بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو بوونەتەوە، رۆژی پێنج شەممە ٢٨ی گەلاوێژ لاوێکی ئیلامی بە ناوی (مەحیەدین غەیاسی) بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات دەستگیر کراوەو دوای لێکۆڵینەوە گوێزراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
دوای ٤ رۆژ لە دەستبەسەر بوونی ئەم لاوە کوردە، بنەماڵەکەی لە چارەنووسی بێ ئاگان و بە بنەماڵەکەی رانەگەیەنراوە لە کوێ دەستبەسەرە.
٢٥/٨/٢٠١٨