رێككەوتنەكەی ئێران و چەكدارانی داعش سەری گرت و ھێزەكانی حبزوڵای لوبنان تەرمی سەربازە ئێرانیەكەیان لە داعش وەرگرتەوە.
ئاژانسی ئیسنا بلاوی كردەوە، بەیانی ئەمرۆ تەرمی موحسین حوجەجی ئەو سەربازە ئێرانیەی لە سنوورەكانی عێراق و سووریا كەوتە دەست چەكدارانی داعش و كوژرا، گەیشتە شاری تەدمور و بریارە تا چەند كاتژمێرێكی دیكە بەرەو دیمەشقی پایتەختی سووریا لەوێوە بەرەو ئێران رەوانە بكرێت.
بە پێی میدیاكانی ئێران ئێوارەی ئەمرۆ تەرمی سەربازەكەیان دەگاتە تارانی پایتەخت.
گەرانەوەی ئەو تەرمە بەپێی رێككەوتنێكی نێوان ئێران و داعش بوو لە سووریا و ئاڵوگۆری تەرم بە دیل كراوە. وەزارەتی ەرەوەی ئێران سەرەتای ئەم ھەفتەیە پشتراستی كردەوە كە ئێران رێككەوتنی لەگەڵ داعش كردووە.
1/9/2017