لە شاری مەهاباد لە ڕێوڕەسمێکدا ٣ بەرهەمی هەرمان وەتمانی، شاعیر و وەرگێڕی لاو بڵاو کرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هاژە ڕۆژی ڕابردوو، لە شاری مەهاباد بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە شاعیران، نووسەران، هونەرمەندان و لایەنگرانی وێژە و ئەدەبیی کوردی، ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر ٣ بەرهەمی ئەدەبیی شاعیری مەهابادی “هەرمان وەتمانی” کۆمەڵه شێعری کوردی “مەرگ دۆستت‌ترین دەرەختی دنیا”، کۆمەڵه شێعری فارسیی “تن‌ها” و وەرگێڕانی کۆمەڵه هایکۆی “شوێنێک دەدۆزمه‌وە نۆ مەرگ” بەناوەکانی بەڕێوە چوو.
لەوە کۆڕەدا ڕەزا شەجیعی نووسەر و لێکۆڵه‌ری بواری ئه‌دەب وتارێکی لەسەر کار و چالاکییەکانی ناوەندی گوتار بڵاوکردەوە و ئه‌م سێ به‌رهه‌می لەم کۆرەدا پەردەی له‌سەر لادەدرا وەک دەستپێکی کاری چاپەمه‌نی و بڵاوکردنه‌وەی ئه‌م ناوەنده ناساند و گوتی: وەک بەرنامەی ساڵی 97ی هەتاوی سرنجێکی تایبه‌تیتر دەدرێ بە شێعر، بەتایبەت شێعری بەرەی چوار و هایکۆی کوردی.
پاشان چالاکی بواری فەرهه‌نگی و هونەری غەفوور پیرزادە لەسەر ژیانی فەرهەنگی، هونەری ئەدەبیی هەرمان وەتمانی دوا و لە چەند خولەکێکدا ئاماژه‌ی به کارنامه‌ی چالاکی ئەو له بەشە جۆراوجۆرەکاندا کرد.
یوونس ڕەزایی شاعیر و نووسەری کورد وتارێکی له سەر لایه‌نه‌کانی زمانی پێشکه‌ش کرد و سەرەتا وێڕای ئاماژه به ئەزموونی زمانی شێعری شاعیرانی هه‌ڵکه‌وته‌ی کورد، هه‌وڵ و تێکۆشانی شاعیرانی گه‌نجی وەک درێژه‌دەرانی ئه‌م ڕیبازه وەسف کرد.
گوتیشی: هه‌موو شێعره کوردییه‌کانی “هه‌رمان” خاوەن زمانێکی دەوڵه‌مەندن و له‌و نه‌سڵه‌یه که زمانی کوردی دروست و دەوڵه‌مه‌ندی بەکار هێناوە و له ئه‌زموونی شاعیردا زمانێکی پته‌و و ساختارێکی تێک ته‌نراو و دروست دەبینرێ.
له درێژه‌ی بەرنامه‌دا چەند شێعرێکی کوردی له لایه‌ن هه‌رمان وەتمانی به هاورێیه‌تی ویۆڵۆنسێلی سامڕەند فەقێزاده و گیتاری سینا خزری پێشکه‌ش به ئامادەبوانی کوڕەکه کرا.
٦/٤/٢٠١٨