خامنەئی وتی ئێران لەوانەیە دەستبەرداری ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بێت ئەگەر خزمەتی بەرژەوەندییەکانی تاران نەکات.
ماڵپەڕی فەڕمی خامنەئی لە زاری خامنەئیەوە بڵاویکردەوە " ڕێکەوتنە ناوەکییەکە هۆکارێکە نەوەک پێویستییەک بێت، ئەگەر بگەینە ئەو ئەنجامەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانمان ناکات ئەوا دەتوانین دەستبەرداری ببین."
وتیشی پێویستە لەسەر تاران هیوای بەوە نەبێت ئەوروپا ڕێکەوتنەکە ڕزگار بکەن.
خامنەئی لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی و ئەنجومەنی وەزیراندا وتی تاران گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکیدا ناکات لەسەر هیچ ئاستێک بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی نوێ سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی.
30/8/2018