فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جارێكی تر هۆشداری دەدات لەوەی كە ئێران نزیكە لە دروستكردنی بۆمبی ئەتۆم و بە پێویستی دەزانێت پەلە بكرێت لە بەگەڕخستنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی 2015.
ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند: ساڵی 2018 لە دوای كشانەوەی واشنتۆن لە رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران پابەندبوونەكانی بەو رێككەوتنە هەڵپەسارد.
راشیگەیاندووە، تاران بە جۆرێك لەو ماوەیەدا بەرنامە ئەتۆمیەكەی بەرەوپێشبردووە، كە لە ئاستێكی بەرزدا بڕێكی زۆر یۆرانیۆمی پیتاندووە و ئەگەر بەو جۆرە بەردەوام بێت، دەكەوێتە سەر رێڕەوی بێگەڕانەوەی دروستكردنی بۆمبی ئەتۆم.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە پێویستیشی دەزانێت بە زوترین كات رێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 كە چالاكیە ئەتۆمیەكانی ئێرانی سنوردار كردبوو، بەگەڕبخرێتەوە.
لەئێستادا بە مەبەستی بەگەڕخستنەوەی ئەو رێككەوتنە دانوستانێكی چڕ لە نێوان نوێنەرانی ئێران و هەر یەك لە وڵاتانی روسیا، چین، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە ڤییەنا بەڕێوەدەچێت.
ئامانج لەو دانوستانانە هەڵگرتنی سزاكانی ئەمریكا لەسەر تاران و گەڕانەوەی ئێران بۆ پابەندبوونەكانی بە رێككەوتنی ئەتۆمی.

15/6/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان