فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرپرسی نوسینگەی حەسەن رۆحانی رایگەیاند، ئەمریکا رەزامەندی لەسەر هەڵگرتنی هەزار و ٤٠ سزا دەربڕی کە سێکتەرەکانی نەوت و گواستنەوە و دڵنیایی لەسەر ئێران دەگرێتەوە، دەشڵێت، "ژمارەیەک لە کەسایەتی و ئەندامانی نزیک لە عەلی خامنەیی رابەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەگرێتەوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیاکانی ئێران لەسەر زاری مەحمود واعزی بەرپرسی نوسینگەی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران باسی لەوەکردووە، لەچوارچێوەی گفتوگۆکانی ڤییەنا، ئەمریکا رەزامەندی لەسەر هەڵگرتنی سزاکانی وڵاتەکەی لەسەر کەرتەکانی نەوت، گواستنەوە و دڵنیایی ئێران دەربڕیوە.

بەرپرسی نوسینگەی حەسەن رۆحانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەچوارچێوەی هەڵگرتنی سزاکانیشدا، ئەمریکا بڕیاری دەرهێنانی چەند کەسایەتییەکی دیاری ئێرانی لە لیستی سزاکانی خۆیدا داوە.

مەحمود واعزی ئەوەشی خستوەتەڕوو، نزیکەی هەزار ٤٠ سزا کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی ترەمپ دەگەڕێتەوە لەچوارچێوەی رێککەوتنەکەدا هەڵدەگیرێت، لەگەڵ ئەوەشدا رێککەوتنەکە هەلگرتنی سزا لەسەر ژمارەیەک کەسایەتیی و ئەندامی نزیک لە عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانییەوە دەگێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی رابردوو گفتوگۆکانی ڤییەنا لە نێوان ئێران و روسیا و چین و ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لەبارەی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بە ئامانجی رێگریکردن لە و وڵاتە بۆ وەستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم و بەدەستنەهێنانی چەکی ئەتۆمی و لە بەرامبەریشدا ئەمریکا سزا سەپێنراوەکانی بەسەر کەرتە جیاجیاکان و کۆمپانیا و بانک و کەسایەتییەکان هەڵگرێت.

ئاڵۆزییەکان لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە لەنێوان ئەمریکا و ئێران زیاتر بووە، کاتێک ترەمپ لە رێککەوتنی ئەتۆمی پێنج کۆ یەک چووە دەرەوە و جارێکی تر سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا و بەوەش ئابوری ئێرانی پەکخست.
رێککەوتنامەی JCPA کە بە رێککەوتنامەی (ئەتۆم)ی ناسراوە و لە ١٤ی تەمموزی ٢٠١٥، لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا لە نێوان هەریەک لە چین، فەڕەنسا، روسیا، بەریتانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا لەلایەک و ئێرانیش لەلایەکی ترەوە واژۆکرا، ئامانج لە رێککەوتنەکەش سنوردارکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی بەرهەمهێانی چەکی ئەتۆم بوو لەلایەن ئێرانەوە.

لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٨ـدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەیەکی یەکلایەننانە کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران راگەیاند و چەندین سزای بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.

لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنامەکە و سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا لەلایەن ترەمپەوە، ئێران بەشێکی زۆری بەندەکانی رێککەوتننامەکەی شکاند، بەڵام دەسەڵاتدارانی تاران رایانگەیاندووە، ئێران پابەند دەبێت بەسەرجەم بەندەکانی رێککەوتنەکەوە ئەگەر واشنتن سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرێت.

٢٣/٦/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان