مێزگردی "پێشمەرگە و رۆڵە ستراتیژییەكانی" لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو، هەولێر 10/9/2017
ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو رۆژی یەكشەممە 10/9/2017، مێزگردێكی سەبارەت بە رۆڵە ستراتیژییەكانی پێشمەرگە رێكخست كە تێیدا پەیوەندی نێوان سوپا و دەوڵەت تەوەری سەرەكی باسەكان بوو. جگە لە بایەخی تەوەری سەرەكی ئەم مێزگردە كە بە بەشداری چەند پسپۆڕێكی سەربازیی كوردستان ، عێراق ، توركیا ، ئەمریكا ، رووسیا ، توركیا و ئەفغانستان سازكرا.
تاوتوێكردنی مژارێكی بەوشێوەیە، ئەویش لە كاتێكدایە كە ژمارەی پێچەوانە بۆ گشتپرسییەكەی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە، بۆیەش ئەو مژارە گرنگییەكی زیاتر پەیدا دەكات.
لە گفتوگۆكانی مێزگردەكەدا كە پێشكەشكاری نێوداری تۆڕی میدیایی رووداو شاهۆ ئەمین بەڕێوەی دەبرد، رۆڵ و پەیوەندی دووانەی سوپا و دەوڵەت و كاریگەرییەكانیان لەسەر یەكتری باسكران و جەخت لەوەكرا كە هەرجۆرە پرۆسەیەكی بنیاتنانی دەوڵەت، گرێدراوی دروستكردن و گەشەپێدانی یەكگرتووییەكی زیاتر لەنێو هێزە چەكدارەكاندایە و بە نیسبەت هەرێمی كوردستانیشەوە، پێویستییەكانی یەكگرتوویی و یەكخستنی زیاتری هێزی پێشمەرگەی كوردستان و وەرگۆڕانی بۆ سوپایەكی نیشتمانی خرانە بەرباس . جگە لەوە باسی رۆڵی پێشمەرگە لە ئاسایشی جیهانی كە لەشەڕی دژی تیرۆردا بەرجەستەبووە كرا و تیشك خرایە سەر ئەوەی كە پێشمەرگە یەكێك لە هێزە سەرەكییەكان بووە لە تێكشكاندن و لاوازكردنی تیرۆر لە كوردستان و عێراق و ناوچەكەو جیهاندا.
لەبەر پەیوەندی راستەوخۆی سەربەخۆیی لەگەڵ بنیاتنانی سوپا، بەشێك لە گفتوگۆیەكان بۆ دۆخی ئەمنی كوردستان لە دوای سەربەخۆیی تەرخانكران و تیشك خرایە سەر ئەو هەڕەشانەی كە لەوانەیە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ و لە ماوەی كورت مەودا ودرێژخایەندا رووبەڕووی دەوڵەتی كوردستان ببنەوە لە داهاتوودا.
ئەو پرسیارەی كە ئایا لە دوای داعش، چەتری ئەمنی رۆژئاوا لەسەر هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە یان نا؟ هەروەها ئەگەری بێلایەنی ئەمریكا لە شەڕێكی گریمانەیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق، دەستوەردانی ناوچەیی و مەترسی بەهێزبوونەوەی تیرۆر لە ریزی ئەو نیگەرانییە ئەمنییانە بوون كە هێنرانە سەر زمان.
پاڤل فلگهاور ، پسپۆڕی رووسی بواری ئەمنی ، جەختی لەسەر ئەوەكرد كە وڵاتەكەی پاڵپشتی لە هەر هێزێك دەكات كە دژی تیرۆر بجەنگێ و گوتیشی رۆڵی پێشمەرگە لەشەڕی دژی تیرۆردا لەبەرچاوانە و رۆڵیشی لە دوای پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستاندا زیاتر دەبێت. فلگهاور یەكگرتوویەكی زیاتری هێزی پێشمەرگەی كوردستانی بە پێویستییەك بۆ دامەزراندنی دەوڵەت لە قەڵەمدا و ئەوەشی باسكرد كە لەوانەیە هەندێك لە دەوڵەتان لە شەڕی دژی تیرۆردا پشتیوانی ئاسمانیی لە كوردستان بكەن، بەڵام بۆ سەربەخۆیی، كوردستان ناتوانێ پشت بە هیچ هێزێكی درەكی ببەستێت. گوتیشی لەم قۆناخەدا، بەهۆی دەوڵەتانی ناوچەكەوە، پێشمەرگە ناتوانێ چەكی قورس بەدەستبێنێ، بۆیە پێویستە هێزێكی زیرەكی دیكە دروستبكات كە یارمەتی پێشمەرگە بدات لە بەرگریكردن بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی لە سەر كوردستان دروستدەبن.
د.نیهاد عەلی ئویزجان، پسپۆڕی توركی بواری كە یەكێكبوو لە پسپۆڕە بەشدارەكانی مێزگردەكە، بەشێوەیەكی گشتی باسی لە هەبوونی قۆناخێكی گوزەر كرد لە ناوچەكەدا و گوتی: "رۆڵی ئایندەیی پێشمەرگە وابەستەی ئەو مۆدێلە سیاسییە دەبێت كە سەرئەنجام جێگیر دەبێت".
ئەوەشی باسكرد كە دەوڵەتی نەتەوەیی واتای دروستكردنی سوپای نەتەوەیی دەدات و بۆ ئەوەش، كورد پێویستیان بەوەیە كە سەرەتا پەیوەندی سیاسەت و سوپا، مەدەنی و عەسكەر رێكبخەن و كێشە تەكنیكییەكانی بەردەم پێكهێنانی سوپا دەستنیشانبكەن. لەڕووی سیاسەتی نێودەوڵەتیشەوە، ئەو وایدەزانی كە سیاسەتی بەرگری لە كوردستان زیاتر رووە و رۆژئاوا دەبێت و، بەهۆی پێگەی سەخت و دژواری جیۆپۆلیتیكیشییەوە، كوردستان پێویستی بە پەیوەندییەكی درێژخایەن لەگەڵ یەكێك لە وڵاتانی ناوچەكە دەبێت. ئەو باسی لەوە كرد كە مەسەلەی خاك، مەسەلەی عەقلیەت وادەكات كە دەوڵەتی گریمانەیی كوردستان گرفتێكی ئەمنی درێژخایەنی لەگەڵ دەورووبەرەكەیدا هەبێت كە رەنگە بە ئەندازەی تەمەنی دوو نەوە بخایێنێت.
حیكمەتوڵڵا زەلاند، سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ناوچەیی كابول لە ئەفغانستان باسی لێكچوونی ئەزموونی كوردستان و ئەفغانستان كرد و زیاتر تیشكی خستەسەر ئەزموونی وڵاتەكەی كە پێیوابوو دەشێ هەندێك پەندی بۆ كوردستان تێدابێت. ئەو زیاتر لایەنە نیگەتیڤەكانی رۆڵی میلیشیا و جەنگسالارەكانی لە ئەفغانستان لە گەندەڵی ئیداری زەقكردەوە و باسی لەوە كرد كە دیاردەی سەربازی وەهمی، جووڵەی مافیا ئاسای هەندێك لە فەرماندە سەربازییەكان تەگەرەی زۆری بۆ چاكسازییەكانی دەوڵەت لە ئەفغانستان دروستكردووە.
جەنەراڵ ئێرنی ئۆدینۆ ، كە جەنەڕالی خانەنشینی سوپای ئەمریكایە، باسی لەوەكرد كە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان لەبەر چەندین هۆكاری جیا جیا زیاتر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دەپارێزێت. گوتیشی هەندێ نووسینگەی ئیدارەی ئێستای ئەمریكا پشتیوانی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن . ئەو گوتی كورد سوننەی میانڕەون و جگە لەوە، ئەزموونێكی دیموكراسیشیان هەیە، هەرچەندە یەكسەر دیموكراسی تەواو بەرقەرا نابێت، بەڵام هێدی هێدی پێشدەكەوێت. جگە لەوە، كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق، هەژموونی ئێرانی لە ناوچەكە زیاتر كردووە و دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان دەتوانێ كاریگەری لەسەر ئەمنی وزەی توركیاش دابنێ و لە وابەستەییەكانی ئەنقەرە بە رووسیا كەمتر بكاتەوە.
ئۆدینۆ گوتی: كەسانێك لە دەورووبەری سەرۆك ترەمپ هەن كە بیركردنەوەی رۆشن دەكەنەوە، بۆیە پێیوابوو كە لەئەنجامدا ئەمریكا دەست لە كوردستان هەڵناگرێت و دەیپارێزێت. ئەو باسی لەوەشكرد كە تەنیا چەك و تەكنیكی سەربازی بۆ سوپا گرنگ نین و پێویستە رەگەزەكانی دیكەش لەبەرچاو بگیرێن.
جەنەڕاڵ ئۆدینۆ باسی لەوەكرد كە كورد سەلماندوویانە، هەركاتێك هەڕەشەیەكی جیددییان تووش ببێت، یەكدەگرن و ئەمەشی كردە دەروازەیەك تاوەكو باسی مۆدێلی پێكهێنانی سوپای ئەمریكا بكات كە لە هێز و سوپای جیاجیا پێكهاتوون و بەشێكیشیان بە فەرمانی حاكمی ویلایەتەكان دەجوڵێنەوە. بەڵام باسی لەوەشكرد كە دەستووری ئەمریكا میكانیزمێكی داناوە بۆ ئەوەی كە چۆن ئەم یەكە و سوپا، بەش بەشانە لەكاتی پێویستدا یەكبگرن و بە فەرمانی سەرۆك جووڵە بكەن.
وەعد ئەلعومەری ، راوێژكاری سەربازی پاسەوانی نیشتمانی نەینەوا ، گوتی ئێستا لە عێراق چوار سوپای جیاواز هەن كە ئەوانیش هێزی پێشمەرگە ، حەشدی شەعبی ، حەشدی عەشایەری و سوپای عێراقن كە دەتوانن گرفتی ئەمنی بۆ یەك دروستبكەن. ئەو گوتی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش پێویستی بە عەقیدەیەكی سەربازی و ستراتیژیی سەربازی بۆ قۆناخی داهاتوو هەیە و جەختی لەوە كرد كە هێزی سوپاكان تەنیا لە تەكنیك و ژمارەی سەربازەكاندا نییە.
نیگەرانییە ئەمنییەكان بۆ ئایندەی كوردستان، بوونە هۆی ئەوەی بەشێك لە پسپۆڕانی ناوخۆیی و دەرەكی رۆڵی دروستكردنی سوپا لە كوردستان بە گرنگ بزانن و بەشێكی دیكەشیان جەخت لە پێویستی هاوپەیمانی لەگەڵ هێزێكی ناوچەیی یان سەرووناوچەیی بۆ ئەمنی ستراتیژی دەوڵەتی كوردستان بكەن.
هەر لەو مێزگردەدا كتێبی (سوپا و دەوڵەت ) بە ژمارەیەك لێكۆلینەوەی تایبمەندەوە لەلایەن ناوەندی لێكۆلینەوەی رووداو بڵاوكرایەوە و ، خوێنەران دەتوانن لە كتێبخانەی باشووری كوردستان بەدەستیبخەن .
11/9/2017
ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی کردنی کتێبی “ساز ئاوای کورد” و بەخشینی هێمای فەرهەنگ و هونەریی کرماشان بە مامۆستا “کەیهان کەلهور” بەڕێوە دەچێت.
، ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی کردنی کتێبی ساز ئاوای کورد لە نووسینی “عەلی ئەسغەر نەسروڵڵاپوور” بە ئامادەبوونی مامۆستایانی بەرچاوی موسیقا، لە شاری کرماشان بەڕێوە دەچێت.
کتێبی ساز ئاوای کورد لە لایەن مامۆستایان “بیژەن کامکار” و “عەلی ئەکبەر مورادی”
بەپێی ڕاپۆرتی رۆژنامەی "واشنگتۆن تایمز"، ئامریکا دوای تەواو بوونی شەڕی داعش، بۆ ئەگەری شەڕ لەگەڵ میلیشیاکانی ئێران، لە عیراق هێزەکانی خۆی ئامادە دەکات.
ڕێژیمی ئێران جیا لە دەستێوەردانەکانی لە سیاسەتی حکوومەتی عێراق، لە دەسپێکی شەڕی داعش لە عێراق، میلیشیاکانی خۆی بە فەرمی هێنا لەم وڵاتە جێگیر کردووە و لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق بەنێو شەڕی دژی داعش شەڕ و ئاژاوەیان دروست کردووە و خۆیان بە سەر ئەو وڵاتە سەپاندووە.
ئێستە لەگەڵ نزیک بوونەوەی کۆتایی شەڕی داعش لە عیراق، ئامریکا هوشداری دەدات، بە هۆی جێگیر بوونی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکەدا، کە بە مەبەستی پەرەپێدان بە سیاسەتەکانی ئەو ڕێژیمە
بەرپرسی پارێزەرانی کوردستان، یەکەم مافی کۆڵبەران، مافی پاراستنی گیانی ئەوان دەزانێت.
ئومید ڕەشیدی بەرپرسی کانوونی پارێزەرانی کوردستان ڕاگەیاند: "لە نیزامیی حقووقی ئێران، بەکاربردنی چەک لە لایەن هێزە نیزامییەکان و پولیس، یاسا و ڕیسایەکی تایبەتی هەیە".
ناوبراوە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "ئیلنا" ئەوەی خستەڕوو، لە کاتی پێوست بەکارهێنانی چەک دەبێ بە پێی یاسای پەیوەندیدار بە (یاسای بەکاربردنی شێوازی چەک) لەبەرچاو بگیردرێت و لە بەرچاونەگرتنی ئەو ڕێسایە لە بەرانبەر کوشتنی هاوووڵاتییان، دەبێتە هۆی سزای دیەی و زیندان".
بەرپرسی کانوونی پارێزەرانی کوردستان دەڵێت: "تەقە کردنی لە هاووڵاتییان بە گشتی قەدەغەیە و تەنانەت لە کاتی پێویستدا، نابێت لە شوێنی هەستیار تەقە بکرێت و ئەم هەوڵەی مەئمووران، هاوکات بە قەتلی بە ئەنقەست بە ئەژمار دێت".
بە وتەی رەشیدی، یەکەمین و سەرەکییترین مافی کۆڵبەرانی لە کوردستان، مافی ژیان و پاراستنی گیانی ئەوانە.
ناوبراو هەروەها دووپاتی کردەوە: "کوشتنی بەردەوامی کۆڵبەران و کردنە ئامانجی شوێنی هەستیاری ژیانی جەستەی ئەوان، لە ڕوانگەی ئێمەوە بەرانبەرە لەگەڵ کوشتنی بە ئەنقەست و نابێت چاوپۆشی لێ بکرێت و بەڕێوەبردنی دروستی یاسا، دەبێتە هۆی
ئاڤیدۆر ئیسکین، نووسەرێکی ناسراوی دانیشتووی بۆلگاریا و بە ڕەچەڵکە ڕووسی لە ماڵپەڕی گڵاسۆڤێ بابەتێکی لەبارەی گرنگیی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت بەمزوانە دەوڵەتی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدایک دەبێت.
ئەو نووسەرە وێرای ئاماژە بە کاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان باسی بارودۆخی بەشە جیاجیاکنی کوردستان دەکات و دەڵێت: "ئێستا کورد لە ناوچەکە خاوەن پێگەی بەهێزە و لە جاران زۆر بەهێزترن و بێگومان کورد لە ئەنجامدانی ئەو بڕیارە پاشگەز نابنەوە".
لە بەشێکی دیکەدا دەنووسێت: "ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان کورد خاوەنی ئۆتۆنۆمییە و کەم کەس هەیە لەوە بزانێت کە بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدژی ئێران خەبات دەکات
مهسعود بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، له كۆبوونهوهیدا لهگهڵ ئهحمهد ئهبو غهیت، ئهمینداری گشتی كۆمكاری عهرهبی رایگهیاند، بڕیاری ریفراندۆم بڕیاری تاكه كهسێك نییه تا دوابخرێت و دووپاتیشی كردهوه، لهكاتی دیاریكراوی خۆیدا ئهنجام دهدرێت.
له كۆبوونهوهكهدا، كه ئهندامانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی ستاییشی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە تێكشكاندنی داعش و پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و ئازادكردنی موسڵی لە سەرۆك بارزانی كرد. هەروەها پێزانینی هەبوو بۆ پێشكەوتنە هەمەلایەنەكانی هەرێمی كوردستان و جەختی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان بۆ كۆمكاری عەرەبی جێگەی بایەخە و كۆمكاری عەرەبی خوازیاری سەقامگیری و بەهێزبوونی كوردستانە.
پێشتریش ئهبو غهیت، له نامهیهكدا، كه ئاراستهی سهرۆكی ههرێمی كوردستانی كردبوو، داوای دواخستنی ریفراندۆمی سهربهخۆی دهكرد، له وهڵامی نامهكهشدا، سهرۆك بارزانی جهختی له ئهنجامدانی ریفراندۆم له كاتی دیاریكراوی خۆیدا كردهوه و رایگهیاند، ههموو
دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان کە پێنج ڕۆژ دەخایەنێت، ئەمڕۆ شەممە 2017/9/9 بە بەشداریی شەش وڵاتی بیانی هونەرمەندانی کورد و فارس دەستی بە کارەکانی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمیی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، کار و چالاکییەکانی خولی دوازدەیەمی فیستیڤاڵ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی هونەرمەندانی کورد و بیانی و جەماوەری زۆر، لێژنەی بەڕێوەبەریی فێستیڤاڵ و بە بەڕێوەبردنی کارناڤاڵێکی نمایشی لە گۆڕەپانی (ئیمام شافێعی) و ڕێپێوان بۆ پەرکی (شانۆ)ی شاری مەریوان بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد و هەتا 2017/9/14 دەخایەنێت.
فاتێح بادپەروا، بەڕێوەبەری دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ڕای گەیاندووە، لە ماوەی ئەو چوار ڕۆژەدا 41 شانۆ بۆ ماوەی 121 جار و لە پێنج بەشی جیاجیادا بۆ جەماوەر پێشان
لە درێژەی مانگرتنی شاری بانە و پشتیوانی خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ژمارەیەک هاووڵاتیی لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری کرماشان دەستبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی خەرمانان، ٥ نووسەر و چالاکیی مەدەنی لە شاری کرماشان بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی خەڵکی شاری بانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری کرماشان دەستبەسەر کران.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری کرماشان، شوناسی ئەو ٥ نووسەر و چالاکە مەدەنییە کوردەی بە ناوەکانی "فەرزاد سەفەره، فوئاد موزەفەری، شەهریار تەهماسبی،
لە درێژەی ناڕەزایەتیی جەماوەریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرانبەر کوشتنی کۆڵبەرانی کورد، زیاتر لە 100 پارێزەری کورد بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێک وێڕای ئیدانەکردنی کوشتنی کۆڵبەران، داوای سزای یاساییان بۆ بکوژان کردووە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاوتووە: "دیسان گوللەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، بەبێ هیچ ڕێوشوێنێکی یاسایی ڕاستەوخۆ دڵ و سینگی کۆڵبەرانی بێتاوانی کردە ئامانج و خەڵتانی خوێنی کردن".
ئەمە یەکەمجار نییە کە کۆڵبەرانی کورد بەبێ ڕەچاوکردنی ڕێوشوێنەکان بەو چەشنەی کەلە یاسای بەکارهێنانی چەکدا هاتووە، دەکرێنە ئامانجی گوللەی هێزە ئەمنییەکان و دەیان بنەماڵەی هەژار هەتیو دەکەون، بۆیە هەتا ئەوکاتەی ئیرادەی میللی بۆ ڕاگرتنی کوشتنی کۆڵبەران بەدی نەیەت، ئەم ڕەوتە هەر بەردەوامە".
لە کۆتاییدا ئەو پارێزەرە کوردانە سێ خاڵیان دەستنیشان کردووە کە بریتین لە: "
- ڕاگرتنی دەستبەجێی بەکارهێنانی چەک و توندوتیژی لەدژی کۆڵبەران.
- بەردواداچوونی دادپەروەرانە و بەبێ هەڵاواردن و جیاوازی بۆ تاوانی هەموو ئەو کەسانەی لە تەقەکردن لە کۆڵبەران، کوژران یان بریندارکردنیاندا بەشدار و هاوبەش بوون.
- پێداگری لەسەر بەدواداچوون لەبارەی بکوژانی سەرەکیی کۆڵبەران، چونکە مەحکوومکردنی چەند سەربازێک کە بەبێ ڕەچاوکردنی ڕێوشوێنەکان کۆڵبەرانیان کوشتووە، بە مانای بەڕێوەبردنی دادپەروەرانە و بێ جیاوازی نییە.
هەفتەی ڕابردوو لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دوو کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران درانە بەر دەستڕێژ و گیانیان لەدەست دا، ئەم ڕووداوە بووە هۆی ناڕەزایی جەماوەریی شارەکانی بانە و سنە و کرماشان و نزیکەی 40 کەس دەستگیر کران، هاوکات چواردە هاووڵاتیش لە بانە بریندار بوون، بەشێک لە گیراوەکان ئازاد کراون.
9/9/2017
ئازاد جندیانی، سیاسەتمەدار ئەوەی ڕاگەیاند کە بۆ دەنگدان بە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق، گومانی لە هیچ هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان نییە. ئەوەشی دووپات کردەوە کە چەند وڵاتێکی دراوسێی کوردستان نەخۆشییان بە کوردەوە هەیە.
ئەمڕۆ شەممە 9/9/2017، ئازاد جندیانی، سیاسەتمەدار، لە میانی پانێڵێکدا لە شارۆچکەی مێرگەسۆر ڕای گەیاند: ”ئینر کورد پێویستی بەوە هەیە چیتر کۆیلە بێت؟ 100 ساڵ تێکۆشان لە سایکس بیکۆوە بۆ ئێستا و چەندین ئەزموونی شۆڕش و راپەڕین و دامەزراندنی دەوڵەت، هەمووی بریتی بووە لە قەبوڵنەکردنی سایکس بیکۆ و لۆزان“.
ئەوەشی نەشاردەوە کە لە ڕیفراندۆمدا ”گومانم لە هیچ هاووڵاتییەکی کوردستان نییە لە پشتیوانیکردنی سەربەخۆیی، بەڵام هەندێک پێیانوایە لە ڕێگەی ڕیفراندۆمەوە ڕێگە لە حزبی ئەلف و بەرەی ئەلف و فڵان و فڵان دەگرن، بەڵام بەو شێوەیە نییە و ئەوانە دەتوانن خۆیان ببنە بەشێکی سەرەکیی پڕۆژەکە“.
جندیانی جەختی لەوە کردەوە کە سەربەخۆیی کوردستان لە قسە و دانیشتنەوە بووەتە پڕۆژە و ”لەمەودوا پڕۆژەی بە دەوڵەتبوونی کوردستان قسەی لەسەر دەکرێ، نەک بچینەوە بیانووی کەسانێکی دیکە بهێنینەوە و خۆمانی پێوە خەریک بکەین. بەتایبەتیش ماوەیەکی کەممان ماوە“.
لەبارەی هەڵوێستی ئێران و وڵاتانی هەرێمی لە هەمبەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، ئەو سیاسەتمەدارە نەیشاردەوە کەپێیوایە، ئەو وڵاتانە نەخۆشییەکیان بەرامبەر بە هەیە کە بە (کوردفۆبیا) وەسفی کرد و ڕای گەیاند: ”ئەو وڵاتانە لەوە دەترسن ئەلفێک بە کوردی بخوێنرێ، چۆن ڕێگە دەدەن کار لەسەر پڕۆژەی دەوڵەتی کوردستان بکرێت“.
هەر لە وتەکانیدا ئازاد جندیانی باسی لە هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر کرانەوە و دیموکراسیبوون کرد و ئاماژەی بەوە کرد: ”دیموکراسی خۆی لەسەر ئاستی جیهاندا کێشەی گەورەی هەیە و سەیری هەموو وڵاتانی دراوسێ بکەن، بزانن کامیان لە دیموکراسییەکەیاندا کەموکوڕی نییە؟ ئێمە دوای 91 هەوڵمانداوە مومارەسەی دیموکراسی بکەین و شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بۆ شەرعیەتی یاسایی بگۆڕین، هێشتا سەدام حوسێن لە سەرۆکایەتیی عێراقدا بوو، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانمان ئەنجام دا. ئێستاش بەرەو دیموکراسی دەچین، پێشتر هەمیشە خەونمان بەوە دەبینی فڕۆکە ببینین، بەڵام ئێستا فڕۆکەخانەمان دروست کردووە، ئیشەڵا لە سۆران و دهۆکیش فڕۆکەخانە دەکرێتەوە. ئەمانە بەشێک نین لە دیموکراسی؟“.
9/9/2017
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ئاشکرای دەکات، جیلبرت میتران، کوڕێ دانیال میتران (نسراو بە دایکی کوردان) پشتیوانی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکات.
عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیبسووک) بڵاوی کردووەتەوە: "جیلبرت میتران، کوڕێ دایکی کوردان دانیال میتران، پێشتیوانیی خوی بۆ ڕیفراندوم و سەربەخویی کوردستان دووپات کردەوە".
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە ئایندەدا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ کردنەوەی ئۆفیسی فونداسیۆنی دانیال میتران لە ھەولێر و ئەنجامدانی چەند پروژەیەکی کولتووری و مرۆیی."
دانیال میتران، هاوسەری فرانسوا میتران، سەرکۆماری پیشووتری فەرەنسا و دۆستی نێزکی نەتەوە و شۆڕشەكانی کورد بووە و لەسەر سەقامگیریی ئاشتی لەناو کورد کاریگەریی زۆری هەبووە و نازناوی (دایکی کوردان)ی پێ بەخشراوە ڕێز و پێگەی تایبەتی لەناو کورد هەیە و لە هەرێمی کوردستانیش چەندین ناوەندی پەروەردەیی و شەقام بەناویەوە کراوە و هەڵوێستی ئەو بنەماڵەیە لە ئاست کورد هەمیشە دیار بووە.
9/9/2017
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئێران رایگەیاند، ئەو كۆڵبەرانەی بە تەقەی ھێزە ئەمنییەكانی دەكوژرێن، شەھیدی رێگەی نانن و داوای چارەسەری بەپەلەی دۆخەكەیان دەكات.
شەھاب نادری، نوێنەری شارەكانی پاوەو سەلاسی باوەجان لە پەرلەمانی ئێران بە ئاژانسە خۆجێییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستانی راگەیاندووە، لە ناوچەكانی وەكوو ھەورامان، مەریوان و بانەو سەردەشت خەڵك بەھۆی نەدارییەوە روو لە كۆڵبەری دەكەن.
نادری دەڵێ، لە كوردستان كارگەی وەبەرھێنان و دەرفەتی كاركردن نیە و خەڵك بە ناچاری ژیانی ناخۆشی كۆڵبەریان ھەڵبژاردووە، ھەربۆیە ئەو كۆڵبەرانەی بە تەقەی ھێزە ئەمنییەكان گیان
سوپاى سوریا ڕایگەیاند، فڕۆکەکانى ئیسرائیل پێگەیەکى سەربازییان لەنزیک پارێزگاى حەما بۆردومانکردووە و لە ئاکامدا دوو سەرباز کوژراون و زیانى مادیش بەر سەربازگەکە کەوتووە.
سوپاى سوریا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، کە سەربازگەکە دەکەوێتە ناوچەى مسیاف لە پارێزگاى حەما و لەلایەن فڕۆکەکانى ئیسرائیلەوە بۆردومانکراوە.
بە وتەى ڕوانگەى سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ، بۆردومانەکە سەنتەرى لێکۆڵینەوە و توێژینەوەى زانستى سوریا و سەربازگەیەکیشى لەنزیک سەنتەرەکە کردووەتە ئامانج کە موشەکى زەوى بە زەوى تیادا هەڵگیراوە.
بە وتەى ڕوانگەى سوری، سەنتەرەکە و کارمەندەکانى لەلایەن
نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بە خاڵە لاوازەکانی ڕێککەوتنی ناوکەیی و بەردەوامی ئێران لە سەرپیچی کردن دەکات، هاوکات ئاشکراشی دەکات کە ئێران سەرپێچی کردووە لە ساز کردنی ئاوی قورس، سەرپیچییەکان کەم بن یا زۆر، کۆماری ئیسلامی دەبێ سزا بدرێ و گەمارۆدان باشترین سزایە.
نیکی هێلی، نوێنەری واشنتۆن لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دوێنێ لە پانێڵێکدا کە لەلایەن ئەنستیتۆی "ئینترپرایز" بەڕێوەچوو، باسی لەوە کردووە کە ئێران لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا سەرپیچی بچووک و گەورەی هەبووە، بۆ نموونە لە ساز کردنی ئاوی قورس سەرپیچی کردووە، سەرپیچییەکان کەم بن یا زۆر، کۆماری ئیسلامی دەبێ سزا بدرێ و گەمارۆدان باشترین سزایە.
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئیدارەی نوێی ئامریکا لە سەر ڕێککەوتننامەی ناوکەیی کۆمەڵێک لێدوانی داوە، کە دیارترینیان بریتییە لەوەی کە ئێران نە تەنیا خاڵەکانی نێو ڕێککەوتننامەی ناسراو بە بەرجامی ڕەچاو نەکردووە، بەڵکو لە هەندێک
خەڵکی نیشتمان پروەری شاری سنەی خوێناوی پیشتیوانیان لە بانە کرد
بە مەبەستی ئیدانەکردنی کوشتاری کۆڵبەرانی کورد لە لایەن ریژیمی کۆماری ئیسلامی و هەورەها کوشتنی دوو کۆڵبەر لە چەند رۆژی رابردوو لە شاری بانە و پاشان دەربڕینی نارەزایەتی خەلکی بانە لە بەردەم بینای فەرماندارتی ئەو شارە، رۆژی پێنج شەممە خەڵکی شاری خۆراگری شاری سنە بە جۆش و خرۆش و بە رێکستنێکی مەدەنیانە رژانە سەر شەقامەکان و بە توندی ئیدانەی کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردیان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرد
سەرەڕای هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ رێگرتن لە هەر چەشنە کۆبوونەوە و نارەڕەزایەتیدەربرینێک، لەسەر داوای رێکخراو و چالاکانی مەدەنیی شاری سنە، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی خەرمانان، خەڵکی شاری سنە رژانە سەر شەقامەکان و وێڕای مەحکوومکردنی کوشتنی کۆڵبەران،