پەرلەمانی ئیسرائیل بە دەنگی زۆرینەی ئەندامەکانى حکومەتی نوێی پەسندکرد و دوای 12 ساڵ کۆتایی بە دەسەڵاتی بنیامین نەتەنیاهوو هێنا.
حکومەتی نوێی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتیی نافتالی بێنێت پێکهێنرا کە بۆ ماوەی دوو ساڵ سەرۆکوەزیران دەبێت، دوای ئهویش بڕیارە دوو ساڵی دووەمی کابینەی حکومەت یائیر لاپید، سەرۆكی پارتی یێش عاتید "داهاتوو هەیە" ببێتە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.
بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل، لە کۆی 120 ئەندامی پەرلەمانی ئیسرائیل، ناسراو بە کنیسێت، 60 کەس دەنگیان بە نافتالی داوە و 59 کەسیش لە دژی دەنگیان داوە.
لە یەکەمین لێدوانیدا، بێنێت جەختی لەوە کردەوە کە پارێزگاریی لە "دەوڵەتی ئیسرائیل و یاساکانی دەکات".
15/6/2021