ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ئێران دەبێت ڕێگە بە چاودێریکردنی چالاکییەکانی لەلایەن پشکێنەرانی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بدات کە لە ڕێککەوتنێکی ئەم دواییانەدا تا 24 مانگی شەش درێژکرابووە، ئەگینا دەبێت چاوەڕێی مەترسی هەڵوەشاندنەوەی گفتوگۆکان بکات کە لەسەر زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەچن.
ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا بۆ دانیشتنی دەستەی 35 وڵاتی ئاژانی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی (IAEA) ڕایگەیاند "ئێمە بە توندی هانی ئێران دەدەین کە خۆی لەو کردەوانە بەدوور بگرێت کە ڕێگری لە کۆکردنەوەی زانیارییەکان دەگرێت و ناهێڵێت ئاژانسی وەزی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتوەکان بە پێی پێویست دەستی بە زانیارییەکان ڕابگات."
بەیاننامەکە بە ئاماژەدان بە رێککەوتنی ساڵی 2015 گوتی "ئەم جۆرە کارانە بەلایەنی کەمەوە، هەوڵە بەردەوامەکان بۆ گفتوگۆ لەسەر گڕانەوەی ئێران بۆ ناو ئەو رێککەوتنە ئاڵۆز دەکات."
9/6/2021