورە و یەمەن.محەمەد خاتەمی، سەرۆككۆماری پێشووتری ئێران و ڕێبەری ڕیفۆرمخوازان، داوای لە هاووڵاتیان كردووە بەشداریی كارا لە هەڵبژاردندا بكەن. هاوكات ئەحمەدی نەژادی سەرۆككۆماری پێشووتریی ئێران جەختی لەوە كردەوە كە بەشداریی هەڵبژاردن ناكات و دەنگ نادات.موحسین ڕەزایی كە یەكێكە لە كاندیدە محافزكارەكان، دەڵێت "ئەگەر نەتوانم بەڵێنەكانم بەجێ‌ بهێنم، ئەوا دوای دوو ساڵ دەست لە كار دەكێشمەوە". هیممەتییش كە كاندیدێكی ڕیفۆرمخوازە، ڕایگەیاندووە كە محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوە، بەڵێنی پێ‌ داوە ئەگەر براوە بێت، بەشداری لە كابینەی حكوومەتەكەیدا بكات.زۆرینەی ئاماژەكان باس لە ئەگەری بەهێزی دەرچوونی ئیبراهیم ڕەئیسی دەكەن كە پاڵپشتییەكی گەورەی لە ناو باڵی محافزكارەكاندا هەیە، بە تایبەت كە باس لە بەشدارینەكردنی زۆرینەی دەنگدەرانی ڕیفۆرمخواز لە هەڵبژاردنەكەدا دەكرێت.پاش سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979، 12 جار هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەنجام دراوە و 7 كەس بوونەتە سەرۆككۆمار كە پێنجیان دوو خولی بەسەریەكەوە هەڵبژێردراون.یەكەم سەرۆككۆماری ئێران ئەبولحەسەنی بەنیسەدر بوو، دووەمیش محەمەد عەلی ڕەجایی بوو كە تەنیا 28 ڕۆژ سەرۆككۆمار بوو، تیرۆر كرا، سەرۆككۆماری سێیەمی ئێران عەلی خامەنەیی، دواتریش ڕەفسەنجانی و محەمەد خاتەمی و ئەحمەدی نەژاد، حەسەن ڕۆحانییش كە حەوتەمە سەرۆككۆمارە، دوو خولی لەسەر یەك لەو پۆستەدا بووە.

١٨/٦/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان