فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مانیش ڕای شیكەرەوەی جیۆپلەتیك بابەتێكی لە پێگەی "ئاسیا تایمز" بە ناونیشانی "كوردستان دوای سەربەخۆیی لە عێراق سەركەوتوو دەبێ" نووسیوە و تێیدا دەڵێ، كوردستان لە ڕووی ئاسایش و ئابوورییەوە دوای سەربەخۆبوون زۆر سەركەوتوو دەبێ، هاوكات بە پێویستیشی دەزانێ وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتیوانی سەربەخۆیی كوردستان بن، بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆییش دوای ڕیفراندۆم، دانوستاندن و گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا بە باشترین ڕێ دەزانێت.

مانیش ڕای نووسیویەتی، كوردستان ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستانی عێراق دەكات، هەستكردن بە پشتیوانی زیاتری سەربەخۆی ڕۆژ بە ڕۆژ لە ناوچەكانی كوردستانی عێراق زیاتر دەبێ، لە شارەكانی كوردستان ئاڵا و هێماكان لە شەقام و ماركێت و دووكان و دامەزراوەكانی میدیا بە ڕوونی دیارن، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك سەردانی هەولێری پایتەختی كوردستانمان كرد.

ئەو نووسەرە دەڵێ، بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، كوردستان دەچێتە ڕیزی زۆر لە قەوارە و دەوڵەتی تری دنیا كە ئەو ڕێگەیان گرتووەتە بەر و بەر لە سەربەخۆبوون ڕیفراندۆمیان ئەنجام داوە و پرسیان بە ڕای گەل كردووە، چونكە سەركردەكانی هەرێمی كوردستان ناتوانن ڕاستەوخۆ داوای كارێكی لەو شێوەیە بكەن بێ گرتنەبەری ئەو هەنگاوە، چونكە دەوڵەتی مۆدێرن بەو شێوەیە هاتوونەتە بوون، وەك باشووری سوودان یەكەم جار ڕیفراندۆمیان ئەنجام داوە.

لە بەشێكی تری نووسینەكە هاتووە، زۆرێك لە سیاسییەكان و گرووپەكانی عێراق ئاماژە بەوە دەكەن كە ڕیفراندۆمەكە نادەستوورییە و خەریكە ئەزموونی یوگسلافیا دووبارە دەبێتەوە، لەو كاتەی دابەشبوونی نەتەوەیی و ئاینی دروست بوو، بۆیە ئەمەش باشترین ڕێیە بۆ چەسپاندنی ئاشتی كە دابەش ببن، بۆیە دەوڵەتی كوردستان دوای جیابوونەوە دەرفەتی یەكجار زۆری لە بەردەمە بۆ گەشەسەندن و پێشكەوتن، كوردستان دەتوانێ داهاتی سامانە سروشتییەكان كۆ بكاتەوە و سیستەمێكی حوكمی جێگیر و كارا دابنێ و پەرەی زیاتر بە دیموكراتیی بدات، ئەمەش سەركەوتنێك دەبێ بۆ هێزە لیبراڵەكانی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

مانیش ڕای ئاماژەی داوە، دەتوانین لەو هۆكارانە بڕوانین كە وا دەكەن كوردستانی سەربەخۆ ببێتە ئەزموونێكی سەركەوتوو لە ناوچەكەدا، یەكەم خاڵ بەهێزی سیستەمی ئاسایش و بەرگری كوردستانە. ئەو دەڵێ پێشمەرگە هێزێكی سەربازیی زۆر كارا و مەشق پێكراوە و بە هەموو توانایەوە بەرگری لە كوردستان دەكات، كاتێك لە 2014 سوپای عێراق بێ بەرگری ڕایان كرد، پێشمەرگە بە تەنیا ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش وەستایەوە و تێكی شكاندن، ئەوان ئەزموونێكی دەیان ساڵەیان هەیە لە شەڕكردن لەگەڵ سوپایەكی بەهێز و بژاردەی وەك هێزەكانی گاردی كۆماری سەدام حوسێن، بۆیە پێشمەرگە بە ئاسایی دەتوانێ بەرگری لە سەروەری كوردستانی سەربەخۆ بكات.

لە ڕووی ئابوورییەوە ناوبراو هەڵسەنگاندنی كردووە و دەڵێ، حكوومەتی كوردستان ڕۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، بەگوێرەی گرێبەستەكانی حكوومەتیش لەگەڵ كۆمپانیاكان، ئەو ڕێژەیە بۆ ملیۆنێك بەرمیل بەرز دەبێتەوە، هاوكات كورتهێنانی بودجەی كوردستان لە 2014 بە ڕێژەی 99% بوو و گەیشتووەتە چوار ملیار دۆلار، بەڵام لە 2016 كورتهێنانی بودجە بۆ 63 ملیۆن دۆلار كەم بووەتەوە. وەك شرۆڤەكاری كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زاك هۆڤ لە گۆڤاری فۆڕبس نووسیبووی، ئێستە هەوڵی زۆر چڕ هەن بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵی كوردستان و پیشەسازی و پەرەپێدانی كەرتی تایبەت، بۆیە داهاتووی كوردستانی سەربەخۆ لە زۆربەی وڵاتان گەشەسەندووتر دەبێ.

نووسەر لە خاڵێكی تر باس لە یەكڕیزی حزبە سیاسییەكان لەسەر سەربەخۆیی كوردستان دەكات و دەڵێ، تەواوی پارتە سەرەكییەكان پشتیوانی سەربەخۆیی كوردستانن، وەك پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، هیچیان لارییان لە سەربەخۆبوونی كوردستان نییە، بەڵام گۆڕان و كۆمەڵ لەسەر كاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان تێبینییان هەیە.

ئەو شرۆڤەكارە باس لە لاوازی بەغداش دەكات و بەهۆكاری سەركەوتنی سەربەخۆیی كوردستان ناوی دەبا و دەڵێ، حكوومەتی عێراق لە بەغدا هەرچی هەڵوێستێكی بەرامبەر كوردستان هەبێ، ناتوانێ هێزی سەربازییان لە دژ بەكار بهێنێت، چونكە سوپای عێراق كێشەی گەورەی هەیە، بەشێوەیەكی زۆر فرەوان خەڵك لە ڕیزی سوپا ڕادەكەن و گەندەڵی سەرجەم جومگەكانی تەنیوە و لە ڕووی مەعنەوییەوە تێك شكاون، بۆیە بەغدا ناتوانێ هەڵمەتی سەربازی دژی كوردستان ئەنجام بدات، هێرشی وڵاتانی دراوسێش دوورە و سووریا بەهیچ شێوەیەك كاری لەو شێوەیە ناتوانێ و بە تەواوی لاوازە، ئێران و توركیاش خەریكی بەرەی تری شەڕن لەگەڵ كوردەكانی وڵاتی خۆیان، ناتوانن پەلاماری كوردستان بدەن.

هەروەها دەڵێ، لە ڕابردوودا وا بیر دەكرایەوە كە كوردستان سەرچاوەی تێكدانی ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بەڵام ئێستە دنیا هەست بە بەشدارییان لە جێگیركردنی ئاشتی لە ناوچەكە و شەڕی تیرۆر دەكات، كوردەكان لە 2003 هەوڵیان دا عێراق بكەن بە وڵاتێكی فیدراڵی كە مافی تەواوی پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانی تێدا جێگیر ببێ، بەڵام هەوڵەكانیان بێ هوودە بوو، جگەلەوەیش كوردستان كۆمەڵگەیەكی عەلمانی و پێشكەوتووی هەیە و سەربەخۆیی بەرەو پێشتری دەبات و پێوەندییەكانیشی لەگەڵ دراوسێكان باشتر دەبێت.

لە كۆتادا ئەو شرۆڤەكارە دەڵێ، پێویستە لەسەر ڕۆژئاوا ڕێز لە مافی گەلێك بگرێ كە كۆمەڵكوژ كراوە و ئێستەش لە پێناوی ئازادی و دیموكراتی، كۆمەڵگەیەكی زیندووی هەیە و تێدەكۆشێ بۆ مافەكانی و دەبێتە پەنجەمۆری ڕۆژئاوا لە ناوچەكە و كاتی دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هاتووە، دوای ئەوەی 100 ساڵ پێش ئێستە بەپێی ڕێككەوتنی سایكس-پیكۆت دابەش كرا، تا ئێستەیش ڕوون نییە كە كوردستان دوای ڕیفراندۆم وەك هەژانێكی ناوچەكە ڕاستەوخۆ سەربەخۆیی ڕادەگەیەنێت، یان دەكەوێتە گفتوگۆ لەگەڵ حكوومەتی عێراق بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی ئاشتییانە جیا ببنەوە، لە بەرژەوەندی هەردوولادایە بەشێوەیەكی ئاشتییانە و بە دانوستاندن لە یەكتر جیا ببنەوە و هەریەكەیشیان پێوەندی خۆیان بنیات بنێنەوە و سیاسەتی بەرگریكردنی هاوبەش و دەرەوەیش بنیات بنێن، ڕێك بكەون لەسەر دەرهێنانی بەرهەمە سروشتییەكان، ئەمەیش بە سوودی هەردوو وڵات تەواو دەبێت.

1/9/2017

 

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان