سەرۆکی حزبێکی تورکمانی، ئاماژە بەوە دەکات کە بەشداری لە ڕیفراندۆمی کوردستان دەکەن و دەڵێت: "لەکەرکووکیش خەڵک و پێکھاتەکان جیاوازەکان لەگەڵ ڕیفراندۆمن".
محەمەد ئیلیخانی، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان بە (باسنیوز)ی راگەیان: "ھیچ کەس بۆی نییە بەناوی تورکمانەوە لە کەرکووک بڕیار بدات، ئەوەی ھەیە پێکھاتە جیاوازەکان لەگەڵ ئەوەن کە پشتیوانی ریفراندۆم بکەن، بۆ ئەوەی دەوڵەتی کوردستان دروست ببێت و ھەموومان لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتە بەشداری بکەین".
ئەو سەرۆک پارتە تورکمانییە، ئەوەشی خستە روو کە بەراشکاوانە د اواکاری خۆیان داوەتە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی مافەکانیان لە داھاتووی کوردستان دیاری کراو بێت.
ئاشکراشی کرد: "گەلی تورکمان بە ھەموو شێوەیەک لەگەڵ ھەرێمی کوردستانن و پشتیوانی لە دەوڵەتی کوردستان دەکەن".
ھاوکات ماجید بازرگان، سەرۆکی حزبی ھەولێری تورکمانی، بۆ (باسنیوز) گوتی: "تورکمانەکان قسەی خۆیان کردووە، لەگەڵ پرسی ریفراندۆمن و دەمانەوێت ڕیفراندۆم سەرکەوێت بۆ ئەوەی ئێمەش لە داھاتوو مافەکانان پارێزراو بێت".
جەختی لەوەش کردەوە: "ھیچ کەسێکیش و ھیچ حزبێک بۆی نییە بەناوی گەلی تورکمانەوە بۆچوونی خۆی لە کەرکوک فەرز بکات، ئەوەی ھەیە چەند حزبێکن نوێنەرایەتی خۆیان دەکەن نەک تورکمان".
ئەوەشی روون کردووەتەوە گوتیشی: "داواکاری تورکمانەکان گەیەنراوەتە بارزانی و لە داھاتوو دەبێت مافەکانان پارێزگراو بێت".
1/9/2017