فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

خەڵکی نیشتمان پروەری شاری سنەی خوێناوی پیشتیوانیان لە بانە کرد

بە مەبەستی ئیدانەکردنی کوشتاری کۆڵبەرانی کورد لە لایەن ریژیمی کۆماری ئیسلامی و هەورەها کوشتنی دوو کۆڵبەر لە چەند رۆژی رابردوو لە شاری بانە و پاشان دەربڕینی نارەزایەتی خەلکی بانە لە بەردەم بینای فەرماندارتی ئەو شارە، رۆژی پێنج شەممە خەڵکی شاری خۆراگری شاری سنە بە جۆش و خرۆش و بە رێکستنێکی مەدەنیانە رژانە سەر شەقامەکان و بە توندی ئیدانەی کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردیان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرد

سەرەڕای هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ رێگرتن لە هەر چەشنە کۆبوونەوە و نارەڕەزایەتیدەربرینێک، لەسەر داوای رێکخراو و چالاکانی مەدەنیی شاری سنە، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی خەرمانان، خەڵکی شاری سنە رژانە سەر شەقامەکان و وێڕای مەحکوومکردنی کوشتنی کۆڵبەران، پشتیوانی خۆیان لە داخوازییەکانی خەڵکی شاری بانە دەربڕی و دەگوترێ کە رێژەی بەشداری خەڵک لەو خۆپێشاندانەدا روولە زیاد بوونەوە و رێژەیەکی بەرچاویش لە خۆپێشاندەران لە لایان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان