خه‌ڵکی مه‌ریوان سه‌رله‌نوێ به دژی خه‌مساردی و نابه‌رپرسایه‌تیی به‌رپرسانی ئه‌وشاره، له هه‌ڵمه‌تێکی مه‌ده‌نییانه‌دا بۆ جارێکی دیکه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌کان شه‌وی 2ی خه‌رمانان خه‌ڵکێکی به‌رچاو له شاری مه‌ریوان به هه‌ڵگرتنی زبڵ و زاڵه کۆنه‌کراوه‌کان له لایه‌ن شاره‌داریی ئه‌وشاره‌وه ، به‌ره‌و چواڕێیانی “شبڕه‌نگ” به‌ڕێکه‌وتن و، بۆ جارێکی دیکه گه‌نده‌ڵیی ماڵی شارده‌اریی شاری مه‌ریوان و لایه‌ن به‌رپرسه‌کانیان شه‌رمه‌زار کرد.
چه‌ن شه‌و له‌مه‌وپێش خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان، به ئاماده‌بوونیان له به‌رده‌م بینای شاره‌داریی ئه‌وشاره‌و، ئاگرتێبه‌ردان له زبڵ و پاشماوه‌کانی نێو شار، به‌و شێوه‌یه ناڕه‌زایه‌تیی خۆیانیان له‌هه‌مبه‌ر که‌مته‌رخه‌میی شاره‌داریی له پێڕاگه‌یشتن و خاوێن کردنه‌وه‌ی نێو شاری مه‌ریوان ده‌ربڕی.
خه‌ڵکی ناڕازی شاری مه‌ریوان ده‌ڵێین؛ ماوه‌ی 15 ساڵه شاری مەریوان و دەوروبەری لە گەڵ کێشەی پاشماوەکان ڕووبەروویە و، بڕیار بووە کە بۆ چارەسەری ئەوکێشە بەشێوەی زانستی کە خەسار لە ژینگەش نەدرێ، لە دەوروبەری شاری مەریوان کارخانەی وەدەستهێنانەوە(بازیافت) دروست بکرێ، به‌ڵام به‌رپرسان به‌تایبه‌تی شاره‌دار و، چه‌ن که‌س له ئه‌ندامانی شوڕای شاری مه‌ریوان، له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌رپاساو ده‌هێنه‌وه‌و هه‌رجاره‌و واده‌و به‌ڵینیه‌کان دووپات ده‌که‌نه‌وه.
هه‌ر بۆیه خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان ئه‌مشه‌و بۆ جارێکی دیکه به هه‌ڵگرتنی پاشماوه‌کان و ڕێپێوان کردن ، له‌و رێگایه‌وه ناڕه‌زایه‌تیی خۆیانیان ده‌ربرێ.
خۆپێشانده‌رانی مه‌ریوانی ده‌ڵێین؛ گه‌نده‌ڵیی ماڵی نێو شاره‌داریی مه‌ریوان، خه‌ڵکی تووشی ئه‌و کێشه‌یه کردووه
25/8/2018