فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە درێژەی مانگرتنی شاری بانە و پشتیوانی خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ژمارەیەک هاووڵاتیی لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری کرماشان دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی خەرمانان، ٥ نووسەر و چالاکیی مەدەنی لە شاری کرماشان بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی خەڵکی شاری بانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری کرماشان دەستبەسەر کران.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری کرماشان، شوناسی ئەو ٥ نووسەر و چالاکە مەدەنییە کوردەی بە ناوەکانی "فەرزاد سەفەره، فوئاد موزەفەری، شەهریار تەهماسبی، شەهریار ڕۆستەمی، ئەرسەلان عەباسی" ڕاگەیاند.

ئەو ٥ چالاکە مەدەنییەڕۆژی پێنجشەممە بە مەبەستی پشتیوانی لە مانگرتنی خەڵکی شاری بانە و ناڕەزایەتیی دەربڕین لەهەمبەر کوژرانی ٢ کۆڵبەری کورد بە دەستی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژرابوون، لە بەردەم پارێزگای کرماشان کۆ ببوونەوە.

هەواڵنێری کوردپا لەو باریەوەڕایگەیاند، چەند کاتژمێر پاش کۆبوونەوەکە ئەو ٥ چالاکە مەدەنییە لە شەقامی "نوبهار"ـی شاری کرماشان لە لایەن هێزەکانی حکوومەتییەوە دەستبەسەر کران.

هەتا ئێستا ئەو ٥ چالاکە مەدەنییە کوردە، لە گرتووخانە دان و ئازاد نەکراون.

هەروەها لە شاری سنە چەندین هاووڵاتی لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کران.

شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە ناوەکانی " سۆهراب جەلالی، خالید حوسێنی و موزەفەر ساڵح نیا" ڕاگەیەندراوە.

هەروەها پێشتریش لە شاری بانە ٧ هاووڵاتیی لەو پێوەندییەدا دەستبەسەر کرابوون


9/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان