فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

چەند سەرچاوەیەک دەڵێن ئێران چەندان موشەکی بالیستی داوە بە گروپە شیعەکانی سەربەخۆی لە عێراق، وە لەگەڵیدا پەرە بە تواناکانیان دەدات بۆ دروستکردنی موشەکی تایبەتی خۆیان، ئەمەش تاوەکو بتوانن بەکاریانبهێنن بۆ بەرژەوەندی تاران، ئەگەربێت و ڕووبەڕووی هەڕەشە بووەیەوە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ هەینی لە ڕاپـۆرتێکیدا نووسیویەتی 3 کاربەدەستی ئێران و 2 سەرچاوەی هەواڵگری عێراق و 2 سەرچاوەی هەواڵگری ڕۆژئاوا، گوتویانە ئێران لە مانگانەی دوایی موشەکی مەودا کورتی بۆ هاوپەیمانەکانی لە عێراق ناردووە. پـێنج لەو کاربەدەستانە گوتویانە لەگەڵ ئەوەشدا ئێران یارمەتی ئەو گروپانە دەدات تاوەکو دەستبکەن بە دروستکردنی موشەکی خۆیان.

کاربەدەستێکی باڵای ئێران بە ڕۆیتەرزی گوتووە ژمارەی موشەکەکان زۆر نین، بەڵام دەکرێت زیاتربکرێن ئەگەر پـێویست بکات. گوتوشەیەتی ئەمە پـلانێکیانە بۆ حاڵەتێک ئێران ڕووبەڕووی هێرش ببێتەوە.

حکومەت و لەشکری عێراق ئامادە نەبوون لەم بارەیەوە هیچ لێدوانێک بۆ ڕۆیتەرز بدەن.

موشەکەکانی (زلزال، فەتح-110 ، ذولفەقار) ی ئێران مەوداکانیان لە نێوان 200 بۆ 700 کیلۆمەترە، دەکرێت ببنە جێی هەڕەشە بۆ سەر ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعودیـیە و تەل ئەڤیڤی ئیسرائیل ئەگەربێت و لە باشور و ڕۆژئاوای عێراق دابنرێن.

هێزی قودسی ئێران لەو دوو ناوچەیەی عێراق بنکەی هەیە. سێ لە سەرچاوەکان گوتویانە قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودس سەرپەرشتی پـلانەکە دەکات.

کاربەدەستانی ئیسرائیل ئامادە نەبوون دەستبەجێ لێدوان لەم بارەیەوە بدەن. بەڵام سەرچاوەیەکی ڕۆژئاوایی گوتویەتی ژمارەی موشەکەکان چەند دە دانەیەکە و ئامانج لێی ئاگادارکردنەوەی ئەمەریکا و ئیسرائیلە، بە تایبەتی لە پاش هێرشە ئاسمانیـیەکانی کرانە سەر هێزە ئێرانیـیەکانیان لە سوریا. گوتیشی پـێدەچێت ئێران عێراقی کردبێتە هێڵی پـێشەوەی موشەکەکانی.

سەرچاوەیەکی ئێرانی و هەواڵگرێکی عێراقی گوتویانە نزیکەی 18 مانگە بڕیار دراوە ملیشیاکان موشەک لە عێراق دروستبکەن، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوو کارەکان زیاترکراون و سەکۆکانی هەڵدانی موشەک گەیشتوون.

فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران گوتویەتی بنکەی زۆری لەو جۆرەیان هەیە و عێراق یەکێکە لەوانە. گوتوشیەتی ئەگەربێت ئەمەریکا هێرش بکاتە سەریان ئەوا دۆستەکانیان هێرش دەکەنە سەر شوێنەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی لە ناوچەکە.

سەرچاوەیەکی ڕۆژئاوایی و سەرچاوەیەکی عێراقی گوتویانە کارگەکانی دروستکردنی موشەکەکان لە زەعفەرانیـیەی ڕۆژهەڵاتی بەغدا و جورف ئەلسەخری باکوری کەربەلان. هەروەها سەرچاوەیەکی ئێرانی گوتویەتی کارگەیەکیش لە کوردستانی عێراقە.

ئەو ناوچانەی کارگەکانیان لێ دانراون کۆنترۆڵکراون لە لایەن ملیشیا شیعەکانەوە، لەوانە کەتائیب حزبوڵڵا کە یەکێکە لە گروپە هەرە نزیکەکانی ئێران. سێ سەرچاوە گوتویانە کەسانی عێراقی لە ئێران ڕاهێنانیان پـێکراوە وەک دەستەی هەڵدانی موشەک.

سەرچاویەکی هەواڵگری عێراق گوتویەتی کارگەی زەعفەرانیـیە لە سەردەمی سەدام حسێن کاری دروستکردنی موشەکی لێدەکرا، وە لە ساڵی 2016 لەلایەن گروپە شیعەکان بە یارمەتی ئێران خراوەتەوەگەڕ. گوتوشیەتی تیمێک لە ئەندازیارە شیعەکانی کە لە سەردەمی سەدام حسێن لەوێ کاریان دەکرد، بانگیان کردوونەتەوە تاوەکو دەستبەکاربکەنەوە. باسی لەوەش کرد موشەکیان لە ناوچەی جورف ئەلسەخر تاقیکردووەتەوە.

دەزگای CIA ی و وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئامادە نەبوون لەم بارەیەوە لێدوان بدەن. بەڵام کاربەدەستێکی ئەمەریکا گوتویەتی لە چەند مانگی ڕابردوو ئێران موشەکی بۆ چەند گروپێک لە عێراق ناردووە، بەڵام نەیتوانی پـشتڕاستی بکاتەوە ئایا ئەو موشەکانە لەم شوێنانەی ئێستایاندا دەکرێت هەڵبدرێن یان نا.

لە لایەکی دیکە سەرچاوەیەکی هەواڵگری عێراق گوتویەتی بەغدا ئاگاداربووە لەوەی ئەو موشەکە ئێرانیـیانە بۆ ملیشیا شیعەکان ڕەوانە دەکرێن بۆ یارمەتیدان لە شەڕی دژی داعش، بەڵام سەرەڕای شکستهێنانی داعش ناردنی ئەو موشەکانە بەردەوام بوون. گوتوشەیەتی قورسە بۆ حکومەتی عێراق ڕێگری بکات لە پەیوەندی ئەو گروپانە لەگەڵ تاراندا.

دواتر گوتویەتی ئەوان وەک عێراقی ناتوانن ڕێگری لە میلیشیاکان بکەن لە هەڵدانی ئەو موشەکانە. دەڵێت دوگمەی هەڵدانی موشەکەکان لە دەستی ئەواندا نیـیە، بەڵکو لە دەستی ئێرانیـیەکاندایە.

9/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان