نزيكبوونه‌وه‌ى توركيا و ئێران و سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بۆ ئێران بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى رووسيا و شيكه‌ره‌وه‌يه‌كى سياسى رووس، له وتارێكدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، پرسى كورد و هه‌لومه‌رجى نوێى ناوچه‌كه يه‌كێك ده‌بێت له ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى وتوێژى نێوان ئێران و توركيا.
له‌و باره‌يه‌وه ئيگۆر سوپۆتين نووسيويه‌تى: سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بۆ ئێران له كاتێكدايه ناوچه‌كه به ره‌وشێكى سه‌ختدا گوزه‌ر ده‌كات. به تايبه‌تى له سه‌روبه‌ندى قه‌يرانى قه‌ته‌ره، كه ئيماراتى نه‌يارى قه‌ته‌ر په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ ئێران و توركيا درێژ ده‌كات و ئه‌و دوو وڵاته به سه‌رچاوه‌ى قه‌يرانى سووريا ده‌زانێت.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: به گشتى نزيكبوونه‌وه‌يه‌ك له هه‌ڵوێستى ئێران و توركيا له ئارادايه، به‌م دواييانه سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى ئێران محه‌ممه‌د به‌كرى سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌ى كرد و له‌گه‌ڵ خلوسى ئاكارى هاوتاكه‌يدا بۆ تاوتوێكردنى پرسى سووريا كۆبوويه‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره پێى وايه، گرنگترين پرس كه هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى توركيا و ئێران تاوتوێى بكه‌ن، پرسى ده‌وڵه‌تى كوردستانه.
ئه‌وه‌شى وتووه: كه ئاشكرايه، هه‌رێمى كوردستان بڕياريداوه ريفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ئه‌نجام بدات و دواى ئه‌وه ده‌وڵه‌تى كوردستان رابگه‌يه‌نێت و ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى ئێران و توركيا نييه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رۆكى سه‌نته‌رى توێژينه‌وه ئيسلامييه‌كانى په‌يمانگه‌ى گه‌شه‌پێدانى داهێنه‌رانه كيريڵ سيميۆنۆڤ رايگه‌ياندووه، هه‌ردوو وڵات تێگه‌يشتنى خۆيان له باره‌ى ده‌وڵه‌تى كورديى ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن و ئه‌ردۆغانش ناچاره له‌سه‌ر رێگه‌ى نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى توركيا بێت، كه پێيان وايه درووستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندياندا نييه. هه‌مان شتيش له ئێران هه‌يه و هه‌ربۆيه ئه‌و پرسه ده‌بێته بابه‌تى سه‌ره‌كى وتوێژى نێوان ئه‌ردۆغان و رووحانى.
سيميۆنۆڤ، پێى وايه، ئيمارات له سه‌ره‌تاوه دژى ئيسلامى سياسى بووه، كه توركيا به‌رده‌وام پشتيوانى لێكردووه. هه‌ر بۆيه ئيمارات بانگه‌شه‌ى به عه‌لمانيكردنى ته‌واوى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات و له‌و پێناوه‌شدا پشتيوانى كوردى سووريا ده‌كات. به‌م دواييانه كاتێك ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى بڕيارياندا هاوكارى كوردى سووريا بكه‌ن، ئيمارات ژماره‌يه‌ك زرێپۆشى بۆ كورده‌كان نارد، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌يه‌كى روون بوو بۆ توركيا. هه‌رچى سعووديه‌يه زۆرتر پشتيوانى گرووپه سه‌له‌فييه‌كان ده‌كات و هه‌ندێكجاريش عه‌لمانييه‌كان. ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى گرووپه عه‌لمانييه‌كان له چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كۆببنه‌وه، كه كورد بڕبڕه‌ى پشتى ئه‌و هێزانه پێكده‌هێنێت.
1/9/2017