لە درێژەی دەسبەسەر کردنی چالاکانی مەدەنیی، سیاسی، فەرهەنگی و ژینگەپارێزی، هێزە ئیتلاعاتییەکان ژنە چالاکێکی ژینگەپارێزیان لە شاری سنە دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی خەرمانان، هاجەر سەعیدی، چالاکی بواری مافی ژنان و ژینگەپارێزیی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: هەتا ئێستە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو ژنە چالاکەی ژینگەپارێزە ناڕوونە.
بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ
رۆژی چوارشەممە ئەمڕۆ١٤ی خەرمانان کەسێکی خەڵکی ئاوایی گەوەلانی سەردەشت بەناوی ناسر ئێبراهیمزادە کوڕی خدر، بەدەستی هێزەکانی سپای پاسداران لە دارەمەرجان کوژراوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە دەشتی کەپران، هەڵکەوتوو لە نیوانی جادەی بێوران بۆ سەردەشت کە پایگایەکی سپای لێیە، هێرشیان کردووتە سەر خەڵک و، شەڕ و تێکهەڵچوون رووداوەو، دەگوترێ ئەو کەسە بە دەستی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەستداوەو هەر ئەوەش
هونەرمەندی بەناوبانگی کورد، کەیهان کەلهوڕ خەڵاتێکی جیهانی دیکەی بەدەست هێنا.
کەیهان کەلهوڕ، ژەنیاری کەمانچە و ئاهەنگسازی گەورەی کورد، خەڵاتی نێونەتەوەیی مووسیقا human sprit (ڕۆحی مرۆڤ)ی لە کێبڕکێی نێونەتەوەیی "ئیزاک ئشترن"ی بەدەست هێناوە.
کێبڕکێی نێونەتەوەیی ئیزاک ئشترن هاوتای تاقیکارییە نێونەتەوەییەکانی چایکۆفسکی و کوئین ئێلیزابێتە کە لە بڕواپێکراوترین تاقیکارییەکانی موسیقای جیهانە و بە چالاکییە هونەرییە مرۆڤ دوستانەکان دەدرێت.
پاش ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لە پرێسکۆنفرانسێکدا لە سەمفوونی "هال"ی شانگهای، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا کە
وهزیری بهرگرى ئیسرائیل، ههڕهشهى هێرشكردنه سهر عێراق دهكات و، ڕای گهیاند، پێدهچێت ئیسرائیل، هاوشێوهى هێرشهكانى بۆ سهر سووریا، هێرش بكاته سهر ههر یهكهیهكی سهربازیی گومانى لێبكات ئێرانى بێت و لهعێراق جێگیر كرابێت.
ئاژانسى ههواڵی ڕۆهیتهرز، بڵاویكردهوه، كه ئهڤیدۆر لیبهرمان، وهزیری بهرگرى ئیسرائیل، له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا له ئۆرشهلیم، ڕای گهیاند: ”بهوردى چاودێری ڕووداوهكانى سووریا دهكهین، سهبارهت بهههڕهشهكانى ئێرانیش، ئێمه تهنها خۆمان له سووریا كورت ناكهینهوه“.
لهوهڵامى پرسیارێك، كه ئایا ئهو ههڕهشانه عێراقیش دهگرێتهوه، كه بهپێی سهرچاوهكانى ئاژانسى ڕۆهیتهرز، بریكاره شیعهكانى ئێران له عێراق، چهندین مووشهكى بالیستییان
لە دوای دەستدرێژییەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، فەرمانداری شاری قەڵادزێ هێزی پێشمەرگەی ڕەوانەی سنووری کێلێ کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتووو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١٢ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، دوای ئەوەی کە سپای تێرۆریستیی پاسدرانی ڕێژیمی ئێران بنکەی لە سنووری کێلێ لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان دروست کردووە، فەرمانداری شاری قەڵادزێش هێزی پێشمەرگەی ناردوە لە بەرامبەر هێزی سپای پاسداران بنکە دابنێن.
دوای ئەو بڕیارەی فەرمانداری قەڵادزێ، هێزەکانی سپای پاسداران ڕێگەیان نەداوە هێزەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر هێزی سپای پاسداران بنکە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە نیسبەت ئەگەری بەڕێوەچوونی حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی سیاسیی کورد هۆشداری دا.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کرد دەسبەجێ حوکمی ئێعدامی ڕامین حوسێنپەناهی هەڵبوشێننەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "ڕامین حوسێنپەناهی لە کەمەنەتەوەکانی ئێران لە ڕێککەوتی ٢٢ی گەلاوێژی ٩٧ی هەتاوی، بەبێ ئاگادار ردنی پێشووی خۆی و بنەماڵە و پارێزەرەکانی بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگوێزراوە. "اجرای احکام "ـی زیندانی سنە بە پارێزەرەکانی ناوبراویان گوتووە کە ڕامین بۆ ئامادەکردنی بەڕێوەچوونی حوکمی ئێعدامەکەی بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگوێزراوە. پاش گواستنەوەی ناوبراو دەسبەجێ بۆ بەندی گشتیی زیندان بردراوە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا زانیارییەک لە مەڕ
نزیکانی شەریف باجوەر باس لە هەڕەشەی کوژرانی شەریف باجوەر لە لایەن ئیتلاعات و سپای پاسداران پێش لە گیان لە دەستدانی دەکەن.
بەپێی هەواڵی کوردپا، یەکێک لە نزیکانی شەریف باجوەر، سپای پاسداران و ئیتلاعات بە بەرپرسی گیان لە دەستدانی ناوبراو دەزانن.
ناوبراو لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: "چەند ڕۆژ پێش لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانی گوندەکانی "پێڵە و سێلسی" کەریم محەممەدی، ئەندامی شۆرای شاری مەریوان و هاوکات ئەندامی ئیتلاعاتی سپا، هەڕەشەی کوشتنی له شەریف باجوەر کردبوو".
ئەو سەرچاوەیە کە نەیوویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند: "گیان لەدەستدانی شەریف باجوەر و هاورێیانی بە ئەنقەست بووە و گومانی تێدا نییە".
لەو پەیوەندییەدا، لە کاتی گیان لە دەستدانی شەریف باجوەر، موختار زارعی چالاکی مەدەنیی دانیشتووی شاری سنە بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک لەژێر ناوی "ئەو کە ناوی شەریف بوو، بە سیفەت شەریفترین" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیوویەتی: "چوومە ئاویەر؛ گوتی گوشیەکانمان لە ناو ماشینەکەدا بە جێبهێڵێن چۆن کارەکەم زۆر نهێنییە. شەریف باجوەر گوتی: دەمهەویت لە سپا لە شاری مەریوان سکاڵا بکەم، چون پەردەی
کۆماری ئیسلامی ئێران مووشەکی بالیستیکی داوەتە گروپە میلیشیکانی عێراق کە نزیکن لە خۆی، ئامانج لەمەش بەهێزکردنی هەژموونی ئێرانە لە عێراق.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە بەهێزکردنی میلیشیا شیعەکان و مووشەکی دوورهاوێژیان پێبدات، ئەوا پەیوەندی نێوان واشنتن و تاران هێندەی تر ئاڵۆز دەبێت.
رۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەی حکوومەتی ئێران و دوو سەرچاوەی هەواڵگیری عێراق زانیویەتی، ئێران لە ماوەی چەند مانگی رابردوو، مووشەکی مەودا کورتی داوەتە هێزەکانی لە عێراق وکارگەی تایبەتیشی لە ناو خاکی عێراق بۆ دروستکردنی ئەو جۆرە مووشەکانە هەیە.
یەکێک لە بەرپرسەکان بەمجۆرە بۆ رۆیتەرز لەبارەی گواستنەوەی مووشەکی بالیستیکی بۆ عێراق دوا: " بیرۆکەکە ئەوەیە، ئێران لە عێراق پاڵپشتی هەبێت ئەگەر هێرشکرایە
چەند سەرچاوەیەک دەڵێن ئێران چەندان موشەکی بالیستی داوە بە گروپە شیعەکانی سەربەخۆی لە عێراق، وە لەگەڵیدا پەرە بە تواناکانیان دەدات بۆ دروستکردنی موشەکی تایبەتی خۆیان، ئەمەش تاوەکو بتوانن بەکاریانبهێنن بۆ بەرژەوەندی تاران، ئەگەربێت و ڕووبەڕووی هەڕەشە بووەیەوە.
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ هەینی لە ڕاپـۆرتێکیدا نووسیویەتی 3 کاربەدەستی ئێران و 2 سەرچاوەی هەواڵگری عێراق و 2 سەرچاوەی هەواڵگری ڕۆژئاوا، گوتویانە ئێران لە مانگانەی دوایی موشەکی مەودا کورتی بۆ هاوپەیمانەکانی لە عێراق ناردووە. پـێنج لەو کاربەدەستانە گوتویانە لەگەڵ ئەوەشدا ئێران یارمەتی ئەو گروپانە دەدات تاوەکو دەستبکەن بە دروستکردنی موشەکی خۆیان.
کاربەدەستێکی باڵای ئێران بە ڕۆیتەرزی گوتووە ژمارەی موشەکەکان زۆر نین، بەڵام دەکرێت زیاتربکرێن ئەگەر پـێویست بکات. گوتوشەیەتی
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری ئێلام بە شێوەیەکی گوماناوی لە ڕووداوی هاتوچۆدا گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئیلام بە ناوی "سادق فەتحی" تەمەن ٣٨ ساڵ لە ڕووداوی هاتوچۆدا بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام هەوڵی تێرۆر کردنی شاعێر و چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری ئیلام ژاکان بارانیان داوە، کە لە هەوڵەکەیاندا سەرکەوتوو نەبوون و ئەمجارە بە گومانی ئەوەیکە ناوبراو سواری ماشینی سادق فەتحی دەبێت و غافڵ لەوەیکە ژاکان باران سواری ماشینی یەکێک لە شاعێرانی دیکە بووە، دەسکاری ڕاگری ماشینی ئەو هاووڵاتییە
ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکانی کوردستان سەبارەت بە شەهیدبوونی کاک شەریف باجوەر و هاوڕێیانی لە پەیامێكدا جەختیان لەسەر بەردەوامی ڕێگای کاک شەریف کردەوە.
دەقی پەیامەکە:
کاتێ زانیان دڵت پاپۆڕی ئەوینە و بۆ گەیشتن بە بەندەری خۆشەویستی دەریای شەختە و سەهۆڵ ئەبڕی، هاتن سینگتیان هەڵدڕی!
خەڵکی بە شەڕەفی کوردستان
ئەندامانی سەوزی چیا
خەڵکی بە ئەمەگی مەریوان و بنەماڵەی سەربەرزی کاک شەریف و هاوڕێیانی!
تاریک پەرستان و ناحەزانی سەوزایی و ئاوەدانی وڵات، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ تێکدانی ژینگە و ڕێگرن لە بەر دەم هەر دڵسۆز و هەڵسووڕاوێک کە لە خزمەت بەو نیشتمانە هەنگاو دەنێ، ئەوەی ڕوونە تەنیا بەشێکی کەم لە ئێران ماوە سەوزایی لە سەر پێی مابێت و بتوانێ مەکۆی ئاسوودەیی و ئارامی مرۆڤ
خامنەئی وتی ئێران لەوانەیە دەستبەرداری ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بێت ئەگەر خزمەتی بەرژەوەندییەکانی تاران نەکات.
ماڵپەڕی فەڕمی خامنەئی لە زاری خامنەئیەوە بڵاویکردەوە " ڕێکەوتنە ناوەکییەکە هۆکارێکە نەوەک پێویستییەک بێت، ئەگەر بگەینە ئەو ئەنجامەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانمان ناکات ئەوا دەتوانین دەستبەرداری ببین."
وتیشی پێویستە لەسەر تاران هیوای بەوە نەبێت ئەوروپا ڕێکەوتنەکە ڕزگار بکەن.
خامنەئی لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئێران حەسەن
بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو بوونەتەوە، رۆژی پێنج شەممە ٢٨ی گەلاوێژ لاوێکی ئیلامی بە ناوی (مەحیەدین غەیاسی) بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات دەستگیر کراوەو دوای لێکۆڵینەوە گوێزراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
دوای ٤ رۆژ لە دەستبەسەر بوونی ئەم لاوە کوردە، بنەماڵەکەی
خهڵکی مهریوان سهرلهنوێ به دژی خهمساردی و نابهرپرسایهتیی بهرپرسانی ئهوشاره، له ههڵمهتێکی مهدهنییانهدا بۆ جارێکی دیکه ناڕهزایهتییان دهربڕی.
به پێی سهرچاوه ههواڵدهرییهکان شهوی 2ی خهرمانان خهڵکێکی بهرچاو له شاری مهریوان به ههڵگرتنی زبڵ و زاڵه کۆنهکراوهکان له لایهن شارهداریی ئهوشارهوه ، بهرهو چواڕێیانی “شبڕهنگ” بهڕێکهوتن و، بۆ جارێکی دیکه گهندهڵیی ماڵی شاردهاریی شاری مهریوان و لایهن بهرپرسهکانیان شهرمهزار کرد.
چهن شهو لهمهوپێش خهڵکی شاری مهریوان، به ئامادهبوونیان له بهردهم بینای شارهداریی ئهوشارهو، ئاگرتێبهردان له زبڵ و پاشماوهکانی نێو شار، بهو شێوهیه ناڕهزایهتیی خۆیانیان لهههمبهر کهمتهرخهمیی شارهداریی له پێڕاگهیشتن و خاوێن کردنهوهی نێو شاری مهریوان دهربڕی.
خهڵکی ناڕازی شاری مهریوان دهڵێین؛ ماوهی 15 ساڵه شاری مەریوان و دەوروبەری لە گەڵ کێشەی پاشماوەکان ڕووبەروویە و، بڕیار بووە کە بۆ چارەسەری ئەوکێشە بەشێوەی زانستی
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە هەنگاو لە چەند سەرچاوەی باورپێکراو پێی گەیشتووە، چەند کەس لە ئەندامانی شۆرای شاری مەریوان و سپای پاسداران ، تاوانبارانی سەرەکی کوژرانی شەریف باجوەر و هاورێکانی بوون.
یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی مەریوان، ڕۆژی هەینی ٢ی خەرمانان، زانیارییەکی لەسەر کێشەی زبڵی مەریوان بۆ هەنگاو ناردبوو و رایگەیاندبوو کە ڕۆژی یەکشەممە و دوایی دانیشتنی شۆرایی شاری مەریوان، بڵاوی بکەنەوە هەتا هەموو خەڵکی مەریوان لە پیلانی ئەندامانی شۆرایی شار و سپای پاسداران ئاگادار بن.
بەپێی ئەو زانیاریانە، سێ کەس لە ئەندامانی شۆرای شاری مەریوان بە ناوەکانی کەریم موحەممەدی، بەرپرسی شۆرا شار و ئەندامی ئیدارەی ئیتلاعات، عەوڵا ئەمانی و سروە شابازی بە هاوکاری سپای پاسداران دەیانهەوێ شوێنی زبڵەکانی شاری مەریوان بۆ ئاوایی