حاجیانی هەر چوار بەشی كوردستان كه بهشداریان له رێوڕهسمهكانی حهجی ئهمساڵدا كردووه، نزای دروستبوونی دهوڵهتی كوردستان دهكهن.
یەکگرتووی حاجیانی کوردی چوار بەشی کوردستان لە سعوودیە لە مەراسیمی جێژنی پیرۆزی قوربان بۆتە رۆژه ڤی میدیاکان
زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی لە بەجێھێنانی ئەركی ئایینی حەجی
مانیش ڕای شیكەرەوەی جیۆپلەتیك بابەتێكی لە پێگەی "ئاسیا تایمز" بە ناونیشانی "كوردستان دوای سەربەخۆیی لە عێراق سەركەوتوو دەبێ" نووسیوە و تێیدا دەڵێ، كوردستان لە ڕووی ئاسایش و ئابوورییەوە دوای سەربەخۆبوون زۆر سەركەوتوو دەبێ، هاوكات بە پێویستیشی دەزانێ وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتیوانی سەربەخۆیی كوردستان بن، بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆییش دوای ڕیفراندۆم، دانوستاندن و گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا بە باشترین ڕێ دەزانێت.
مانیش ڕای نووسیویەتی، كوردستان ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستانی عێراق دەكات، هەستكردن بە پشتیوانی زیاتری سەربەخۆی ڕۆژ بە ڕۆژ لە ناوچەكانی كوردستانی عێراق زیاتر دەبێ، لە شارەكانی كوردستان ئاڵا و هێماكان لە شەقام و ماركێت و دووكان و دامەزراوەكانی میدیا
رێككەوتنەكەی ئێران و چەكدارانی داعش سەری گرت و ھێزەكانی حبزوڵای لوبنان تەرمی سەربازە ئێرانیەكەیان لە داعش وەرگرتەوە.
ئاژانسی ئیسنا بلاوی كردەوە، بەیانی ئەمرۆ تەرمی موحسین حوجەجی ئەو سەربازە ئێرانیەی لە سنوورەكانی عێراق و سووریا كەوتە دەست چەكدارانی داعش و كوژرا، گەیشتە شاری تەدمور و بریارە تا چەند كاتژمێرێكی دیكە بەرەو دیمەشقی پایتەختی سووریا لەوێوە بەرەو ئێران رەوانە بكرێت.
بە پێی میدیاكانی ئێران ئێوارەی ئەمرۆ تەرمی سەربازەكەیان دەگاتە تارانی پایتەخت.
گەرانەوەی ئەو تەرمە بەپێی رێككەوتنێكی نێوان ئێران و داعش بوو لە سووریا و
بەهمەن قوبادی، وەکوو دادوەری بەشی پێشبڕکێی سەرەکی بیست و دووهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بووسان لە کۆریای باشوور بانگهێشتکرا.
قوبادی، سینەماکاری ناوداری کورد بە هاوڕێیەتی لەگەڵ ئۆلیڤێر ستۆن دەرهێنەر ئەمەریکی، ئێگنێس گۆدار، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن لە فەڕەنسا، لاو دیاز دەرهێنەری فیلیپیین و جان سوون ـ وۆ، دەرهێنەری کۆریای باشوور، ئەندامانی دادوەری بەشی پێشبڕکێی سەرەکی بیست و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بووسان لە کۆریای باشووریان لە ئەستۆدایە.
ژمارەیەکی زۆر لە فیلمسازان و ئەکتەرانی ناودار لە سەرتاسەری جیهان هەموو ساڵێک بەشداریی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بووسان دەکەن و هەروەها لە رووخسارە بەناوبانگەکانی سینەمای جیهانیش بۆ لێژنەی دادوەرانی ئەم فێستیڤاڵە بانگهێشت دەکرێن.
لە بیست و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بووسان، قوبادی کە بەم دوایانە وەکوو 25 دەرهێنەری بەرچاویی سەدەی بیست و یەکەمی جیهان دیاریکراوە، بۆ ئەندامی
پێش نێوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ٩ی خەرمانان بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی شاری بانە سەبارەت بە هەڵبژرادنی شارەداری نوێ ناڕەزایەتییان دەربڕی.
خەڵکی شار بانە بە گردبوونەوەی نارەزایەتیی لە بەردەم بینای شارەداری خوازیاری ئەوە بوون کە شارەداری پێشووی ئەو شارە، بە ناوی بابەک رۆستەمپوور وەکوو سەرۆکی شارەوانیی درێژە بە کارەکانی خۆی بدا.
خەڵکی بانە لەسەر ئەو باوەڕەن کە لە ماوەی سەرۆکایەتی بابەک رۆستەمپوور شاری بانە لە رووی ئاوەدانی و خزمەتگوزارییەوە پێشکەوتنی بە خۆی بینیوە.
ئەم نارەزایەتی دەربڕینە بۆ هەڵبژاردنی کەسێکی دیکە بەناوی وریا وسوقی دەگەڕیتەوە بەڵام خۆپێشاندەرانی بانەیی داواکارن کە هەر شارەداری پێشوو لە سەر کار بمێنێتەوە.
لە دوایین دانیشتنی ئەندامانی شوڕای شاری بانە بۆ هەڵبژاردنی شارەدار،
سەرۆکی حزبێکی تورکمانی، ئاماژە بەوە دەکات کە بەشداری لە ڕیفراندۆمی کوردستان دەکەن و دەڵێت: "لەکەرکووکیش خەڵک و پێکھاتەکان جیاوازەکان لەگەڵ ڕیفراندۆمن".
محەمەد ئیلیخانی، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان بە (باسنیوز)ی راگەیان: "ھیچ کەس بۆی نییە بەناوی تورکمانەوە لە کەرکووک بڕیار بدات، ئەوەی ھەیە پێکھاتە جیاوازەکان لەگەڵ ئەوەن کە پشتیوانی ریفراندۆم بکەن، بۆ ئەوەی دەوڵەتی کوردستان دروست ببێت و ھەموومان لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتە بەشداری بکەین".
ئەو سەرۆک پارتە تورکمانییە، ئەوەشی خستە روو کە بەراشکاوانە د
کۆشکی سپی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە، سەرکۆماری ئەمریکا لەگەڵ پاشای سعوودیە لەبارەی (مەترسی)ییەکانی ئێران و ناکۆکیی چوار وڵاتی عەرەبی لەبارەی قەتەر پێکەوە گفتوگۆی تەلەفۆنیان هەبووە.
لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز لە گفتوگۆی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ترەمپ هاودەردیی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی تۆفانی ناوچەی (هاوری)ی ئەمریکا هاودەردیی کردووە.
لەو گفتوگۆ تەلەفۆنییەدا رێبەرانی ئەمریکا و سعوودیە
یەحیا سنوار، ڕێبەری حەماس لە کەرتی غەزە دەڵێت، زیاتربوونی پشتگیرییە ماددییەکانی ئێڕان بۆ حەماس بەهۆی ڕێککەوتنێکی ستراتژی نێوان ئێڕان و حەماسەو ئێران گەورەترین پاڵپشتی حەماسە لە جیهاندا.
یەحیا سنوار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بە ڕاشکاوی باسی لە پشتگیریی بەرفراوانی سەربازی و ماددی ئێران کرد بۆ حەماس.
ئەم قسانەی یەحیا سنوار لە کاتێکدایە، کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و حەماس لە پاش شەڕی ناوخۆی سوریاوە لە ئاستی ڕاگەیاندندا سارد ببووەوە، بەڵام ڕێبەری حەماس ڕایگەیاند، کە بەپێی ڕێککەوتنێکی ستراتژی نێوان حەماس و ئێڕان ئەو پشتگیرییانە لە ئێستا دا لە بەرزترین ئاستیاندان.
ڕێبەری حەماس ئەمەشی ئاشکراکردووە، کە بەرهەمهێنانی
نزيكبوونهوهى توركيا و ئێران و سهردانه چاوهڕوانكراوهكهى سهرۆكى توركيا رهجهب تهيب ئهردۆغان بۆ ئێران بووهته جێى بايهخى ميدياى رووسيا و شيكهرهوهيهكى سياسى رووس، له وتارێكدا ئاماژهى بۆ ئهوه كردووه، پرسى كورد و ههلومهرجى نوێى ناوچهكه يهكێك دهبێت له تهوهرى سهرهكى وتوێژى نێوان ئێران و توركيا.
لهو بارهيهوه ئيگۆر سوپۆتين نووسيويهتى: سهردانهكهى ئهردۆغان بۆ ئێران له كاتێكدايه ناوچهكه به رهوشێكى سهختدا گوزهر دهكات. به تايبهتى له سهروبهندى قهيرانى قهتهره، كه ئيماراتى نهيارى قهتهر پهنجهى تۆمهت بۆ ئێران و توركيا درێژ دهكات و ئهو دوو وڵاته به سهرچاوهى قهيرانى سووريا دهزانێت.
ههروهها نووسيويهتى: به گشتى نزيكبوونهوهيهك له ههڵوێستى ئێران و توركيا له ئارادايه، بهم دواييانه سهرۆك ئهركانى سوپاى ئێران محهممهد بهكرى سهردانى ئهنقهرهى كرد و لهگهڵ خلوسى
سهرۆكی پارتی بزووتنهوهی میللی "مهههپه" لهبارهی گشتپرسی بۆ سهربهخۆیی كوردستان رایگهیاند، ئهمریكا پشتیوانی بارزانی دهكات، بۆیه بوێری دهكات و هێنده مكوڕه له بڕیاری گشتپرسی و كهركووكیش شارێكی توركه و بهتورك بوونییهوه دهمێنێتهوه.
دهوڵهت باخچهلی، سهرۆكی مهههپه دوای سهردانیكردنی مهزاری ئهڵپ ئهرسلان توركیش، دامهزرێنهری بیری نهتهوهپهرستیی له توركیا، كۆنگرهیهكی رۆژنامهڤانی سازكرد و له وهڵامی پرسیاری بهشداریپێكردنی كهركووك له گشتپرسی بۆ سهربهخۆیی كوردستان گوتی "كهركووك شارێكی توركیه و هەرواش دهمێنێتهوه. ئهو بڕیارهی ئهنجوومهنی پارێزگا رهوا نییه، چونكه پێكهاتهی توركمان و عهرهب بایكۆتیان كردووه".
سهرۆكی مهههپه گوتیشی "ئهمریكا پشتیوانی بارزانی دهكات، بۆیه بوێری دهكات و هێنده پێداگره له بڕیاری گشتپرسی. بارزانی ئهمریكا و بهریتانیا دهناسێت، بهڵام توركیا ناناسێت، رۆژێك دێت گورزی بههێزی بهردهكهوێت، بهڵام ئهوسا زۆر درهنگ دهبێت بۆ ناسینی دهوڵهتی توركیا".
لهبارهی تهلهعفهرهوه، باخچهلی گوتی "خۆشحاڵین بهئازادكردنهوهی ئهو شارۆچكه توركمانییه، دهوڵهتی توركیا ههموو تواناكانی دهخاتهگهڕ بۆ ئاوهدانكردنهوهی تهلهعفهر، بۆ ئهوهی توركمانهكان بهزووترین كات بگهڕێنهوه زێدی خۆیان و دیموگرافیای ناوچهكه تێكنهچێت".
1/9/2017
حکومەت و بەرپرسانی ئیسرائیل پاڵپشتی خۆیان بۆ سەربەخۆیی و گشتپرسی باشووری کوردستان دووپات دەکەنەوە، جگە لە سیاسەتڤانان نووسەر و شارەزایانی سیاسی ئەو وڵاتەش پەیام بۆ گەلی کورد دەنێرن و پشتیوانی لە هەنگاوەکانی سەربەخۆیی دەکەن.
ئیدی کۆهین، مامۆستای زانکۆی باریلاند و شیکەرەوەی سیاسی لە پەیامێکدا بۆ خەڵکی کوردستان دەڵێت "ئەگەر پێتان وابوو لە مێژوودا جگە لە چیا و شاخەکان هیچ کەس دۆستی ئێوە نەبووە، بەڵام ئەمڕۆ کورد لە هەموو وڵاتێکی جیهاندا دۆستی هەیە".
کۆهین دەشڵێت "ئەی گەلی کورد، کاتی سەربەخۆییتان هاتووە، بە بەڵێ دەنگ بەم گشتپرسییە مێژووییە بدەن. ئێمە لە ئیسرائیل بە گەل و حکومەت پشتیوانیتان لێ دەکەین".
دەقی پەیامەکەی ئیدی کۆهین
سڵاوتان لێ بێت
ئەم پەیامەم بۆ گەلی کوردی رەسەنە لە کوردستان و هەموو کوردێکە لە هەموو جیهان. من ئیدی کۆهین لێكۆڵهرهوه و شیکەرەوەی سیاسیم لە زانکۆی باریلاند. خاوەنی کتێبی "کورەی نازییهكان له تێڕوانینی مەحموود عەباس" هەروەها دامەزرێنەری رێکخراوی فووم-کادێمز بۆ مافەکانی مرۆڤ.
ئەی گەلی کورد..
ئەگەر پێتان وابوو لە مێژوودا جگە لە چیا و شاخەکان هیچ کەس دۆستی ئێوە نەبووە، بەڵام ئەمڕۆ کورد لە هەموو وڵاتێکی جیهاندا دۆستی هەیە. من لە تەلئەبیبەوە بانگهێشتان دەکەم لە دەوڵەتی ئیسرائیل. ئەم بانگهێشتەم بۆ خەڵکی بەشەرەفی پارێزگای سلێمانی، هەولێری پایتەختی کوردستان، دهۆکی لانکەی شەهیدان، هەڵەبجەی زامدار، زاخۆی بەرهەمهێنەری قارەمانان و کەرکووکی دڵی کوردستان و شنگالی ستەملێکراو . پێویستە بزانن باوک و باپیرانتان تا گیانیان سپارد لە چاوەڕێی هەل و دەرفەتێکی وەک ئێستا بوون. ئەی گەلی کورد، کاتی سەربەخۆییتان هاتووە، بە بەڵێ دەنگ بەم گشتپرسییە مێژووییە بدەن. بەڵێ بۆ دەوڵەتی کوردی. دەوڵەتێکی سەربەخۆی بەهێز و ئازاد. ئێمە ئێوەمان خۆش دەوێت. ئێمە لە ئیسرائیل بە گەل و حکوومەت پشتیوانیتان لێ دەکەین. نەیاران و دوژمنانتان لەدێر زەمانەوە لە هەوڵی ئەوەدابوون ناسنامەکانتان بسڕنەوە. کولتوور و مێژووتان بسڕنەوە. رێککەوتنە شومەکە ستەمی لێکردن. ئێستا کاتی هاتووە ببنە خاوەن دەوڵەت. زەروورەتێکی زۆر پێویستە سەربەخۆبن و دەوڵەتتان هەبێت. بژی کورد بژی کوردستان.
1/9/2017
فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لێدوانێک لەبارەی چارەنووسی خەلیفەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە دەدات.
جەنەڕال ستیڤن تاونسەند، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاندووە، کە ”هیچ گرنگییەک“ لە دەستگیرکردنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش، نییە، ”بە هەواڵی کوژرانی دڵخۆش دەبم نەک دەستگیرکردنی“.
جەنەڕال ستیڤن تاونسەند هەروەها رایگەیاندووە، هاوپەیمانان بە دوای ئەبوبەکر بەغدادییەوەن و هەوڵی دۆزینەوە و کوشتنی دەدەن.
ئەو لێدوانەی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان ناڕاستەوخۆ رەتکردنەوەی هەواڵی کوژرانی بەغدادییە، کە پێشتر سەرچاوە سەربازییە رووسییەکان کوژرانی خەلیفە داعشیان بەبۆردومانی فڕۆکە جەنییەکانی رووسیا، راگەیاند بوو.
دوای داگیرکردنی بەشێکی خاکی سووریا و نزیکەی نیوەی خاکی عێراق، ئەبوبەکر بەغدادی لە مانگی 8ـی 2014 خۆی وەک خەلیفەی دەوڵەتی تیرۆریستی داعش، ناساند.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و شاری شنگال و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
1/9/2017
بەپێی هەواڵەکان ،شاری مەلەکشاهی ئیلام بەحەشیمەتێکی نێزیک بە ۵۰ هەزار کەسی سەرەڕای هەبوونی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ئاوی، لەگەڵ قەیران وکێشەی ئاوی خواردنەوە دەستەویەخەیە.
دانیشتوانی ناچارن پەناببەنە کانیاوەکانی دەورووبەر یان گوندەکانی دیکە. ئەمە لەحاڵەتێکدا کەدانیشتوانی ۳شار و۲۸گوند بەحەشیمەتێکی نێزیک بە ۵۰هەزار کەسەوە کەلەم شارە دەژین ولەئاوی خواردنەوەی خاوێنن وتەندرووست بێبەرین.
بەپشتبەستن بەلێکۆڵینەوەکان پارێزگای ئیلام لە دەوڵەمەندترین پارێزگاکانی ئێران لەبواری هەبوونی سەرچاوەگەلی سەرخان وژێرخانی زەوییە،بەڵام ئاوەکانی ئەم شارە هاوشێوەی زۆرینەی ئاوەکانی
وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدوڵ ڕەحمان ئەل ثانی وتی وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییە سیاسییەکانی کەنداو بەڵام هیچ ئاماژەیەک لە سعودیە و وڵاتانی دیکەوە نابینێت کە کراوە بن لەبەردەم نێوەندگیرییەکاندا.
کوەیت ڕۆڵی نێوەندگیری دەبینێت لە ناکۆکییەکانی وڵاتانی کەنداودا و هەوڵ دەدات چارەسەرێک بدۆزێتەوە بۆ ناکۆکییەکانی نێوان قەتەڕ و چوار وڵاتە عەرەبییەکە کە زیانی گەیاندووە بە کارەکان و هەروەها ڕێگە پێنەدانی هەزاران هاوڵاتی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو بۆ گەشتکردن.
لە پێنجی مانگی شەشدا سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و ئێران تۆمەتبارییان کرد.
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ بۆ ئیمارات و
رووداوێکی دڵتەزێن بەسەر دەیان کچە قوتابیی ئێرانیدا هاتو و ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەیە.
بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، کاتژمێر 4ـی سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی 1/9/2017 پاسێکی گواستنەوەی قوتابییان لە شاری داراب لە پارێگای هورمزگانی باشووری ئێران وەرگەڕاوە.
بەهۆی وەرگەڕانی پاسەکەوە، کە دەیان قوتابیی کچی دەگواستەوە، 12 قوتابی گیانیان لە دەستداوە و 35ـی دیکەش بریندار بوون، کە برینی 13 قوتابی، سەختە.
1/9/2017