بەرپرسانی ڕێژیم لە پارێزگای ئیلام ڕایانگەیاندووە کە ئەو پارێزگایە فەزای پەروەردەی پێویستی نییە.
"محەممەدڕەزا حەیدەری"، بەڕێوەبەری گشتیی نۆژەنکردنەوە و گەشەی قوتابخانەکانی پارێزگای ئیلام لە وتووێژیک لەگەڵ هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم باسی لەوە کردووە کە ئەو پارێزگایە، پێویستی بە ٥٦٧ کلاسی وانەوتنەوەی نوێ هەیە و نەبوونی کلاسەکانی وانەوتنەوە زۆرتر قوناغی سەرەتایی خوێندن لەخۆوە دەگرێت.
هەروەها ئەو بەرپرسەی ڕێژیم، ئاماژەی بەوە کردووە کە ١٤٧٣ کلاس، واتە ٣٠ لەسەدی کلاسەکان بە هۆی پڕتووکاوی، پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە هەندێک ناوچەی ئەو پارێزگایە بە تایبەت
ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی کورد، سەردانی بنەماڵەی ڕامین حوسێنپەناهی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامیان، کرد.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی کوردستان سەردانی بنەماڵەی ڕامین حوسێنپەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدامیان کرد.
لەو چاوپێکەوتنەدا، حوسێن ئەحمەدینیاز، ڕاپۆرتێکی لە سەر دوایین بارودۆخی ڕامین حوسێنپەناهی پێشکەش کرد و دواتر دایک و باوکی ئەو زیندانییە مەحکووم بە ئێعدام، ڕێز و پێزانیانی خۆیان بۆ چالاکانی مەدەنیی کورد دەربڕی.
لە درێژەی ئەو چاوپێکەوتنەدا، ئیجلال قەوامی چالاکی مافی مرۆڤ
دادگای ئینقلابی شاری ورمێ حوکمی سێ ساڵ زیندانی بۆ چالاکێکی کورد بڕیەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، فەروخ عەبدی"، چالاکی تێلگرامی خەڵکی شاری ورمێ، لەلایەن لقی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
فەروخ عەبدی
یەکێک لە نزیکانی فەروخ عەبدی بە ئاژانسی کوردپا ڕاگەیاندووە: "ئەو چالاکە کوردە، کە بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامی "ئامانج" بووە بە تۆمەتی"پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ساڵێک زیندان و هەروەها بە تۆمەتی "بێڕیزی بە ڕێبەری حکوومەتی ئێران" بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کراوە".
ئەو حوکمە بە شێوەی فەرمی بەو چالاکە
بهڕێوهبهری گشتیی ڕێگهوبان و شارسازیی كرماشان ڕایگهیاند كه سهدی ٣٥ی حهشیمهتی شارهكان شوێنی نیشتهجێبوونیان لهبار نیه و له پهراوێزدا دهژین.
مهسعود شهریفی، بهڕێوهبهری گشتیی ڕێگهوبان و شارسازیی پارێزگای كرماشان ڕایگهیاند كه ٤٠٠ ههزار كهس تهنیا له شاری كرماشان له پهراوێزدا دهژین و شوێنی نیشتهجێبوونیان لهبار نیه و نیوهی پێكهاتهی شارهكانی جوانڕۆ و سهحنه كۆن و پێویستی به نۆژهنكردنهوه ههیه. سهدی ٣٥ی حهشیمهتی شاریی ئهو پارێزگایه له شوێنی نێشتهجێبوونی نهشیاو و له پهراوێزی شارهكاندا دهژین.
ههروهها شهریفی دهڵێ: ١٠٠ ههزار یهكهی نیشتهجێبوونی كۆن و پاسیڤ له ناوچه شارییهكانی پارێزگای كرماشان پێویستیان به نۆژهنكردنهوه ههیه. ناوبراو گوتی: كرماشان یهكێك لهو پارێزگایانهیه كه زۆربهی گهڕهكهكانی پهراوێزنشین و بهشێوهی ناڕهسمی نیشتهجێ بوون. به قسهی كاربهدهستانی
ڕێکخراوی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی “زاگرۆس”، کە لە بواری پەروەردە و فێرکاریی زمانی کوردی لە شاری سنە و شارەکانی تر لە کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکی دەکا، بۆ بردنەپێشی کار و چالاکی و ئامانجەکانی خۆی، داوای هاوکاریی مرۆڤی و ئابووری دەکات.
دەقی داواکاریەکەی:
“بە ناوی ئازادی و دادپەروەری”
هاوڕێیان و هۆگرانی زمانی کوردی:
هەروا کە دەزانن دامەزراوەی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی “زاگرۆس” لە پاییزی 2717 کوردی، دەستی کرد بە جێبەجێ کردنی ئەرکی خۆی واتا فێرکردنی زمانی دایکی بە هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵات، بە ئامادەبوونی وانەبێژانێک کە پێشتر لە چوارچێوەی ئەنجومەنەکان، بنکەکان و پڕتووکخانەکان چالاک بوون و ئەزموونیان وەرگرتووە.
ئەم دامەزراوە تا ئێستا بە تێکۆشانی بێ بڕانەوەی مامۆستایان و لایەنگرانی زمانی کوردی بۆ ئەم گرینگایەتییە هەوڵی داوە و تا ڕادەیەکی زۆریش بەرنامەکانی جێبەجێ بووە، بەڵام بەداخەوە چونکە “فێرکردنی زمانی کوردی” لە ڕۆژهەڵات تووشی قەیران و کۆسپێکی ئێجگار زۆرە و لە هیچ لایەنێک هیچ چەشنە پشتیوانییەک ناکرێت. هەر بەم بۆنەوە له کەسە نیشتمانپەروەرەکان و هۆگرانی فێرکردنی زمانی دایکی لە شارە
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە هۆی هەژاری و دەستکورتیی بنەماڵەکەی هانای بۆ خۆکوژی برد.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، کچێکی مێرمندااڵی تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی گوندی "تازاوا"ی ناوچەی هیلیلانی پارێزگای ئیلام، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەرچەند سەرچاوەکان شوناسی ئەو کچە تەمەن ١٧ ساڵەیان بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام سەرچاوەکان باس لە خۆکوژی ئەو کچە بە شێوەی خۆهەڵواستن دەکەن.
سەرچاوە خۆجێیەکان، خۆکوژی ئەو کچە تەمەن ١٧ساڵەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە بە هۆی دەستکورتی و هەژاریی بنەماڵەکەی نەیوانیوە ناوی خۆی بۆ زانکۆ بنووسێت، لە حاڵێکدا لە تاقیکارییەکاندا دەرچووە.
ئەمە سێهەمین خۆکوژییە لە بەخشی هیلیلان سەر بە پارێزگای
عەلیڕەزا سپاهی لاین، ڕۆژنامەنووس و شاعێری کوردی خەڵکی خوراسان بە تۆمەتی "بێڕێزیی بە بەرپرسان و مەئموورانـ"ـی حکوومەتی لە لقی یەکی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری کەلاتی نادری بە لێدانی ٧٤ قامچی مەحکووم کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لە گوشارە بەردەوامەکانی دەزگای قەزاییی حکوومەتی ئێران بۆ سەر ئەو شاعێرە کوردە کرد و بە هۆی گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکان، ئەم سەرچاوەیە لە دانی زانیاری ورد لە بارەی بارودۆخی ئەو شاعێرە کوردە خۆی بوارد.
ئەو شاعێر و ڕۆژنامەنووسە کوردە، مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٦ بە هۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لەژێر ناوی "جهل، تواناتر از سیل" لە لایەن دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری کەلات بانگهێشت و بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی درۆ و تێکدانی بیروڕای گشتی" تاوانبار کرا. ئەو نووسەرە کوردە بە هۆی ئەوەی کە دوو ڕۆژ
هاتنەدەرەوەی ئامریکا لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی ئێران و شەش زلهێزی جیهانی، پرۆژەکانی ئێرانی تووشی کێشەی دارایی کردووه و وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا بە فەرمی پێدانی وامی بە ئێران قەدەغە کرد.
محەممەدڕەزا جەهانبیگلەری، ڕاوێژکاری پێشووی ڕێکخراوی سەرمایەدانانی دەرەکیی ئێران، وێڕای ئاماژه به هاتنەدەرەوەی ئامریکا لەو ڕێککەوتنە، ئاماژەی به شێوازی نوێی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کردووه و گوتوویەتی: هەر بانکێکی دەرەکی بیەوێت هەوڵی دابینکردنی باری دارایی بۆ ڕاپەڕاندنی پرۆژهکانی ئێران چ به شێوازی فاینانس ( بایەخی دارایی)، یان قەرزی بازرگانی بدات، تووشی سزای قورسی دەوڵەتی ئەمریکا، هەروەها لەنێوچوونی هاوکاریی کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەبێتەوە.
بیگلەری وێڕای ئاماژه به لاوازبوونی کار و چالاکییەکانی ڕێژیمی ئێران
بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی گوڵان، لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە سزای پێنج ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی سامان کەریمی، چالاکی مەدەنی شاری مەریوانی سەر لە نوێ پەسەند کردەوە.
ئەم چالاکە کوردە پێشووتر لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی شاری مەریوان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی ڕژیم و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتیی سزای زیندانی بەسەرداسەپابوو.
سامان کەریمی، ساڵی ١٣٨٩ بە تۆمەتی وەڕێخستنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە پەیام نووری مەریوان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە بانگهیشت و لێپرسینەوەی لێکرا و رێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی
"ڕەسووڵ خزری" یەکێک لە بەناو نوێنەری خەڵک لە مەجلیسی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا، نیسبەت بە ١٢ میلیۆن لاوی سەڵت لە کۆمەڵگەدا هۆشداری بە بەرپرسانی ڕێژیم دا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، "ڕەسووڵ خزری" یەکێک لە مۆرە دەستنیشانکراوەکانی ڕێژیمی ئێران لە مەجلیسدا، ڕۆژی ڕابردوو ڕیکەوتی ٢٤ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، باسی لەوە کردووە، کە ١٢ میلیۆن لاوی سەڵت لە ئێراندا هەیە و ئەوەش وەک بۆمبی ئەتۆمی بۆ ئێران وایه.
ئەو نوێنەرەی ڕێژیمی ئێران باسی لەوەش کردووە، ١٢ میلیۆن سەڵت لە کۆمەڵگەدا هەیە بەڵام هەتا ئێستا هیچ کارێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیان ئەنجام نەدراوە، ئەوەش وەک بۆمبێکی ئەتۆم بۆ ئێران دێتە ئەژمار.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی: "لە هەر ٥ حاڵەت پێکهێنانی ژیانی
لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتندا، میداڵی زانستیی زانکۆی شاری تاران بە مامۆستا سەید ئەسعەد شێخولئیسلامی بەخشرا.
بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، پڕۆفیسۆر سەید ئەسعەد شێخولئیسلامی بونیاتنەری بەشی فیقهی شافعی لە زانکۆی تاران و ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانکۆ ئازاد و هەروەها داڕێژەری ئەزموونی زانستیی مامۆستایانی لە زانکۆکانی ئێرانە.
هەر بەم بۆنە و هەروەها ٦۰ ساڵ خزمەتی دادپەروەرانە بە سوننی
له ههرێمى كوردستان، ژمارهى كورسى لايهنهكان بهم شێوهيهيه و ئهم ئهنجامانه نا رهسميين و هێشتا به شێوهى رهسمى كۆميسيۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكان هيچ ئهنجامێكى رانهگهياندووه.
پارتی دیموکراتی کوردستان
شارەکان ژمارەی کورسییەکان
هەولێر 8 کورسی
دهۆک 10 کورسی
سلێمانی 1 کورسی
موسڵ 7 کورسی
کەرکووک 0 کورسی
دیالە 0 کورسی
کۆی گشتی: 26 کورسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
شارەکان ژمارەی
ڕێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسیەتیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، نوێترین و دوایین ئاماری لەبارەی تەڵاق و ژیانی هاوبەشیدا لە ئێران و کوردستاندا بڵاو کردەوە.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە زاری "سەیفوڵڵا ئەبووتۆرابی"، وتەبێژی ڕێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسییەتی، دوایین ئاماریان لەبارەی تەڵاق، پێکهێنانی ژیانی هاوبەش، مەرگ و میر و لەدیکبوون لە ئێران و کوردستاندا بڵاو کردەوە.
ئەو ئامارەی ئەو بەپرسەی ڕێژیمی ئێران ئاماری ساڵی ڕابردوو تا ١٥ی بانەمەڕی ئەمساڵ لە چوار بەشی سەرەکیدا لە خۆوە دەگرێت.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیم باسی لەوە کردووە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا تا ڕێکەوتی ١٥ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، ٦٠٥ هەزار و ٤٠٤ حاڵەت پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و ١٧٦ هەزار و ٩٢٤ تەڵاقیش تۆمار کراوە.
وتەبێژی ڕێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسییەتیی ڕێژیم بڵاوی کردەوە، پارێزگاکانی سنە، لورستان، خوراسانی باکوور، ئەردەبێڵ و خوزستان زیاترین ئاماری پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و پارێزگاکانی
فهرههنگی کوردی به کوردی لە ژێر ناوی “فەرهەنگی زانستگای کوردستان” که لهسهر ئهرکی کۆمهڵێک چالاکی فهرههنگی و به سهرپهرشتیاریی “ماجد مهردۆخ ڕۆحانی” کۆ کراوهتهوه له زانکۆی کوردستان پهردهی لهسهر لادرا.
له ڕێوڕهسمی پهردهلادان لەسەر ئەو فهرههنگه کۆمهڵێک کهسایهتیی ئهدهبی و فهرههنگیی کوردستان بهشدارییان کرد ههروههاش وتاربێژه سهرهکییهکانی ئهو ڕێوڕهسمه بریتی بوون لە “دوکتور غوڵامحسهین کهریمیدۆستان، دوکتور هادی مورادی، دوکتور بهختیار سهجادی،
لە پاش ڕەخنە توندەکانی سەرۆکی تورکیا لە ئیسرائیل، بەنجامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە ڕێگەی تویتەرەوە وەڵامی دایەوە، دەڵێت ئەردۆغان دوایـین کەسە باس لە ئەخلاقی شەڕ بۆ ئێمە بکات.
نەتەنیاهو ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" ئەردۆغان لە نێو گەورە پـشتیوانکەرانی حەماسە وە هیچ گومانی تێدانیە باش لە تێرۆرزم و سەربڕین تێدەگات. پـێشنیار دەکەم باس لە ئەخلاق بۆ ئێمە نەکات."
پاشان نووسیویەتی" پـیاوێک کە بە هەزاران سەربازی تورک ڕەوانەبکات بۆ داگیرکردنی باکوری قوبرس و سوریا وەها باشترە ئامۆژگاری ئێمە نەکات کاتێک کە بەرگری لە خۆمان دەکەین لە دژی گروپی حەماس. پـیاوێک کە دەستی سوورە بە خوێنی ژمارەیەکی بێشومار لە هاوڵاتیانی کورد لە تورکیا و سوریا دەبێت