فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

عێراق بە فەرمی داوای لە ئێران و توركیا كردووە، دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان دابخەن.

ئەحمەد مەحجوب، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرایكرد، وەزارەتەكەیان داواكارییەكی فەرمی داوەتە ھەردوو باڵیۆزخانەی توركیا و ئێران لە بەغدا، بۆ داخستنی دەروازە سنوورییەكانییان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان، تاكو لە رووی كارگێڕییەوە رادەستی حكومەتی عێراق دەكرێن.

ھەروەھا داواشكراوە ھەموو كاركردنێكییان تەنیا لەگەڵ حكومەتی بەغدا بێت.

ھەر لەبارەی بڕیارەكانی عێراق بۆ گەمارۆدانی ھەرێمی كوردستان پێشتر مەولود چاویش ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندبوو، حكومەتی توركیا نیازی ئەوەی نییە بۆری نەوتی ھەرێمی كوردستان رابگرێت، بەڵام ئەگەر بێت و حكومەتی عێراق ئەو داوایە لە توركیا بكات، ئەوا دەبێت ھەناردەی نەوتی ھەرێمی كوردستان كە لە رێگەی توركیاوە ھەناردەی بازاڕە جیھانییەكان دەكرێت رابگیرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە ڤلادومێر پوتن سەرۆكی رووسیا ئەوەی خستەڕوو، راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی كوردستان، لە بەرژەندی ھیچ لایەكدا نییە و لەھەمانكاتدا كاریگەری نەرێنی بۆسەر بازاڕی جیھانی دەبێت.


7/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان