فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەهمەن قوبادی، وەکوو دادوەری بەشی پێشبڕکێی سەرەکی بیست و دووهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بووسان لە کۆریای باشوور بانگهێشتکرا.

قوبادی، سینەماکاری ناوداری کورد بە هاوڕێیەتی لەگەڵ ئۆلیڤێر ستۆن دەرهێنەر ئەمەریکی، ئێگنێس گۆدار، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن لە فەڕەنسا، لاو دیاز دەرهێنەری فیلیپیین و جان سوون ـ وۆ، دەرهێنەری کۆریای باشوور، ئەندامانی دادوەری بەشی پێشبڕکێی سەرەکی بیست و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بووسان لە کۆریای باشووریان لە ئەستۆدایە.

ژمارەیەکی زۆر لە فیلمسازان و ئەکتەرانی ناودار لە سەرتاسەری جیهان هەموو ساڵێک بەشداریی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بووسان دەکەن و هەروەها لە رووخسارە بەناوبانگەکانی سینەمای جیهانیش بۆ لێژنەی دادوەرانی ئەم فێستیڤاڵە بانگهێشت دەکرێن.

لە بیست و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بووسان، قوبادی کە بەم دوایانە وەکوو 25 دەرهێنەری بەرچاویی سەدەی بیست و یەکەمی جیهان دیاریکراوە، بۆ ئەندامی لێژنەی دادوەرانی ئەم فێستیڤاڵە بانگهێشت کراوە.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بووسان کە لە شاری بەندەری بووسان لە کۆریای باشوور بەڕێوەدەچێت، وەکوو گرینگترین فێستیڤاڵی فیلمی ئاسیا ناسراوە و هەموو ساڵێک بە نمایشی بەرهەمی فیلمسازانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی سەرەکی، لەوانە: "رەوتە نوێیەکان" و "شەپۆلی نوێی"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "پەنجەرەیەک بەرەو سینەمای ئاسیا"، بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای ئەمڕۆی کۆریا"، بەشی تایبەتی "گاڵا"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان"، بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی "کورتە فیلم و فیلمی دیکۆمێنتاری و فیلمی منداڵان"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای کراوە"، "هەست و دڵەڕاوکێی نیوە شەو"ڵا "بەرنامە تایبەتەکان"، بەشی "بازاڕی فیلم" و بەشی "ڕێزلێنان لە سینەماکارانی کۆریای باشوور" لە رۆژانی 12 تا 22ی ئۆکتۆبەری 2017 بەڕێوەدەچێت.

1/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان