فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە نیسبەت ئەگەری بەڕێوەچوونی حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی سیاسیی کورد هۆشداری دا.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کرد دەسبەجێ حوکمی ئێعدامی ڕامین حوسێن‌پەناهی هەڵبوشێننەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "ڕامین حوسێن‌پەناهی لە کەمەنەتەوەکانی ئێران لە ڕێککەوتی ٢٢ی گەلاوێژی ٩٧ی هەتاوی، بەبێ ئاگادار ردنی پێشووی خۆی و بنەماڵە و پارێزەرەکانی بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگوێزراوە. "اجرای احکام "ـی زیندانی سنە بە پارێزەرەکانی ناوبراویان گوتووە کە ڕامین بۆ ئامادەکردنی بەڕێوەچوونی حوکمی ئێعدامەکەی بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگوێزراوە. پاش گواستنەوەی ناوبراو دەسبەجێ بۆ بەندی گشتیی زیندان بردراوە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا زانیارییەک لە مەڕ ناوبرا لە بەردەستدا نییە و ناوبراو لە ئەگەری ئێعدام دایە".

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت: "لە یەکەم حەوتووی گواستنەوەی ناوبراو بۆ زیندانی ڕەجایی شار ناوبراو لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندی هەبووە، بەڵام دواتر هەموو جۆرە تەماسێکی لێ قەدەغە کراوە و هەروەها بێبەری کراوە لە پەیوەندی گرتن لەگەڵ پارێزەرەکانی".

ئەو ڕێکخراوەیە هەروەها دەڵێت: "بنەماڵەی حوسێن‌پەناهی دەڵێن لە ڕێکەوتی ٤ی خەرمانان ڕامین لێوی خۆی بە نیسبەت حوکمەکەی و هەڵوسووکەوت دوریوەتەوە. هەروەها بە تایبەتی بێبەری کردنی ناوبراو لە پێڕاگەیشتن بە خەدەماتی دەرمانی هەبوونی نەخۆشیی گورچیلە و بریندار بوونی بە هۆی پێکرانی لەکاتی دەسبەسەریدا، دەستی بە مانگرتن کردووە".

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە کۆتایی بەیاننامەیەکدا دەڵێت: "ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی خوازیاری ئەوەیه کە بەرپرسانی ئێران دەسبەجێ حوکمی سزای ئێعدامی ڕامین حوسێن‌پەناهی هەڵبوشێننەوە".

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوە لە لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات لە شاری قوم، حوکمی ئێعدامی ڕامین حوسێن‌پەناهی پشتڕاست کرایەوە.

ڕامین حوسێن‌پەناهی، ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ، لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران لە شاری سنە، بە سەختی بریندار بوو و لە لایەن هێزەکانی سپاوە دەسبەسەر کرا و پێشتریش حوسێن ئەحمەدی‌نیاز،
پارێزەری پلەی یەکی دادگوستەری و پارێزەری دۆسییەی ڕامین حوسێن‌پەناهی، بە ئاماژەکردن بە دەرکردنی حوکمی ئێعدامی ڕامین، لە وتووێژێکی کورتدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا ڕاگەیاند: "ڕامین حوسێن‌پەناهی بە تاوانی "بغی" و ئەندامبوون لە کۆمەڵە بە ئێعدام بە سێدارە لە حەوشی زیندانی سنە مەحکووم کراوە"، کە دوای تەواوبوونی قۆناغی دەرمانی لە نەخۆشخانەی شاری سنە، بۆ گرتووخانەی سپا گوازرایەوە."

4/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان