ڕامین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسیی کورد کە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۱۴ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی، بۆ یەکەم جار نامەیەکی بڵاو کردەوە و لە نامەکەدا ڕایگەیاند: ” ئەمڕۆ زۆرتر لە جاران بە دۆستایەتی و خوشەویستی و ئەوین بە خەڵکی، خۆشحاڵم و لەوەی کە لەگەڵیانم هەست بە شکۆ دەکەم “.
ئەو چالاکە سیاسییە، کە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە، لە بەشێکی دیکەی نامەکەیدا دەنووسێت: ” بۆچی دەبێت کرێکاران بەو شێوەیە بژین؟ بۆچی دەبێت منداڵان کار بکەن و زەحمەت بکێ
بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ناوچەیی پارێزگای کرماشان لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕادیۆیەکی ناوخۆیی ڕایگەیاند: جوتیاران مافی چاندنی ئەو بەرهەمەیان نییە کە پێویستی بە ڕێژەی زۆری ئاو هەیە، وەکوو برینج".
"کیاسەت ئەمیریان" لە درێژەدا ڕایگەیاند: "چاندنی برینج لەو ناوچانەی کە ڕێژەی بارینی باران زیاتر لە ٨٠٠ میللیمیترە دەچێندرێت و پارێزگای کرماشان هەتا ئێستا ٣١١ میللیمیتر بارانی لێ باریووە و شوێنی پێویستی بۆ چاندنی ئەو بەرهەمە نییە".
بە وتەی ئەو بەرپرسە حکوومەتییە، لە ساڵانی ڕابردوودا، سەرەڕای
سەرۆکی مەجلیسی ڕێژیم لە دانپێدانانێکی نوێدا ڕایگەیاند: بۆ تەواوکردنی گەڵاڵە نیوەکارەکانمان، ٦٠٠ هەزار میلیارد تمەن پارە پێویستە.
عەلی لاریجانی ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاخوندەکانی قۆم ڕایگەیاند: هەنووکە زیاتر لە ٦٥ هەزار گەڵاڵەی ئاوەدانی(عمرانی) نیوەتەواومان هەیە کە بۆ تەواوکردنیان پێویستیمان بە لانیکەم ٦٠٠ هەزار میلیارد تمەن هەیە.
ئەم ئامارە نوێیە لە کاتێکدا لە زاری سەرۆکی مەجلیسەوە بڵاو دەکرێتەوە کە پێشتر ناوبراو ئاشکرای کردبوو، سەرجەم داهات و بودجەی ئێران بە پارەی نەوت و ماڵیاتیشەوە ناگاتە ٣٠٠ هەزار میلیارد تمەن کە ئەم مەسەلە ئێرانی کردووەتە وڵاتێک کە ئیدارە نەکرێت.
لاریجانی سەبارەت بە کێشەکانی پێوەندیدار بە بودجەی ئەمساڵ ڕایگەیاند
لە شاری مەهاباد لە ڕێوڕەسمێکدا ٣ بەرهەمی هەرمان وەتمانی، شاعیر و وەرگێڕی لاو بڵاو کرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هاژە ڕۆژی ڕابردوو، لە شاری مەهاباد بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە شاعیران، نووسەران، هونەرمەندان و لایەنگرانی وێژە و ئەدەبیی کوردی، ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر ٣ بەرهەمی ئەدەبیی شاعیری مەهابادی “هەرمان وەتمانی” کۆمەڵه شێعری کوردی “مەرگ دۆستتترین دەرەختی دنیا”، کۆمەڵه
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕێکەوتی ١٤ی خاکەلێوەی ۱۳۹٦ی هەتاوی، قوتابییەکی گوندی "شاڵیشەل"ی سەر بە شاری دیواندەرە، بە هۆی داڕمانی دەرگای قوتابخانەکەیانەوە گیانی لەدەستدا.
جێی باسە، تا ئێستا ناسنامەی ئەو قوتابییە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام سەرچاوەکانی
ژنێکی مەهابادی بە ناوی ڕووناک ئاقایی تەمەن ٥٤ ساڵە خەڵکی شاری مەهاباد کە لە کاتی بەریوەچوونی جێژنی گشتپرسی لە و شارە، بە تاوانی شایی نواندن و هەڵپەرکێی کردن بە ئاڵای کوردستانەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، ئەمڕۆ بە پێی بڕیاری دادگاە ڕەوانە بەندیخانە کرا.
بە پێی هەواڵی سەرچاوەهەواڵدەرییە خۆجێیەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوەی ٩٧ی هەتاوی بە حوکمی دادگای ئینقلاب ڕووناک ئاقایی بۆ تێپەڕاندنی ٦مانگ زیندان ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرا.
جێیوەبیرهێنانەوەیە ئەو خاتوونە چالاکە شەوی ٣ی ڕەزبەری ٩٦ی هەتاوی بە هۆی بەشداری کردنی لە جێژنی بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان ، و هەڵگرتنی ئاڵای
ئەو وەرزشوانە کوردە، لە کێشی ٧٥ کیلۆدا بەشادر بووە و توانی بە سەرکەوتن بەسەر ڕکەبەرەکانیدا بۆ یەکەمجار لە ئێراندا، میداڵی زێڕی کێبڕکێی “یوو ءیس ئۆپێن”ـی وشکارۆی ئامریکا بۆخۆی مسۆگەر بکات.
ئەو وەرزشوانە کوردەی خەڵکی کرماشان، لە قۆناغی دوایی کێبەرکێکەدا، توانی بەرپرسی یانەی نەتەوەیی ئامریکا، بە ناوی “تام سکات”، ببەزێنێت و یەکەم میداڵی ئەو کێبڕکێیە لە نێو ئێرانییەکاندا بۆخۆی دەستەبەر بکات.
یوو ئێس ئۆپێن، یەکێک لە بەناوبانگترین کێبڕکێیەکانی وشکارۆی ئامریکایە و ئەو کێبڕکێیە بە بەشداریی زیاتر لە هەزار وەرزشوان لە سەرتاسەری جیهاندا بەڕێوە دەچێت.
لە مانگی فێوریەی ٢٠١٨ـشدا، وەرزشوانانی موی تای کاری شاری کوردپەروەری
لە درێژی کار و چالاکی و پێشکەشکردنی خەڵاتی کەمپەینی مێهربانییە چووکەکانی شاری جوانڕۆ، بە فەرهەنگییەکان، هونەرمەندان و ژینگەدۆستان. هونەرمەندی کورد، شارام نازری لە لایەن ئەو ناوەندە فەرهەنگییەوە خەڵات کرا.
بەپێی هەواڵەکان، شارام نازری هونەرمەندی کورد، خەڵکی شاری کرماشان، لە لایەن کەمپەینی مێهربانییە چووکەکانی شاری جوانڕۆوە خەڵات کرا.
خەڵاتی تەندیسی مێهربانیی گەورە وەکوو نیشانەی ڕێزگرتن لە هونەری ئەو هونەرمەند کوردە، بە هۆی بەڕێوەبردنی کۆنسێرتی خێرخوازانەی شارام نازری، پێشکەش بەو هونەرمەندە کوردە کرا.
شارام نازاری ساڵی ١٣٢٨ی هەتاوی، لە بنەماڵەیەکی کورد لە شاری
خۆپیشاندانەکانی شاری ئەهواز دژی بێڕێزیکردن و لەبەرچاونەگرتنی نەتەوەکانی ئێران لە ناوەندەکانی دەنگ و ڕەنگی رێژیم بەردەوامی هەیە و ڕێژیم شاری ئەهوازی میلیتاریزە کرد.
دەسپێكردنەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە شاری ئەهواز بەهۆی "هەڵاواردنی ڕەگەزی" بەرانبەر هاووڵاتیانی عەرەب کە دواجار لە بەرنامەی "کلاه قرمزی" خۆی نواند، گرتن و لێدانی بەشێکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی ئەم ناوچانە و زیادکردنی فەزای پۆلیسی لێکەوتەوە.
بەپێی دوایین گرتە ڤیدیۆییە بلاوکراوەکان، هەنووکە فەزای شارەکانی پارێزگای خوزستان و بەتایبەت شاری ئەهواز بە تەواوی میلیتاریزە کراوە و دژی گەلییەکانی ڕێژیم بەمەبەستی ترساندنی خەڵکی ڕاپەڕیو سەرقاڵی مانۆڕدانن.
ئەمەش دوابەدوای ئەوە هاتۆتە ئاراوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە زۆربەی
سهرۆكی فراكسیۆنی ژنان له مهجلیسی شورای ئیسلامی له كاتی تاوتوێكردنی ناڕازییان به حیجابی زۆرهملێ گوتی، قهراره كۆبوونهوهیهك بۆ گرووپێك له كۆمهڵناسان، نوێنهرانی دهزگای قهزایی و دهوڵهت سهبارهت به حیجاب پێ بێ كه تهنیا ژنان ناگرێتهوه بهشێك له پیاوانی ئێرانیش دژی حیجابی زۆرهملێن.
پهروانه سهلهحشووری، سهرۆكی فراكسیۆنی ژنان له مهجلیسی شورای ئیسلامی به سایتی خهبهریی جهمارانی ڕاگهیاند كه حیجابی زۆرهملێ بووهته قانوون و ناڕازییان دهبێ پێڕهوی لێبكهن، بهڵام دهزگای قهزایی و دهستوپێوهندییهكانی نابێ به ناڕازییان بڵێن تێكدهر و سهربه وڵاتانی بێگانهن.
ڕابین ڕایت، ڕاڤهكاری وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا له ڕاپۆرتێكدا له
سهرۆكی فراكسیۆنی مافی شارۆمهندیی مهجلیس وێڕای ئاماژه بهوه كه چوونه ژنان بۆ نێو یاریگاكان مافی سروشتی خۆیانه گوتی، دهبێ یاریگاكان شوێنی تایبهت به منداڵان، ژنان و بهساڵداچووانیان ههبێ و تا ههموو لایهك بتوانن به شێوهی لهبار چێژ له یارییهكان وهربگرن و بنهماڵهكان دهبێ به ئازادانه بچنه نێو یاریگاكانهوه.
بهپێی ڕاپۆرتی هێرانا، عهبدولكهریم حوسێن زاده، سهرۆكی فراكسیۆنی مافی شارۆمهندیی مهجلیس سهبارهت به بهردهوامیی نههێشتنی ژنان بۆ نێو یاریگاكان گوتی، ژنان مافی سروشتیی خۆیانه بچنه نێو یاریگاكان. ئهگهر كهسانێك ئامادهبوونی ژنان له نێو یاریگاكان به مهحاڵ دهزانن نیشانهی لاوازیی هزری
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گۆرانیبێژێکی کوردی بانگهێشت کرد و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کورپا، گۆرانیبێژێکی کورد بە ناوی "وەلی حسێنی" خەڵکی گوندی شیان سەر بە شاری سنە بانگهێشتنی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعات هەڕەشەیان لەم گۆرانیبێژە کوردە کردووە کە نابێت لە جەژنە نەتەوەییەکانی کوردستاندا بەشداری بکات.
ئەم سەرچاوە لە درێژەدا وتی: هێزەکانی ئیتلاعات بەم گۆرانیبێژە کوردەیان وتووە کە ئەگەر بەشداری لەم جەژنانەدا بکات و داواکەی ئەوان پشتگوێ بخات ئەوا ڕووبەڕووی حوکمی قورسی دادگا دەبێتەوە.
ئەم گۆرانیبێژە
جهنهراڵى خانهنشينى ههواڵگرى سعووديه و سهرۆكى سهنتهرى توێژينهوه سياسيى و ستراتيژييهكانى خۆرههڵاتى ناوهڕاست، ماجد عشقى، رايگهياند، تهنيا رێگهى بهردهم كورد يهكگرتنيان و ههوڵدانه بۆ دامهزراندنى دهوڵهتى كوردستانى گهوره.
ليواى خانهنشين، ئهنوهر ماجد عشقى، كه پێشتر راوێژكارى تايبهتى ئهميندارى ئهنجوومهنى ئاسايشى نيشتيمانى سعوديه بووه و له ئێستادا سهرۆكى سهنتهرى توێژينهوه سياسيى
لە سەرەتای ساڵی نوێی هەتاویدا، لە ئێران نیشانەکانی ناسەقامگیری دۆخی ئابووری و بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان دەرکەوتوون.
شرۆڤەکارانی ئابووری پێشبینی دەکەن، لەمساڵدا رێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە تاوەکو 15% بەرزبێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوای رێککەوتنی ئەتۆمی و لە دوو ساڵی رابردوودا،
بازاڕیان و دووکاندارانی شارەکانی سەقز، جوانڕۆ و مەریوان بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە داخستنی سنوورەکان مانیان گرت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ١٤ی خاکەلێوە، بازاڕیان و دووکاندارانی شارەکانی: سەقز، جوانڕۆ و مەریوان بە داخستنی بازاڕ داوای کردنەوەی سنوورەکانیان کرد.
لەم مانگرتنەدا، بازاڕی گەورەی سەقز، بازاڕی سەرۆ، پاساژەکانی عێرفانی، مەولەوی، کوردستان، تەقی زادە، فولادی، ئاهەنی و مرادوەیسی داخراون و دووکاندار و بازاڕییەکان بە شێوەیەکەی هێمنانە لەبەردەم پاساژەکان کۆبوونەتەوە.
هەروەها بازاڕیانی مانگرتووی جوانڕۆ لە بەرانبەر فەرمانداری ئەم