فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سوپاى سوریا ڕایگەیاند، فڕۆکەکانى ئیسرائیل پێگەیەکى سەربازییان لەنزیک پارێزگاى حەما بۆردومانکردووە و لە ئاکامدا دوو سەرباز کوژراون و زیانى مادیش بەر سەربازگەکە کەوتووە.

سوپاى سوریا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، کە سەربازگەکە دەکەوێتە ناوچەى مسیاف لە پارێزگاى حەما و لەلایەن فڕۆکەکانى ئیسرائیلەوە بۆردومانکراوە.

بە وتەى ڕوانگەى سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ، بۆردومانەکە سەنتەرى لێکۆڵینەوە و توێژینەوەى زانستى سوریا و سەربازگەیەکیشى لەنزیک سەنتەرەکە کردووەتە ئامانج کە موشەکى زەوى بە زەوى تیادا هەڵگیراوە.

بە وتەى ڕوانگەى سوری، سەنتەرەکە و کارمەندەکانى لەلایەن ئەمریکاوە سزایان خراوەتە سەر، لەبەرامبەرئەوەى کە بەرپرسە لە پەرەپێدان و دروستکردنى چەکى قەدەغەکرا و لەناویشیاندا چەکى کیمیایى، بەڵام حکومەتى سوریا ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە.

لاى خۆشیەوە وتەبێژى سوپاى ئیسرائیل هیچ لێدوانێکى لەبارەى هێرشەکەوە نەدا و ڕایگەیاند، سوپاى وڵاتەکەى ئامادە نییە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو ئۆپراسیۆنانە ئاشکرا بکات کە ئەنجامیان دەدات.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای دەستپێکردنى شەڕی ناوخۆی سوریاوە چەندین جاری تر ئیسرائیل بۆرومانى پێگەکانى سوپای سوریای کردووە بە بیانووى ئەوەى موشەک و چەکى ستراتیجی دەدەنە حزبوڵا و ئەوەش مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان