فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئێران رایگەیاند، ئەو كۆڵبەرانەی بە تەقەی ھێزە ئەمنییەكانی دەكوژرێن، شەھیدی رێگەی نانن و داوای چارەسەری بەپەلەی دۆخەكەیان دەكات.

شەھاب نادری، نوێنەری شارەكانی پاوەو سەلاسی باوەجان لە پەرلەمانی ئێران بە ئاژانسە خۆجێییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستانی راگەیاندووە، لە ناوچەكانی وەكوو ھەورامان، مەریوان و بانەو سەردەشت خەڵك بەھۆی نەدارییەوە روو لە كۆڵبەری دەكەن.

نادری دەڵێ، لە كوردستان كارگەی وەبەرھێنان و دەرفەتی كاركردن نیە و خەڵك بە ناچاری ژیانی ناخۆشی كۆڵبەریان ھەڵبژاردووە، ھەربۆیە ئەو كۆڵبەرانەی بە تەقەی ھێزە ئەمنییەكان گیان لەدەست دەدەن بە شەھیدی رێگەی نان ناودەبات و داوا دەكات چارەسەری بەپەلەی دۆخی ژیانیان بكرێ.

ئەمە لەكاتێكدایە لە 4 ئەم مانگە دوو كۆڵبەری شاری بانەی رۆژھەڵاتی كوردستان بە تەقەی ھێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژران، ئەمەش نیگەرانی خەڵكی بانەی بەدوای خۆیدا ھێنا و خۆپێشاندان لەبەردەم دەزگا حكوومیەكانی بانە دەستی پێكرد و گرژی كەوتە نێوان ھاووڵاتیانی شارەكە و ھێزە ئەمنییەكان.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان