فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

بەپێی هەواڵەکان ،شاری مەلەکشاهی ئیلام بەحەشیمەتێکی نێزیک بە ۵۰ هەزار کەسی سەرەڕای هەبوونی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ئاوی، لەگەڵ قەیران وکێشەی ئاوی خواردنەوە دەستەویەخەیە.

دانیشتوانی ناچارن پەناببەنە کانیاوەکانی دەورووبەر یان گوندەکانی دیکە. ئەمە لەحاڵەتێکدا کەدانیشتوانی ۳شار و۲۸گوند بەحەشیمەتێکی نێزیک بە ۵۰هەزار کەسەوە کەلەم شارە دەژین ولەئاوی خواردنەوەی خاوێنن وتەندرووست بێبەرین.

بەپشتبەستن بەلێکۆڵینەوەکان پارێزگای ئیلام لە دەوڵەمەندترین پارێزگاکانی ئێران لەبواری هەبوونی سەرچاوەگەلی سەرخان وژێرخانی زەوییە،بەڵام ئاوەکانی ئەم شارە هاوشێوەی زۆرینەی ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگوازرێنەوە بۆناوچەکانی دیکەی ئێران و بەگواستنەوەی ئاوی ئەم شارە لەڕێی لولەوە بۆپارێزگای شیراز دانیشتوانی ئەم ناوچانە لەگەڵ قەیرانی جیددی ودواهاتی مەترسیدای ئاوی خواردنەوەی تەندرووست ڕووبەڕوون. سیاسەتی هەژار ڕاگرتن وهەڵاواردنی نەتەوەکانی دیکە بەشێکە لەسیاسەتە بەربڵاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی ۳۸ساڵی ئەم حکوومەتەدایە.

31/8/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان