فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

یەکەم رۆژی پرسەی مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق و سکرتێریی گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت. مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر گۆڕەکەی رایگەیاند: کەس هێندەی من هەست بەو بۆشاییە ناکات کە مام جەلال بەجێیهێشت.

مەسعود بارزانی، لەسەر ئارامگەکەی مام جەلال لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "لەدەستدانی سەرۆک مام جەلال خەمێکی گرانە و زیانێکی گەورەیە، بەڵام ئەمە سوننەتی ژیانە، ئەوەی ئێستا لەسەرمان پێویستە، ئەوەیە برایەتیمان قوڵتر بکەین و یەکڕیزیمان بپارێزین، بەمە رۆحی مام جەلال شادتر دەکەین".

لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا بارزانی گوتی "ئەوەی پێمان بکرێت دەیکەین بۆ پاراستنی یەکڕیزیی میللـەتی کورد. هەمیشە دەمانەوێت بە گفتوگۆ کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین".

بارزانی جەختیشی کردەوە لەوەی "کەس هێندەی من هەست بەو بۆشاییە ناکات، کە جەنابی مام جەلال بەجێیهێشت، چونکە زۆرجار هەبوو بە یەک تەلەفۆن کێشەکانی چارەسەر دەکرد".

7/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان