سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا، نووسینگەی راگەیاندنی سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە ٨/١٠/٢٠١٧ (ئەمڕۆ) سەلیم جبووری سەردانی شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێ تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەی بارزانی و سەلیم جبووری ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و چۆنێتیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بێت.
ئیسلام حوسێن، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند، کە لە چەند کاتژمیری داهاتوودا سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێک، دەگاتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
رۆژی دووشەممە ٢٥/٩/٢٠١٧، گەلی کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ئەنجام دا و بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە %٩٢ـی دەنگدەران داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە.
8/10/2017
یەکەم رۆژی پرسەی مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق و سکرتێریی گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت. مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر گۆڕەکەی رایگەیاند: کەس هێندەی من هەست بەو بۆشاییە ناکات کە مام جەلال بەجێیهێشت.
مەسعود بارزانی، لەسەر ئارامگەکەی مام جەلال لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "لەدەستدانی سەرۆک مام جەلال خەمێکی گرانە و زیانێکی گەورەیە، بەڵام ئەمە سوننەتی ژیانە، ئەوەی ئێستا لەسەرمان پێویستە،
عێراق بە فەرمی داوای لە ئێران و توركیا كردووە، دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان دابخەن.
ئەحمەد مەحجوب، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرایكرد، وەزارەتەكەیان داواكارییەكی فەرمی داوەتە ھەردوو باڵیۆزخانەی توركیا و ئێران لە بەغدا، بۆ داخستنی دەروازە سنوورییەكانییان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان، تاكو لە رووی كارگێڕییەوە رادەستی حكومەتی عێراق دەكرێن.
ھەروەھا داواشكراوە ھەموو
ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی پێنج شەممەی داھاتوو، وتارێک لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی 1+5 پێشکەش بکات و سزای توندیش بەسەر سوپای پاسداران‌دا بسەپێنێ و بیخاتە لیستی تیرۆرەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەگەری ئەوە زۆرە ترەمپ کۆنگرێسی وڵاتەکەی ئاگادار بکاتەوەو بڵێت: "ئێران پابەندی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە نەبووەو ئەگەر دەستکاری ناوەرۆکی رێککەوتنەکەیش نەکرێ، بەڵام سوپای پاسدارانی
ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له مانگی سێبتامبری ۲۰۱۷ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلك، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات .هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.
بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ۳ هاووڵاتی کامێرانی کە لە ڕۆژی چوارشەمە ۱٥ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەرکرابوون، هێشتا چارەنوسیان نادیارە .
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە یەک مانگ پێش هیوا نەدیمی کوڕی موحەمەد کەریم و ئێقباڵ قوبادی کوڕی ئەحمەد و کەیومەرس نەدیمی کوڕی مارف لە لایەن هێزەئەمنییەتیەکان و ئیتلاعاتی کۆماری ئسلامی لە شاری کامێران بە تۆمەتی
ڕۆژنامەوی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەنیازە هەفتەی داهاتوو ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران پەسەند نەکات و دواتریش دەڵێت ئەو ڕێکەوتنە لە بەرژەوەندی ئەمەریکا نیە و کۆنگرێس ڕادەسپێرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتەکەدا.
ڕۆژنامەکە لە کۆمەڵێک سەرچاوەی گرنگەوە ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە کە ئاگاداری ستراتیژییەتی کۆشکی سپی هەن و دەڵێن بڕیاری سەرۆک ترامپ یەکەم هەنگاو دەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کە لە ساڵی 2015 دا لەنێوان زلهێزەکانی جیهاندا لەگەڵ ئێران بەسترا بۆ سنووردانان بۆ چالاکیە ناوەکییەکانی ئێران
دواجار مام جەلال ، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تەرمەکەی لە ئەڵمانیاوە هێنرایەوە کوردستان و دوای مەراسیمێکی گەورە بەرەو دوایین مەنزڵگەی لە دەباشان بەڕێکرا.
کاژێر 11:00 بەکاتی باشووری کوردستان بە فڕۆکەیەکی تایبەت لەگەڵ خێزانەکەی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبەکەی ، تەرمی مام جەلال گەیشتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
لە رێوڕەسمی پێشوازی لە تەرمەکەیدا فوئاد مەعسووم سەرۆککۆماری عێراق، مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان،
پاش كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان هه‌ر یه‌كه له ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: "باسمان له ئاسته‌نگه‌كانی بواری سیاسی و ئابووری كرد كه رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بێته‌وه‌و فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه چاكسازی بكرێت و كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت و به‌غدا له‌گه‌ڵ هاوڕێ كورده‌كانی گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه ده‌ستپێبكات و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا مافی كورد بدرێت و هه‌مووان پابه‌ندی ده‌ستووری عێراقبن و مافی هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراوبێت".
هه‌روه‌ها گووتی: "نابێت ریفراندۆمی رۆژی 25/9/2017 ببێته هۆی درووستبوونی گرژی و پێویسته دۆخه‌كه هێوربكرێته‌وه‌و گفتوگۆ بكرێت و ئێمه‌ش ئاماده‌ین نیوه‌ندگیری بكه‌ین له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
هه‌روه‌ها ماكرۆن گووتی: له دیداره‌كه‌دا باسی ئاسته‌نگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراوه‌و ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ عێراق بۆ شه‌ڕی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت، دۆخی عێراق ئاسان نییه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ھێزه‌كانی
دەنگی كوردانی فه‌یلی كه ته‌نیا مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كه پاڵنه‌رە، به‌رامبه‌ره به ده‌نگی هه‌زاران كوردی دیكه
پێش ڕیفراندۆم و له ژماره‌كانی پێشووتری (باس)دا، چه‌ند وتارێكم سه‌باره‌ت به كوردانی فه‌یلی و پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نووسی و تێیاندا ئاماژه‌م به‌وه كردبوو، كه به‌ره‌ی دژه‌سه‌ربه‌خۆیی و پارت و لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كانی عێراق، كه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا كوردانی فه‌یلی وه‌كوو كارتێك له دژی ڕیفراندۆم به‌كار بهێنن، گره‌وێكی پێشوه‌خت دۆڕاویان له‌سه‌ر ئه‌م پێكهاته‌یه‌ی گه‌لی كوردستان كردووه و فه‌یلییه‌كان لە هەموو لایەک زیاتر پاڵپشتیی پرسی ڕیفراندۆم و پەرۆشی سەربەخۆیی کوردستانن. به‌ڕاستیش هه‌ر وا ده‌رچوو.
سه‌ره‌ڕای فشاره‌كان له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد بۆ دواخستنی ریفراندۆم، ڕۆژی 25ی ئه‌یلولی 2017، له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی
یانەی سەرداری بۆکان، ناسراو بە سەرداری کوردستان، جیا لەوەی کە پشتیوانە سەرەکییەکەی لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا، ئێستا خودی یانەکەش بە هۆی کوردستانی بوونی، کەوتۆتە ژێر گوشاری ڕژیمی تارانەوە.
ڕۆژی کورد: یاریی تۆپی پێی نیوان سەرداری بۆکان و شارەوانیی ورمێ کە بڕیاربوو رۆژی پێنج شەممە 5.10.2017 لە شاری بۆکان بەڕێوەبچێت لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی پارێزگای ورمێ ـوە هەڵوەشاوە و هەموو یارییەکانی تۆپی پێی بۆکان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
سەرچاوەیەکی نزیک بە یانەی سەردار رایگەیاند بەهۆی خۆپیشاندانی هەزاران کەسیی ئەم دوایانەی شاری بۆکان بە بۆنەی رێفراندۆمی باشووری کوردستانەوە و ئەمنییەتیی بوونی کەشی بۆکان، هێزەکانی ئیتلاعات و سوپای پاستارانی ئێران لە هەموو چەشنە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی نیگەران بوون.
هەروەها هێزەکانی حکومەتی ئێران ترسی ئەوەیان لێنیشتووە کە بە بۆنەی
نووسەرێکی ئیسرائیلی باسی هەلومەرجەکانی دروستکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل دەکات و بەراوردی دەکات بە هەوڵەکانی سەربەخۆیی کوردستان.
زەلمان شۆڤاڵ، نووسەری ئیسرائیلی لە وتارێکدا لە رۆژنامەی (ئیسرائیل تودێی)ی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، لە ساڵی 1948 و لەو کاتەی سەرکردایەتیی جوو بڕیاری دروستکردنی دەوڵەتی ئیسرائیلی دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دژایەتیی کرد و هەڕەشەی لەو سەرکردە ئیسرائیلییانە کرد.
زەلمان شۆڤاڵ بە ئاماژەکردن بەوەی، جۆرج مارشاڵی وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ئەمریکا و بەرپرسانی ئەمنیی ئەمریکا دژایەتیی خۆیان بۆ دروستکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل نیشان دا، رایگەیاندووە، پاساوەکانی ئەو دژایەتییە هەمان ئەو پاساوانەن کە ئێستا ئەمریکا بەهۆیانەوە دژایەتیی هەوڵەکانی سەربەخۆیی کوردستان دەکات.
ئەو نووسەرە ئیسرائیلییە پێی وایە یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوکاتی ئەمریکا بۆ دژایەتیکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل، پرسی نەوت بوو، ”ئەمریکا ترسی لە لەدەستدانی نەوتی وڵاتانی عەرەبی
وه‌زاره‌تی ده‌ه‌روه‌ی ئه‌فغانستان، داوای له كۆماری ئیسلامیی ئێران كردوه كه كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه‌ی كه دانیشتوو ئه‌و وڵاته بۆ شه‌ڕی سووریه نه‌نێرێ.
سهبغهتوڵا ئه‌حمه‌دی، جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان گوتی، ئێمه له‌و كاره‌كی كۆماری ئیسلامیی ئێران نیگه‌رانین كه په‌نابه‌رانی ئهغانی له وڵاته‌كه‌ی به مه‌رج بۆ شه‌ڕی سووریه ده‌نێرێ و له‌وێ به‌كوشتیان ده‌دا.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، به زۆری ناردنی لاوان و مێرمنداڵانی ئه‌فغانی بۆ شه‌ڕی سووریه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه، ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستانی ناچار كرد به‌ڕه‌سمی هه‌ڵوێست بگرێ و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی بكا چاودێری به‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌دا بكه‌ن.
ئاریان نیوز، یه‌كێك له ڕاگه‌یه‌نه‌كانی وڵاتی ئه‌فغانستانه وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌نووسێ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان ڕاپۆرتی ئه‌و دواییانه‌ی هیومه‌ن ڕایتس واچ پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه گوتبووی سپای پاسداران به زۆره‌ملێ لاوان و مێرمنداڵانی
ئه‌ردۆغان و رۆحانی، بۆ دژایه‌تیكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، كه 25ی ئه‌یلوولی رابردوو ئه‌نجام درا، جگه له دووپاتكردنه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی پێشوویان كه ره‌تكردنه‌وه بوو، له دژی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتنه هیچ رێككه‌وتنێك.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای حكوومه‌ته‌كه‌ی گه‌یشته تاران و له‌لایه‌ن وه‌زیری پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته پێشوازی لێكرا، له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك
چوار زیندانیی سیاسی لە زیندانی ڕەجایی‌شاری کەرەج نامەیەکیان لە بارەی بارودۆخی خراپی "محەممەد نەزەری" بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و "عاسمە جەهانگیر" نووسی.
چوار زیندانیی سیاسی لە زیندانی ڕەجایی‌شاری کەرەج لە نامەیەکدا، سەبارەت بە بارودۆخی خراپی محەممەد نەزەری، یەکێک لە دێرینەترین زیندانییانی سیاسی کوردستان هۆشداریان دایە سکرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و "عاسمە جەهانگیر" رێپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارۆباری مافی مرۆڤ لە ئێران.
لەم نامەیەدا ئەم زیندانییانە داوای ئازاد کردنی محەممەد نەزەریان کردووە.
نامەی ئەم چوار زیندانییە کوردە بەم چەشنەی خوارەوەیە:
بەڕێز ئا‌نتۆنیۆ گوتێرز، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان
خاتوو عاسمە جەهانگیر، رێپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارۆباری مافی مرۆڤ لە ئێران
زیاتر لە ٦٠ ڕۆژ بە سەر مانگرتن لە خواردنی محەممەد نەزەری کە زیاتر لە ٢٥ ساڵە بە تاوانی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بەبێ بوونی یەک ڕۆژ مورەخەسی لە زیندان بە سەر دەبات، کە تەنیا هۆکاری